بەشی یەکەم
ئاماژه: وتارێكم له ژێر سه‌ردێڕی (به‌ره‌و خه‌باتێكی نوێ: گۆڕینی شێواز، گۆڕینی گۆڕه‌پان و گۆڕینی به‌رده‌نگ) له کتێبی “حیزبی دێموکراتی کوردستان، قەڵای خۆڕاگری ناسنامەی نەتەوەیی” چاپ و بڵاو بۆوە. ئه‌م کتێبه له لایه‌ن لێژنەی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یوبیلی ئەڵماسی حیزبی دێموكرات چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وە. له پێناسه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا هاتووه:
ژیانی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕەهەندەکانی گوتارسازی، بەرگری چەکداری، گرتنەبەری شێواز و نەریتی جۆراوجۆری خەباتگێڕی، دیپلۆماسی و ناساندنی پرسی کورد بە دنیای دەرەوە، چەسپاندنی نۆڕم و بایەخە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەدا و زۆر ڕەهەندی دی چەند مژارێکن لەو کتێبەدا باسیان کراوە.
نووسەرانی ئەم کۆمەڵە وتارە بەشێکی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بەشێکیان لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات‌دان و هەروەها بەشێک لەوان نیشتەجێی وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکان. هەروەها دوا نووسینی نەمر جەلیل گادانی، سیمای ناسراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو کتێبەدا چاپ کراوە کە حەوتوویەک بەر لەوەی کتێبەکە لە چاپخانە بێتەوە، ماڵاوایی هەمیشەیی لێ خواستین و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
له‌م وتاره‌دا حه‌ولم داوه ئاوڕدانه‌وه‌م بۆ ئه‌م یاده له چوارچێوه‌ی شرۆڤه‌ی باو بێته‌ده‌ر و زیاتر مكانیزمی كرده‌ییم بۆ گۆڕینی دۆخی هه‌نووكه‌یی – وه‌ك پێشنیار – له‌به‌ر چاو بووه. خوێندنه‌وه‌ی ئێوه و منه‌تباری منیش، چیرۆكی هه‌موو نووسراوه‌كانی منه!
ڕه‌نگه نوێ بوونه‌وه به مانای گۆڕینی “دۆخی هه‌نووكه‌یی”، به هۆی سروشتی مرۆڤه‌وه زۆر جاران خۆڕاگری له به‌رامبه‌ریدا بكرێ، واته مرۆڤ كه خووی به دۆخێك گرت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دنیابینییه‌كی نوێوه قه‌ناعه‌ت به گۆڕین نه‌هێنێ، زه‌حمه‌ته حه‌ول بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه بدا. له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شدا ئه‌وه چینی ئێلیت و بژارده‌ن كه كارگێڕی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری پێك بێ، گۆڕانكارییه‌ك له سه‌ر پێناسه‌ی “پێویستییه‌كی مێژوویی” بۆ ئه‌وه‌ی دنیایه‌كی جیاوازتر و نوێتر سازده‌ن. ئه‌م پێویستییه مێژووییه‌ش ده‌بێ هه‌م بواری زه‌ینی هه‌م بواره عه‌ینییه‌كه‌ی له‌بار بكرێ.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م گۆڕانه و ئه‌م پێویستییه مێژووییه له حیزبێكی سیاسی بڕوانین، ده‌بێ پرسیاره‌كه ئاوا بێنینه گۆڕێ چۆن حیزبێكی سیاسی ده‌توانێ نوێ بێته‌وه؟ ئایا پێویسته حیزب به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی هه‌مه‌لایانه ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له خۆیدا ساز بكا؟ پێكهاته و ناوه‌رۆك له‌م گۆڕانه‌دا چی لێدێ؟ به حوكمی ئه‌وه‌ی كه حیزب ڕێكخراوه‌یه‌كی “ئاكامخواز”ه ده‌بێ به‌رده‌وام وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی پێ بێ، ده‌سكه‌وت و ده‌ركه‌وته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی چۆناوچۆن بووه؟ ڕاده‌ی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گشتی و ورده‌بزووتنه‌وه‌كان چه‌نده بووه؟ ئه‌وڕۆیی كوته‌نی outputه‌كانی چ بوون؟
با له سه‌ره‌تادا ته‌كلیفی خۆم له‌گه‌ڵ نێوئاخن و فۆڕم و داڕشت ڕوون كه‌مه‌وه، به باوه‌ڕی من بۆ قوتار بوون له دۆخێكی په‌سیڤ و چه‌قبه‌ستوو، حیزبێكی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فۆڕم و پێكهاته‌ی هه‌بێ، ده‌بێ سه‌رنج بداته ناوه‌رۆك، چون له ڕاستیدا ئه‌وه ناوه‌رۆكه كه دواجار قالب و فۆڕمیش دیاری ده‌كا.
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌م خاڵه‌ش بكه‌م كه مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی هه‌موو حیزبێكی سیاسی، خه‌سارناسییه‌كی له سه‌تاسه‌ت ده‌روونییه بۆ نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ی گوتار. گوتاری نوێ یان به واتایه‌كی وردتر پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر گوتاردا، هۆكاری زیندوویی و گه‌شه‌ونه‌شه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزبه بۆ سازكردنی كه‌شێكی داهێنه‌رانه، ڕه‌خنه‌گرانه و سازدانی دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه، قۆناغی پاش نوێژه‌ن كردنه‌وه گوتاره كه دواتر ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م.
(٢)
ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه بۆ نموونه‌یه‌كی مێژوویی له‌م نوێ بوونه‌وه‌یه وه‌ك خاڵگۆڕانێك له سیاسه‌تی حیزبی‌دا، بڕیار و بوێری شه‌هید دوكتور قاسملوو بێ بۆ ئه‌م گۆڕانه. شه‌هید دوكتور قاسملوو ده‌كرێ وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س سه‌یر بكرێ كه له دوو قۆناغدا توانی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگی خه‌بات بگۆڕێ. جاری یه‌كه‌م به هێنانه گۆڕی سۆسیالیزمی دێموكراتیك، واته تێپه‌ڕین له “سۆسیالیزمی مه‌وجوود” به‌ره‌و “سوسیالیزمێكی خۆجێیی” گونجاو له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، بۆ به‌رده‌نگی كورد و دواجار گه‌یشتن به “سۆسیال دێموكراسی” به مانا ئه‌مڕۆییه‌كه‌ی ڕوو به ئورووپا و ئه‌مریكا. دوكتور قاسملوو به نووسینی كورته‌باس له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی كه پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌م باسه، ده‌یویست حیزبی دێموكرات به‌ره‌و ده‌ڤه‌ر و ئاقارێكی تر به‌رێ و سیمایه‌كی نوێ له حیزبه‌كه‌ی نیشانی ڕۆژئاوا بدا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانێ به گۆڕینی شێوازی خه‌بات له مه‌یدانێكی جیاوازتر مانۆڕ بدا له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی بیانی!
قۆناغه‌كه‌ی دواتر ئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران دیسان قاسملوو توانی سێ توخمی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگ بخاته ژێر هزری وردی خۆیه‌وه. خه‌باتی چه‌كداری بوو به شێوازی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه (ئه‌گه‌رچی داسه‌پێندراو)، گۆڕه‌پانی خه‌بات بوو به خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌رده‌نگه‌كه‌شی كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵك. به‌ڵام هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به حوكمی پتانسییه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆی و داهێنانی سه‌باره‌ت به كورته باس، بواره‌كه‌ی ڕه‌خساندبوو كه ڕوو له ڕۆژاواش بكا و وه‌ك دیارترین سیمای سیاسی كورد سه‌رنجیان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ، واته خه‌بات له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی كوردی ئه‌م پارچه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی. ڕه‌نگه ڕێك هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه بكرێ ڕاكێشانی سه‌رنجی ئورووپا بۆ كوردانی باشوور به هۆی قاسملووه تاوتوێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر فاكتۆری كات له‌م گۆڕانانه‌دا له‌به‌ر چاو بگرین ڕه‌نگه به ده‌رئه‌نجامێكی باشتر بگه‌ین. قاسملوو، كه‌ی كورته‌باسه نووسی؟ قاسملوو، كه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كرده شێوازی سه‌ره‌كی؟ قاسملوو، كه‌ی ده‌ستی وتووێژی بۆ لای كۆماری ئیسلامی درێژ كرد؟ له‌ڕاستیدا ئه‌م گۆڕانانه به‌رهه‌می چركه‌ساتێك نه‌بوون، به‌ڵكوو به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بوون له دۆخی بزووتنه‌وه، له دۆخی ناوخۆ، له دۆخی ناوچه و ته‌نانه‌ت دۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ندێ جار به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵ تێڕامان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی خۆی بوون.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه له ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه‌دا كه قاسملوو خه‌ریكی چه‌سباندنی چه‌مكه تیۆریكه‌كانه یان گۆڕینی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگه، حه‌ولی گۆڕینی پێكهاته نادا و ئه‌م ساختاره‌ی پێ گونجاوترین داڕشته بۆ حیزبه‌كه‌ی.
