فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 04:08
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

بارودۆخی ژنانی بێ‌سەرپەرست و بێ‌پشتیوان لە کۆمەڵگەی ئێراندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/08/14
in ژنان

سۆما ناسری

بە پێی دوایین ئامارەکان، حەشیمەتی ئێران زیاتر لە ٨٣ میلیۆن کەسە کە ژنان نیوەی ئەو کۆمەڵگەیە پێک دێنن، زیاتر لە ١٠ میلیۆن کەس لە حەشیمەتی ئێران لەو کچانە پێک دێ کە ژیانی هاوبەشیان پێک نەهێناوە و بەشێک لەو کەسانەن کە سەرپەرستیی بنەماڵەیان لە ئەستۆیە.

لە ئێران زیاتر پیاوان سەرپەرست و پشتیوانی ماڵن و ژنان پتر بە کاروباری ماڵداری و پەروەردەی منداڵەوە سەرقاڵن.
ئەگەر پێناسەیەکی ژنانی سەرپەرست بکەین؛ بەو ژنانە دەوترێ کە هاوسەرەکانیان سەرباز، بێ‌سەروشوێن، موعتاد، بێكار، زیندانیین یان توانای کارکردنیان نییە و یاخود بە هەر هۆیەک و بیانوویەک بێ لایان نەماون.
هەروەها؛
ــ ئەو کەسانەی کە لە ژیانی هاوبەش دابڕاون.
ــ ئەو کچانەی ژیانی هاوبەشیان پێک نەهێناوە.
ــ ئەو ژنانەی بەساڵاچوون و تەنیا دەژین و قورسایی باری ژیان دەکەوێتە سەر شانیان، وەک ژنانی سەرپەرست دەژمێردرێن.
شایانی باسە کە ژمارەی ئافرەتانی کەم‌دەرەتان و بێ‌پشتیوان زۆر زیاتر لەوەیە کە لە ئامارەکاندا ئاماژەی پێ دەکرێ و لە ڕاگەیەنەکانەوە خراوەتە بەرچاو و لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ئەو بنەماڵانەی کە ژن سەرپەرستییان دەکا بە نیسبەت پیاوان لەسەتا ٥٨ زیادی کردوە و زۆرترین هۆکارەکەشی تەڵاق بووە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی هەڵکشانی سەرپەرستیی ژنان لە بنەماڵەدا، دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی شیربەها، وامی هاوسەرگیری و منداڵ‌هاوسەری کە بە داخەوە دەبینین بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کچان لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە ڕێگە پێ‌دراون کە ژیانی هاوبەش پێک بهێنن و زۆربەی کات ئەو جۆرە ژیان پێک‌هێنانە هێندە ناخایەنێ و جیابوونەوەی لێ دەکەوێتەوە و زۆر جاریش دەبینین ئەو منداڵانانە لە تەمەنی ١٤ یان ١٥ ساڵییدا دەبنە دایک و بەخێوکردنی منداڵیش دەکەوێتە سەر شانیان؛ بەشێکیان بەهۆی نەبوونی ئەزموون، کەم تەمەنی و نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان دەکەونە داوی کەسانی هەل‌پەرست و بەوەش دیاردە کۆمەڵایەتییەکان پەرە دەستێنن.
تەمەنی نێونجیی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ١٨ ساڵ بۆ ٦٠ ساڵە.
گەورەترین کێشەی ژنانی بێ‌سەرپەرست لە ئێراندا، دۆخی ئابوورییە کە لەسەر ژیان و کەسایەتییان لە نێو کۆمەڵگەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆ دادەنێ و زۆربەیان تووشی گیروگرفتی ڕۆژانەی ژیان دەبن. ژنێک کە دایکی منداڵێک یان چەند منداڵ بێ، یان ئەرکی پێ‌ڕاگەیشتن بە نەخۆشێکی لە ئەستۆ بێ، زۆرترین گوشارەکانی ژیانی لە سەرە و دەبێ چەند هێندەی دیکە ڕەنج بکێشێ و لە جەستە و ڕۆحی خۆی زۆر زیاتر لە توانای کار بکێشێتەوە.
زۆرن ئەو ژنانەی کە بۆ منداڵەکانیان دەبێ هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ئەرکی دایکایەتی بەجێ ‌دێنن، دەبێ ڕۆڵی باوکیش بگێڕن، هەروەها دابین‌کردنی پێداویستییەکانی ژیان، پەروەردەی منداڵان یان نرخی ژیان وایان لێ دەکا کە زیاتر هەوڵ بدەن کاریان دەست بکەوێ و بە هەر نرخێک بێ بژیوی ژیانیان دابین بکەن.
لە هەمان کاتدا زۆربەی ئەو ژنانە بە هۆی نەبوونی ئەزموون و شارەزایی لە پیشەکانی نێو کۆمەڵگەی ئێران و نەبوونی مەدرەکی پێویست بۆ دامەزران، کاریان دەست ناکەوێ یان ئەگەر بە ئەستەم کارێکی ئابڕوومەندانەیان دەست بکەوێ بە هەق‌دەستێکی کەمەوە شان دەدەنە بەر کارێکی قورس و تاقەت‌پڕووکێن، زۆربەی کاتیش ناتوانن پێداویستییەکانی ژیانی پێ دابین بکەن و لە باری دەروونییەوە تووشی کێشە و گرفت دەبن. بە پێی لێ‌کۆڵینەوەکان لەسەتا ٨٥ـی ئەو ژنانەی کە بەرپرسیارەتیی بنەماڵەیان لە ئەستۆیە خاوەن ماڵی خۆیان نین واتە کرێ‌نشینن و زۆر جاریش هەڵوەدای شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانن.

بە دەیان هۆکاری جیاوازەوە لە کۆمەڵگەی ئێران، بەشێکی بەرچاو لەو ژن و پیاوانە کە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە دوای ماوەیەک لە یەکتر جیا دەبنەوە و هەر ئەوە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی جیابوونەوەکان (تەڵاق) و زۆربوونی ئافرەتانی بێ‌سەرپەرست. زۆربەی ئەو ژنانەی کە کۆتایی بە ژیانی هاوبەش دێنن بە هۆکاری جیاوازەوە لە مارەیی و ماڵ و زۆربەی مافی دیاری‌کراوی خۆیان بێ‌بەش دەبن، بە تایبەتی ئەگەر خۆیان داوای جیابوونەوە بکەن، بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی هیچیان ناکەوێ. زۆرێک لەو ژنانە لەبەر ئەوەی‌کە بتوانن منداڵەکەیان بە سۆزی دایکانە پەروەردە بکەن، دەست لەو مافانەی خۆیان هەڵ‌دەگرن بۆ ئەوەی بتوانن مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیان پێ بدرێ، بەڵام جاری وایە دوای ماوەیەک لەبەر بارودۆخی نالەباری ژیان و گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئەو دایکە بێ‌سەرپەرستانەی بەجێی وەرگرتنی هەقەکانیان، منداڵەکەیان وەرگرتوە، ئەو منداڵانە دەگەڕێننەوە بۆ لای باوکیان و لێرەشدا دیسان ئەو دایکانە ئەوەندەی دیکە تەنیا دەبن و لە نەبوونی منداڵەکانیان تووشی خەمۆکی و گۆشەگیری دەبن و، ئەو کارەی کە بە چەرمەسەری و ماندووبوونی لەڕادە بەدەر بژیوی ژیانی پێ دابین دەکەن لە دەستی دەدەن و هێزی کاریان نامێنێ و پەنا بۆ زۆر کاری نەشیاو دەبەن کە بە ویستی خۆیان نییە.
زۆربەی ژنانی بێ‌پشتیوان و کەم‌دەرەتان، لە وەها دۆخێکدا ناچارن لەو شوێنانە نیشتەجێ بن کە لە باری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە زۆر دواکەوتوون و ئەوەش دەبێتە هۆی زیان و تێک‌چوونێکی زۆر لە باری دەروونییەوە کە کاریگەریی تاڵ و نەرێنیی لەسەر شێوەی ژیانیان و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دادەنێ .
بە گشتی داهات و بژیوی ژنان لە ئێران یەکێک لە گەورەترین کێشەکانە، بەڵام لە ئێستادا کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانیش بەرۆکی زۆربەی ئافرەتانی بێ‌پشتیوانی گرتوە و هەندێ جار باری قورسی ئەم دیاردانە، زۆر زیاترە لە بەش‌مەینەتی و کوێرەوەرییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.
جیا لەوانە، نەبوونی ئاسایش، ماددە هۆش‌بەرەکان، لەش‌فرۆشی، دزی و دەیان دیاردەی دیکە کە لە نەبوونی پشتیوانێک وەکوو بنەماڵە، هەروەها نەبوونی کار و پارەوە سەرچاوە دەگرێ و ئافرەت بە ناچاری تووشیان دەبن، هەر ئەوەش لەسەر منداڵەکانیان و چۆنیەتیی بارهێنانیان کاردانەوەی نەرێنیی دەبێ.
لەوانە تاڵ‌تر و بەژان‌تر، دەستدرێژیی سێکسی و گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و دزی، زۆرترینی ئەو مەترسییانەن کە لە بەردەم ئەو توێژەدان و لە ئەگەری تووش‌بوونیان هەر ئەو هۆکارانە دەبنە هۆی داڕمان و شکانیان لە نێو کۆمەڵگەدا و بەرەبەرە پەراوێز دەخرێن و تەریک دەکەونەوە.

Related Posts

ژنان

تەنزی تاڵی ئەندامەتیی ئێران لە “کۆمیسیۆنی پێگەی ژن”دا

5 ساڵ ago
ژنان

ژن و بیرکردنەوە

6 ساڵ ago
ژنان

نامووس، مۆتەکەیەکی قورسی هەمیشەیی بە سەر شانی ژنانەوە

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist