دانوستانی دوو حیزبی دیموكرات بۆ یه‌كگرتنه‌وه زیاد له دوو مانگه به گه‌رمی ده‌ستی پێ كردووه، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو باس له‌وه ده‌كرا پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌كه په‌كی كه‌وتووه، به‌ڵام كه‌مال كه‌ریمی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حدك و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حزبه باس له به‌رده‌وامی دانوستانه‌كانی نێوانیان ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شتێك و هیچ قسه‌یه‌ك ناتوانێ و نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بێت كه به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كانمان رابگرین.
دوو مانگه دانوستان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو حیزبی دیموكرات به گه‌رموگوڕی ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام ئێسته ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه دانیشتنهكانتان په‌كخستووه و پرۆسه‌كه وه‌ستاوه، ئه‌و بابه‌ته تا چه‌ند راسته؟
حیزبی ئێمه باوه‌ڕی وایه یه‌كگرتنه‌وه پرسێكی هه‌نووكه‌ییه له به‌رده‌م هه‌ردووك حیزبی دیموكراتدا، پێویسته به‌پێی زه‌رووره‌ته سیاسییه‌كان و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌ی هه‌ن، ئه‌و پرسه به ئه‌نجام بگات، بۆیه هیچ شتێك تا ئێسته نه‌یتوانیوه و ناشتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانمان بكات و په‌كیان بخات.
سه‌ره‌تا گڕوتینێك به كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه دیار بوو و چاوه‌ڕوان ده‌كرا به ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو دیموكرات رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ئێسته هه‌ست ده‌كرێت پرۆسه‌كه خاو بووه‌ته‌وه، ده‌كرێ هۆكاره‌كه‌ی روون بكه‌نه‌وه؟
پرسی كۆبوونه‌وه و باسكردن له‌وه‌ی دوو حیزبی دیموكرات یه‌ك بگرنه‌وه، ره‌نگه كارێكی ئاسان نه‌بێت، بۆیه به‌په‌له ناكرێت، زۆر جاریش له‌وانه‌یه له دانیشتنه‌كان هه‌ندێ بابه‌ت بێنه پێشه‌وه كه نه‌توانین له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه، هه‌وڵدانمانه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی یه‌كگرتنه‌وه وه‌ك بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی له به‌رده‌م هه‌ردوولامان بمێنێت و شاندی هه‌ردوولامان رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به دانیشتنه‌كانمان بده‌ین و درێژه‌شیان هه‌یه.
ئێسته زیاد له هه‌فته‌یه‌كه دانیشتنه‌كانی نێوانتان به‌ڕێوه ناچێت، هه‌رچه‌ند ئه‌ندامانی شانده‌كه هۆكاره‌كه‌یان به ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرێ داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته به‌دی ده‌كرێت راوه‌ستانی ئه‌و دانوستانانه‌یه، هه‌وڵه‌كانتان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان چی بووه؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێ بابه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بێت كه ماوه‌یه‌ك نه‌توانین كۆ ببینه‌وه، به‌ڵام ئێمه پێوه‌ندییه‌كانمان نه‌پچڕاوه و ئه‌گه‌ر نهشمانتوانیوه به‌یه‌كه‌وه دابنیشین، به به‌رده‌وام له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه ئاگامان له یه‌كتر بووه و هه‌وڵی ئه‌وه‌شمان داوه دانیشتنه‌كان درێژه پێ بده‌ینه‌وه. ئێمه پێمان وایه نه‌ك دانیشتنه‌كانمان په‌كی نه‌كه‌وتووه، واتا به‌و شێوه‌یه‌ی گه‌یشتبین به بنبه‌ست، به‌ڵكو هیچ شتێك و هیچ قسه‌یه‌ك ناتوانێ و نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بێت كه به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كانمان رابگرین. له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژی بوێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له یه‌كتر تێبگه‌ین و له كۆتادا به ئه‌نجامێكی دڵخواز بگه‌ین، ئه‌نجامێك كه هه‌ردوو لامان په‌سندمان بێت، بۆیه ئێمه ئه‌و پرۆسه‌یه په‌ك ناخه‌ین و درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
پێشتر دوو جار كۆبوونه‌وه‌كانتان بۆ یه‌كگرتنه‌وه ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام هه‌ردوو جار په‌كیان كه‌وت، ئه‌و جاره‌یان جیاوازی دانیشتنه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه چییه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بدرێت كه هه‌وڵه‌كانتان بۆ یه‌كگرتنه‌وه رژدتره؟
ئێمه گوتوومانه كه ئه‌گه‌ر له یهكدابڕان و له‌تبوون شتێك بوو كه دوای كۆنگره‌ی 13 به‌سه‌ر حیزبی دیموكراتدا سه‌پا، هه‌ر له‌و كاته‌وه پێمان وابووه كه لێكدابڕانی دیموكراته‌كان نابێ بۆ هه‌میشه بێت و یه‌كگرتنه‌وه له‌و كاته‌وه پرسێك بووه له به‌رده‌می ئێمه‌دا، به‌ڵام ئاساییه و له‌وانه‌یه هه‌ندێ شت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواكه‌وتنی هه‌بێت، ئێمه له پێش كۆنگره‌ی 16ی حدكا، دوو خولی درێژمه‌ودا دانیشتنمان هه‌بوو، ئه‌وكات ڕاستییه‌كه‌ی شتێك كه كاریگه‌ری خسته‌سه‌ر راگرتنی دانیشتنه‌كانمان، ئه‌وه‌بوو كه له كۆنگره‌ی حدكا بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌درابوو بۆ ئه‌و داوایه‌ی ئێمه كه ئاخۆ له چ ئاستێك و به چ ناوێكه‌وه به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشین، دواتر بابه‌تێكی نوێ هاته ناو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، ئه‌ویش گۆڕینی پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی حزبه‌كه بوو كه ئه‌وكاتیش باسمان له‌گه‌ڵ كردن كه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م هه‌ستمان ده‌كرد هه‌ردوو وه‌ك حیزبی دیموكرات خاڵی وێكچوومان زۆره و ئه‌وه جیاوازی ده‌خاته نێوانی ئه‌م دوو حزبه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه پێمان وابوو كه نابێ ئه‌و بابه‌ته كۆتایی به گفتوگۆكانمان بهێنێت، بۆیه ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه ئه‌و باسه‌مان ده‌ست پێ كرد و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی دوای دانیشتنی نێوان رێبه‌رایه‌تی هه‌ردوو لامان كه به ئاماده‌بوونی مسته‌فا هیجری و خالید عه‌زیزی به‌ڕێوه چوو، له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بووینه‌وه كه دانیشتنه‌كانمان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه، واته هه‌ردوولا بڕوامان به‌وه هه‌بوو كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو دیموكرات ئه‌ركێكه له به‌رده‌ممان و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا هاوبه‌شه كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كانمان ده‌ست پێ كرده‌وه.
زۆر له دۆستان و لایه‌نگرانی دیموكرات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان هه‌یه به خێرایی ئه‌و دانوستانهتان بگاته ئه‌نجام و یه‌كگرتنه‌وه رابگه‌یه‌نرێ، ئێوه كه سه‌رۆكی شاندی دانوستانی حدكن، پێتان وایه به‌م ده‌موده‌سته یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان رابگه‌یه‌نن؟
دانوستاندن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی دوو حیزبی دیموكرات كه نزیكه‌ی 15 ساڵه به‌جیا تێكۆشانیان كردووه، كارێكی ئاسان نییه و بابه‌تێك نییه كه بكرێ به دوو قسه بیبڕێنیتهوه، تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی دوو حزبه و له‌وانه‌یه له هه‌ندێك سیاسه‌ت و شێوازی كاری رێكخراوه‌ییدا و له بهرپرسێتییهكان و ته‌نانه‌ت له دروشمه‌كاندا جیاوازیمان بۆ دروست بووبێت، باسكردن له‌سه‌ر ئه‌مانه و دروستكردنی باوه‌ڕێكی هاوبه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه له‌ناو لیژنه‌كاندا و نامانه‌وێ به‌یه‌كه‌وه‌ی بدرووینهوه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ باوه‌ڕی هاوبه‌ش له هه‌ردوو لامان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان دروست ببێت.
ئاماژه‌ت به خاڵێك كرد كه لای زۆربه‌ی خه‌ڵك پرسیاره، ئه‌ویش گۆڕینی پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی حدكایه، ئه‌و بابه‌ته چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ ئایا تا ئێسته له كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆ كراوه؟
ئێمه كاتی خۆی باسمان كردووه كه ئه‌و پێكهاته‌یه بۆ حیزبی دیموكرات نابێت و تا ئێسته له كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئێمه نه‌بووه‌ته جێی باس و ئه‌وانیش پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته نابێته كێشه، واتا به فه‌رمی باسمان له‌و پرسه نه‌كردووه، به‌ڵام حدكا پێی وایه نابێت به كێشه و ده‌كرێ چاره‌سه‌ری بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌بینینه‌وه، ئێمه بڕیارمان داوه كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش بگرین و دواتر ئه‌وه كۆنگره‌ی هاوبه‌شه بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو بابهتهكان ده‌دات، له ناویشیاندا بابه‌تی پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی حزب.
سەرچاوە: وشە