(٣)
قاسملوو بۆیه به‌شێك له مه‌یدانی خه‌باتی كردبوو به هه‌نده‌ران، چون ده‌یزانی یه‌كێ له بەهێزترین و كاریگەرترین میكانیزمەكان بۆ بە ئامانج گەیشتنی دۆزی كورد، بەجیهانی كردنی ئەم پرسەیە. قاسملوو ده‌یزانی كە كورد بۆ ئەوەی بگاتە مەبەست پێویستە بەردەوام پرسەكەی لەناو میدیاكانی جیهاندا لە برەودابێ تا بتوانێ بۆ دواڕۆژ پاڵپشت و پشتیوان بۆخۆی مسۆگەر بكا.
لە ماوەی سەركردایەتی شەهید دوكتور قاسملوو وەك سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بەهۆی كەسایەتی ناسراوی لە ئورووپا و هەروەها ناسیاوی لەگەڵ سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی جیهان، پرسی كورد لە ڕۆژهەڵات ببوو بە ڕۆژەڤ، بە جۆرێ كە مێدیا هەرە بەناوبانگەكانی دنیا بەردەوام هەواڵەكانی كوردستانی ئێرانیان دەگواستەوە، وەك نموونە: گاردییەن (بریتانیا)، لۆمۆند (فەڕەنسا)، دێیلی تێلیگراف (بریتانیا)، لوسوار (بەلژیك)، ئیكۆنۆمیست (بریتانیا)، هیراڵد تریبیۆن (ئەمریكا)، سەندەی تایمز (بەریتانیا)، زوددۆیچە (ئا‌ڵمانیا)، بی بی سی (بریتانیا)، نیووزویك (ئەمریكا)، فاینانشاڵ تایمز (بریتانیا)، فیگارۆ (فەڕەنسا)، پرێس (توركیا)، فرانكفۆرتر ئاڵگماینێ (ئا‌ڵمانیا) و… تەنانەت ساڵی 1974 لە یەكێك لە ڕۆژنامە پڕتیراژەكانی ئەمریكادا بە قەڵەمی خۆی بابەتێك لەسەر كۆماری كوردستان بڵاودەكاتەوە. با دوو نموونە باس بكەین:
ڕۆژنامەی فیگارۆ وەك پڕتیراژترین ڕۆژنامەی فەڕەنسا لە كاتی لە لووتكەدا بوونی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرواری 20/8/1979 ئاوا دەنووسێ: ئەگەرچی كوردستان وەك وڵات لەسەر هیچ نەخشەیەك بوونی نییە، بەڵام 500هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە خاك و زیاتر لە 20 ملیۆن حەشیمەتی هەیە و لە مێژووی هاوچەرخدا هەركات كوردستان ڕادەپەڕێ، پێنج وڵات دەلەرزێن… فیگارۆ لە درێژەدا دەنووسێ: نەتەوەی كورد بەسەر پێنج وڵاتی توركیا، ئێران، عێراق، سووریا و یەكێتی سۆڤیەت(ی پێشوو)دا دابەشكراوە كە بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە شۆڕشدا بوون و هەمیشە وەك ئەرمەنییەكان سەركوتكراون. حیزبی دێموكراتی كوردستان لە سەنەدێكدا كە لە 28ی مارس پێشكەشی خومەینی كردووە، خوازیاری مافی نەتەوەیی بۆ سەرجەم نەتەوەكانی ئێران بە شێوەی خودموختاری یان فیدراسیۆن لە چوارچێوەی ئێرانێكی ئازاد‌دا بووە و…
پڕتیراژترین ڕۆژنامەی ئا‌ڵمانیا زوددۆیچە تسایتونگ لە 1/9/1979دا باس لەوە دەكات كە كومیتەی ناوەندی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا لە وڵاتانی ئەندامی Non-Aligned Movement لە هاڤانا داوای كردووە سیاسەتەكانی ئایەتوڵڵا خومەینی لەهەمبەر كوشتاری كوردی ئێران ئیدانە بكەن.
بێگومان قورسایی هەرەزۆری ئەركی بەجیهانی كردنی پرسی كورد لە دەیەی هەشتای زایینی‌دا تا ئەو كاتەی دوكتور قاسملوو مابوو، لەئەستۆی خۆی بوو. با ویژدان سەنگی محەك بێ، سەرەڕای نەبوونی ئیمكاناتی مێدیایی و سۆشیال مێدیایی لەو سەردەمەدا، توانی سەرنجی مێدیا بەناوبانگەكانی جیهانی بۆ لای خۆی و پرسی نەتەوەكەی ڕابكێشێ.
(٤)
هەنووكە بەپێی ئەم پتانسییەلە مێدیاییەوە و بوونی دەیان ڕێكخراوەی سیاسی نێونەتەوەیی (كە شارەزای دۆزی كوردن) و حزووری كەسانی ئاكادیمیسییەن و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، جێی خۆیەتی بە هەموو چەشنێ ئەم پەیوەندییانە بە شێوەیەكی تۆكمە و پلاندار سەرلەنوێ سازدرێتەوە و سەرنجی مێدیاكانی جیهان كە ئێستا وەك مێدیای نێونەتەوەیی دەوردەگێڕن و لەسەر سیاسەتی دەوڵەت و ڕای گشتی نەتەوەكانی خۆیان و تەنانەت دەوڵەتانی تریش شوێندانەرن، بۆ پرسی كورد لە ڕۆژهەڵات ڕابكێشن. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌م پتانسییه‌له سه‌رده‌میانه، به حه‌شیمه‌تێكی نیزیك به چل ملیۆن كورد، ئێستاش پاش ساڵه‌های ساڵ بڵاڤۆكێكی ئاكادیمیكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزی ISI له نێو كورددا بوونی نییه كه بكرێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی زانستی له لایه‌ن پسپۆرانی نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه سه‌یر بكرێ و به‌های پێبدرێ و ئه‌مه به‌ڕاستی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه ئێستا كە خەبات لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەستاوە و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات دەمێك ساڵە لە باشوور قەتیس ماوە و نه‌بوونی ئه‌م “حزووره” له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین خه‌سار، كەڵك وەرگرتن لە وزەی ئەم مێدیا جیهانیانە دەروازەیەكی نوێی خەباتمان بەڕوودا دەكاتەوە… رێك وەك ئەوەی دوكتور قاسملوو كردی!
دیاره كه باس له گۆڕینی شێوازی خه‌بات، گۆڕینی گۆڕه‌پانی خه‌بات و گۆڕینی به‌رده‌نگ ده‌كه‌ین به‌م مانایه نییه كه ئه‌و چه‌مكه‌ی وه‌ك خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌نده نێودێرمان كردووه له‌بیر بكه‌ین، واته كه‌لك وه‌رگرتن له هه‌موو تواناكان، به‌ڵكوو جۆرێ خوێندنه‌وه‌ی واقعبینانه‌یه بۆ دۆخی حیزبه‌كان. به حوكمی دۆخی تایبه‌تی ئێستای حیزبه‌كان، گۆڕه‌پانی خه‌بات ده‌بێ بگوازرێته‌وه، چون له‌ڕاستیدا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا خه‌باتی چه‌كداری به‌م شێوه‌یه بووز ناخوا و ده‌بێ تێچوویه‌كی زۆریشی بۆ بدرێ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و زه‌ینییه‌ته ڕه‌نگه نه‌توانی وڵامده‌ره‌وه بێ كه پێمان وابێ به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی ده‌كرێ له‌ناوخۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی یان نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه بچێ، چون ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌وه داخراوتره ئیزنی ئه‌وه بدا كورد وه‌ك حیزب و ئۆرگانیزاسیۆن خۆی كۆ كاته‌وه.
كه‌وا بوو ڕێك له‌م پنته‌ڕا ده‌بێ شێواز و گۆڕه‌پان و به‌رده‌نگی خه‌بات بگوازرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات واته ئورووپا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی كورد نیشانه‌ی بگرێ، سیستمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. كۆی سیستمه‌كانی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئورووپا وه‌ك ناوه‌نده‌كانی: سۆشیال مێدیایی، تینك تانك، ئاكادێمیك، لێكۆڵینه‌وه‌یی، ڕاگه‌یاندن، مافی مرۆڤ، ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و…
گۆڕینی ئه‌م سێ توخمه له خه‌باتی سیاسی‌دا ده‌بێ هه‌م وه‌ك تاكتیك و هه‌م وه‌ك ستراتیژی سه‌یر بكرێ. لابی كوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێ خێوه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و كۆشك و ته‌لاری ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ڵدا، بۆ گۆڕینی به‌رده‌نگ و گۆڕینی گۆڕه‌پان و دواجار گۆڕینی شێوازی خه‌بات. واته ده‌بێ دیپلۆماسی گشتی وه‌ك هێزی نه‌رم بكه‌وێته گه‌ڕ، جگه له‌وه هیچ ده‌ره‌تانێكی تر نییه بۆ كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامی بێته‌وه. ئه‌وه كه سه‌ركرادیه‌تی سیاسی كورد ئه‌مڕۆ، چه‌ندی پتانسییه‌لی ئه‌م كاره و توانایی پراكتیزه كردنی هه‌یه، وڵامه‌كه‌ی لای خۆیانه!
بەشی دووەم
خوشك و برایانی به‌ڕێزم!
پێشتر به تێروته‌سه‌لی باسم له‌وه كردووه كه بۆچی كورد ده‌بێ به‌ره‌و خه‌باتێكی نوێ هه‌نگاو بنێ، خه‌باتێكی كرده‌وه‌یی و پراكتیك كه دواجار ئاكامێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكا و له سێ كاتاگۆریدا واته گۆڕینی شێواز، گۆڕینی گۆڕه‌پان و گۆڕینی به‌رده‌نگ ئه‌م باسه‌م به ورده‌ڕیشاڵه‌وه شه‌نوكه‌و كردووه (بڕوانه كامێنتی یه‌كه‌م).
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ند هاوڕێیه‌كی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌گ ده‌ستیان داوه‌ته كارێكی له‌م چه‌شنه و ده‌یانه‌وێ ببن به ده‌نگی كپكراو و سڕدراوی ناوخۆ به‌ره‌و دنیای ئازاد و دێموكراتیكدا، ئه‌گه‌رچی قورسایی و بارستایی كاری له‌م چه‌شنه بۆ كه‌س شاراوه نییه، به‌ڵام ئه‌ركی تاك به تاكی هه‌موومانه به‌هانایانه‌وه بچین، پشتێندی گرێچنی وره‌ی نێوقه‌دیان لێ قایمتر كه‌ین و وه‌ك هه‌ره‌وه‌زێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ئه‌م حه‌وله پیرۆزه بكه‌ین. ناوه‌ندی هاشته‌گ فۆر كورد Hashtag4Kurd خۆنه‌ویستانه و خۆبه‌خشانه ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌و ده‌نگه. كارتێكه‌ری و شوێندانه‌ری كاری له‌م چه‌شنه ئه‌وه‌نده گرینگه كه سه‌رۆكی وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا دێنێته سه‌ر خه‌ت تا به‌رامبه‌ر به پرسه‌كان هه‌ڵوێست بگرن و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێ له‌هه‌مبه‌ر پێشێل كردنی مافی شارۆمه‌ندان و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش یه‌ك له‌وان. دیاره له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا كاری زۆر باشیان كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌تایبه‌تی فارسه‌كانیش سازكردووه كه بۆ داكۆكی له مافی گه‌لی كورد هاوده‌نگیان بن. بۆ ئه‌م كاره‌ش ئه‌گه‌ر بۆتان بكرێ (كه بێ گومان ده‌كرێ) ئه‌كاونتێكی تویتێری سازبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌ت و تۆفانی تویتێریدا بتوانن به‌شداری بكه‌ن بۆ پاراستنی گیان و كه‌رامه‌تی تاكی كورد به‌تایبه‌تی له ناوخۆ. قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن، ئه‌م كه‌مترین كاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی خۆتان به‌جێ بێنن. منیش وه‌ك تاكێكی بچووكی كۆمه‌ڵگای خۆمان ئه‌م كاره‌م كردووه (ئه‌كاونتی من له كامێنتی دووهه‌مدا داندراوه) و حه‌ول ده‌ده‌م له هه‌موو هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ته‌نیا به‌دانانی هاشته‌گێك ڕه‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌وژمه كه‌وم.
دوایین چالاكی ناوه‌ندی هاشته‌گ فۆر كورد، سازكردنی #RescueEbrahimi بۆ زیندانی سیاسی كورد به‌ڕێز “محی ا‌لدین ابراهیمی”یه كه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر داسه‌پاوه و گیانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جیددیدایه. ئه‌م هاشتاگه هه‌نووكه پاش پێنج ساعه‌ت له ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه، سنووری نیزیك به 100000 تویتی تێپه‌ڕاند، ئه‌مه‌ش واته كارێكی زۆرگه‌وره، ده‌ستتان خۆش بێ و ماندوو نه‌بن. بۆیه په‌یوه‌ست بوون به هه‌ڵمه‌تی له‌م چه‌شنه ئه‌ركه خوشكی من، برای من، ئه‌ركێكی ئینسانی و نیشتمانی.