له ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨دا، خومه‌ینی رێبهرو بنیاتنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، كه شێلگیری‌و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر داواكردنی ئازادی‌و مافه نهتهوایهتییهكانیان، تووڕه‌و هه‌راسانی كردبوو، “فه‌رمانی جیهادی له دژی خه‌ڵكی كوردستان دهركردو فه‌رمانی به “قوای سه‌گانه” (*)دا به هه‌موو هێزو توانایانه‌وه هێرش به‌رنه سه‌ر كوردستان‌و به فڕۆكه‌و هێلیكوپتێر پردێكی هه‌وایی بۆ نێو كوردستان سازبكه‌ن، له ماوه‌ی ٢٤سه‌عات دا بیگرن‌و بۆخۆشی فه‌رمانده‌یی هێزە چەکدارەکانی به‌ده‌سته‌وه گرت”.
خومه‌ینی بۆ جێبه‌جێ كردنی فتوا به‌دناوه‌كه‌ی خۆی چه‌ندین مۆره‌ی جینایه‌تكاری وه‌ك مسته‌فا چه‌مران، سه‌ییادی شیرازی (كه به قه‌سسابی كوردستان ناوبانگی ده‌ركردبوو) حه‌سه‌نی، نوێنه‌ری خۆی له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا(پاریزگەی ورمێ) و خه‌ڵخاڵیی جینایه‌تكار كه ده‌ستووری ئیعدام كردنی ده‌یان رۆڵه‌ی كوردی له بێدادگاكانی رێژیم‌دا ده‌ركرد، وه‌ك به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانی خۆی له كوردستان دیاری كرد‌و هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی كوردستان كرد .
له دوای ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ەوە، كوردستان بۆ ماوه‌ی نزیك به دوو ده‌یه، له ژێر پێی هێرشكهرانو ئینسانكوژانی كۆماری ئیسلامی‌دا بوو به یه‌ك پارچه ئاگر. گه‌لی كورد له خهباتو بهربهرهكانییهكی نابه‌رامبه‌ردا كه حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی یەکەمی لە بەڕیوەبردنیدا هەبوو، نیشتمانی خۆی كرد به سه‌نگه‌ری كۆڵنه‌دان‌و به چۆك دانه‌هاتن له به‌رامبه‌ر زۆرداری‌و دیكتاتوریی كۆماری ئیسلامی‌دا. خه‌باتێك كه لە هەلومەرجی ئێستا دا ئەگەر چی بە شێوەی چەکداری خۆی نانوێنێ، بەلام چونکە هەڵگری ئامانجەکان و داخوازەکانی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە، و رابردوویەکی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی هەیە، هەر وا خۆشەویست و جێگای پشتیوانیی گەلی کورد لەم بەشەی کوردستانە. ئەوەتا هەر لە ژێر دەسەلاتی جەهەننەمی ئەو ڕێژیمەی ئێستا دا چەندین جار دیتوومانە، ئەو خەڵکە هەر کە هەل و دەرفەتێکی تەنانەت بچووک و بەرتەسکی بۆ دێتە پێش، بۆ نیشاندانی پشتیوانیی خۆیان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان دەیقۆزنەوە.
خومەینی دامەزرێنەری ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی‌یش کە بە ڕاگەیاندنی شەڕ دژی خەڵکی کوردستان لە ٢٨ی گەلاویژی١٣٥٨ دا، پێی وابوو دوای ئەو لەشکرکێشییە بە چەند ڕۆژێک خۆراگریی ئەو خەڵکە تێک دەشکێنێ و کوردستان دەکا بە ماستی مەییو، ١٠ ساڵی کۆتایی تەمەنیشی تیپەڕ بوو و هەر ئەم ئارەزووەی نەهاتە دی و سەرئەنجام ئەم ئارەزووەی بردە بن گڵ. هەر وا کە میراتگرانی ئەو خوینڕێژەش نەیانتوانیوە بەو ئاواتەیان بگەن و خەبات و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ئەو ڕێژیمە هەر وا درێژەی هەیە.
ئەمە جەبری مێژووە .لە دوا جار دا دەبێ تاریکی و ستەم و دیکتاتۆری بڕۆن و رووناکی و حەق و ئازادی ، سەربکەون.
(*)مەبەستی خومەینی لە “قوای سه‌گانه” هەر سێ هێزی چەکداری زەمینی، هەوایی و دەریایی بوو. ناوبراو ئەوەندە لە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ڕێژیمەکەی تووڕە و داخ لە دڵ بوو لە خۆی نەپرسیبوو هیزی دەریایی بە کوێ دا بگاتە کوردستان و شەڕ لە گەڵ گەلی کورد بکا؟!!
سەرنجێکی ئەمەگناسانە!!
بۆ کۆکرانەوە و موستەنەد کرانی وێنە و ڕاپۆرتی پێوەندیدار بە کوردستان لە ڕۆژنامەکانی ساڵانی سەرەتای شەڕی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گەڵ کورد، هەموومان قەرزداری کاک بێهزادخۆشحاڵین. سپاس بۆ ئەو زەحمەتانەی کاتی خۆی لەم پێوەندییە دا کاک بێهزاد کێشاونی و لەم ڕێگایەوە خزمەتێکی زۆری بە ئەرشیڤی بزووتنەوەی کورد لە ئێران کرد.