• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“رێكکەوتنی سەدە” وەک هەنگاوێکی چارەنوسساز!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/18
جۆری بابەت: لە مێدیاکانەوە

کاروخ خۆشناو

دوای (72) ساڵ لە هەڕەشە و گوڕەشە و ململانێ و شەڕ، دواجار وڵاتانی عەرەبی (یەک لەدوای یەک) سەرەیان گرتووە تاکو پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا واژوو بکەن، چونکە بۆیان دەرکەوت کە ناتوانن بە شەڕ ئیسرائیل لە ناوبەرن، بۆیە ناچار بوون بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەڵبکەن، ئاشتیەک کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و لە چوار چێوەی نەخشە ڕێگای (رێکكەوتنی سەدە) بەرنامەی بۆ داڕێژرابێت.

پڕۆژەی رێکكەوتنی سەدە (صفقة القرن ـــ Deal of the Century) نەخشە رێگایەکە بۆ چارەسەرکردن و کۆتایهێنان بە کێشەی (فەڵەستین-ئیسڕائیل).

ئیدارەی ترەمپ لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە، بەسەرپەرشتی جارید کۆشنێر (زاوا و راوێژکاری تره‌مپ) ئامادەکاری کردووە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بۆ پڕۆژەی (گرێبەستی سەدە) لەو چوارچێوەیەشدا لە (25 و 26ی حوزەیرانی 2019) لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن کۆنفرانسێکی ئابووری بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانیکردن و زەمینەسازی (ئابووری) بۆ پڕۆژەکە.

دوێنێ لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکادا هەنگاوێکی تری چارەنوسساز لە ژێر چەتری (ڕێکەوتنی سەدە) بەڕێوەچوو، بەسەرپەرشتی و چاودێری و بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمه‌ریکا، هەر سێ وڵاتی ئیسڕائیل و ئیماڕات و بەحرێن، رێکكەوتنی ئاشتیان واژوو کرد، رێکكەوتنەکە وەرچەرخانێکی مێژوویی گشتگیرە، بوارەکانی سیاسی و ئابووری و زانستی و سەربازی و ئەمنی و کولتووری و وزە دەگرێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ هەوڵدەدات (گرێبەستی سەدە) وەک رێکلام بۆ هەڵبژاردنی مانگی (11) بەکار بهێنێت بۆ راکێشانی سەرنجی شەقامی ئەمه‌ریکی و بەرزکردنەوەی لیڤڵی دەنگەکانی، بە مەبەستی هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووهەم و مانەوە لە کۆشکی سپی بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

چاوەڕوان دەکرێت بە هۆی ئەم پڕۆژیەوە نەخشەی چەند وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت لەوانە: ئیسڕائیل، فەڵەستین، ئوردن، میسڕ.

پرۆژەكە ئامانجی زۆری هەیە و ئەركی زۆری لەخۆ گرتووە، لەوانە سنوورداركردنی هەژموون و هێزی هەر سێ وڵاتی نەیاری ئەمه‌ریکا (چین و رووسیا و ئێران) هەروەها رێگری لە هیلالی شیعی و دابینكردنی ئاسایش بۆ ناوچەكە و شوێنگرتنەوەی ئەو بۆشاییەی کە  ئەمەریكا دروستی دەكات لە کاتی کشاندنەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە.

تاکو ئێستا هەڵوێستی “ئاشکرا”ی فەڵەستینییەکان و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی دژی گرێبەستی سەدەن، چونکە پێیانوایە ئەم پڕۆژەیە زیاتر خزمەت بە ئیسرائیل دەکات، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەم هەڵوێستەی بەشێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی تەنها لە ترسی رای گشتی عەرەبی و ئیسلامی بێت، دەنا لە ژێرەوە لەگەڵ ئەمه‌ریکا و ئیسرائیلدا رێککەوتوون و ئامادەباشیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای گرێبەستی سەدە، لەم چوارچێوەیەشدا ملیارەها دۆلاریان تەرخان کردووە بۆ بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارە فەڵەستینییەکان لە هەریەك لە وڵاتانی فەڵەستین و میسر و ئوردن.

تاگی بابەت: کوردستان، رێککەوتنی سەدە، ئیسڕائیل، ئێران

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

شیعر حەقیقەتی منە!

ڕێکەوتی 2022-06-11
لە مێدیاکانەوە

ناڕەزایی ئاو لە ئێران

ڕێکەوتی 2021-07-27
لە مێدیاکانەوە

فەرهاد سلێمان‌پوور: ئەم کتێبە زۆربەی بابەتەکانی بەپێی نموونەی سەردەم خراونەتە روو

ڕێکەوتی 2021-05-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist