شەهید بوونی پۆلێك لە كادرو پێشمەرگەو ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموكرات ، بەهۆی مووشەك بارانی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە قەڵای دێموكرات لە کۆیە ، یەکێکی ترە لەکارە تیرۆیستیەکانی ئەم ڕژیمە دەرحەق بە گەلی کورد٠
ھەروەھا ھەر لەو ڕۆژەدا سێ تێکۆشەری زیندانی سیاسی کوردی تیرەباران کرد٠ ئەم کارەی ڕژیم نیشانەی ترس و نیگەرانیەکی قورسە لە خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستانە بەتایبەتی ٠
بەڵام چەند ڕۆژ دواتر زۆربەی ھەرە زۆری گوندو شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و بەرپەرچ دانەوەی ھێرشی مووشەکی ڕژیم بۆسەر قەڵای دێموکرات ، یەکدەنگ و یەک ھەڵوێست و یەکگرتوو دوکان و بازەڕەکانیان داخستن و لەماڵەکانی خۆیان مانەوە٠ ڕۆژھەڵات یەکپارچە ئەو ڕۆژە بێدەنگ و خامۆش بوو٠
سەرانی ڕژیم دوای چەندین ساڵ کارکردن لەسەر خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خۆی خەڵک لە حیزبەکانیان ھەڵببڕێ ، وەکوو ھەمیشە ئەمجارەش سەری دای لە شاخە سەختەکانی کوردستان و تازە حاڵی بوو بۆ ھەمیشە ڕەنج بەخەسار بووەو نەیتوانیوە دوای ئەم ھەموو کارکردنە تۆزقاڵێک لەخۆشەویستی حیزبی دێموکرات لەدڵ و دەروونی منداڵێکی کورد ھەتا دەگاتە پیرێکی بەساڵاچووی کورد کەم بکاتەوە٠
خەڵکی کوردستان بێ ترس و زۆر بێباکانە لە پیاوکوژەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تۆڵەی شەھیدانی قەڵای دێموکراتیان لەناوخۆی وڵات لەم دوژمنە دڕندەیە کردەوەو بەڕوونی بە سەرانی ڕژیمیان کووت ، ئێمە ھەمومان پشتیوانی شۆڕشگێڕانین و وەکوو ھەمیشە حیزبی دێموکرات خۆشەویستی خەڵکی کوردستانە٠
ئەگەر چی دوژمن بەم جنایەتەی توانی کۆمەڵێک کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزب شەھید بکەن ، بەڵام خوێنی شەھیدان دەبێتە لافاوێک و درەنگ یان زوو تەخت و بەختی ئەم ڕژیمە دژی گەلی و خوێن ڕێژە تێکەوە دەپێچێ و خۆری ئازادی و ڕزگاری لە ئاسمانی وڵات دەدرەوشێەوە٠
یادو ناویان بەرزو بەڕێزو ڕێگاو ڕێبازی خەباتیان بەردەوام
ناوەندی پشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات