• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کام دونیا دوای ئەم ڤایرۆسە؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/07/30
جۆری بابەت: لە مێدیاکانەوە

مه‌ریوان وریا قانع

بیرکردنەوە لە دەرەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ژیانی کۆمەڵگاکان ھێشتا لە سەرەتای سەرەتاکاندایە و ئەوەی ھەیە و دەگوترێت جگە لە کۆمەڵێک ڕا و ھەندێک چاوەڕوانیی تایبەت زیاتر نییە. کەسانێک ھەن باس لەوەدەکەن دونیای دوای تەواوبوونی ئەم ڤایرۆسە ھەمان دونیای بەر لە ھاتنی ئەم ڤایرۆسە نابێت، نە سیستمی نێودەوڵەتیی، نە ئابوریی، نە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە، ھیچیان وەک خۆیان نامێننەوە.

کەسانێکی تر ھەن تا ئەو شوێنە دەڕۆن و باس لە کۆتایی کایپتالیزم و ھاتنەکایەی دونیایەکی تەواو تازەدەکەن، کە بە دونیای سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم ناویدەبەن، بەڵام سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمێك جیاواز لەوەی لە سەدەی بیستەمدا بینیمان.

بە پێچەوانەی ئەمانەوە کەسانێکی تر باس لە بەھێزبوونی زیاتری ناسیۆنالیزم و دەوڵەتی نەتەوەیی و داخرانی کۆمەڵگاکان دەکەن و پێیانوایە ئەو سنوورانەی لە ئێستادا و بەخێرایی لە نێوان وڵاتەکاندا داخران، بە ئاسانی ناکرێنەوە. سنوورە جوگرافییەکانیش بکرێنەوە سنوورە نەفسیی و سایکۆلۆژییەکانی دوای ڤایرۆسەکە دەمێنن.

کەسانێکی تر باس لە بەھێزبوونی زیاتری پێگەی سیستمە تۆتالیتارییەکان و توانا ترسناکەکانی دەوڵەت لە کارانتینەکردن و چاودێریکردن و ئاراستەکردنی مرۆڤدا دەکەن و دونیای دوای کۆتایی ئەم ڤایرۆسە وەک دونیای بەرتەسکبوونەوەیەکی گەورە و ھەمەلایەنی ئازادییە تاکەکەسیی و دەستەجەمعیەکان دەبینن.

لە دونیای ئێمەشدا بڕێک لە ئیسلامییەکان باس لە تۆڵە و توڕەبوونی خودا دەکەن و کرۆنا وەک ”سەربازێکی ون“ی خودا بۆ بەگژاچوونەوەی مولحید و دژە ئیسلام و بێدینەکان دەکەن و چاوەڕوانی ئەوەن دونیای دوای کۆتایی کۆرۆنا دونیای ئەو دینە و ئەو خودایە بێت کە ئەوان دەیناسن.

بە بۆچوونی من سەرجەمی ئەم بۆچوونانە جگە لە دەربڕینی ھەندێک ڕا و چاوەڕوانیی تایبەت، شتێکی تر نیین. بەشێکی زۆری ئەم بۆچوونانەش بەر لە پەیدابوون و ھاتنی ڤایرۆسەکە ھەر ھەبوون و لەئارادابوون، ئەوەی ئێستا ڕووئەدات پێداگرتنەوەیەکی زیاترە لەسەر ئەو بۆچوون و ڕوانینانە.

بە بۆچوونی من ئەوەی ڕووئەدات یەک پرۆسەی ھاوبەش و لێکچوو نابێت لە ھەموو جیھاندا، لە ناوچە جیاوازەکانی جیھاندا شتی جیاواز ڕووئەدات و گۆڕانکارییەکان یەک شێوە و یەک جۆر و بەیەک ئاراستە نابن. لە وڵاتە دیموکراسییەکاندا نە کاپیتالیزم لە ناودەچێت و نە کۆمۆنیزم جێگەی کاپیتالیزم دەگرێتەوە، ئەوەی ڕەنگە ڕووبدات دانانی کۆمەڵێک سنوورە بۆ سیاسەتی نیولیبرال و ھێنانەکایەی فۆرمێکی نوێ لە ”دەوڵەتی خۆشگوزەرانیی“. لەمەش زیاتر ئەگەری ئەوە گەورەیە ئەم وڵاتانە لە جاران زیاتر بەرگریی لە چوارچێوەکانی دەوڵەتی نەتەوەیی بکەن و جۆرێک لە پاشەکشە بۆ ناو ئەو چوارچێوانە ڕووبدات.

لە سیستمە دیکتاتۆریی و دەسەڵاتگەرەکان و لەو سیستمانەشدا کە دیموکراسییەتیان کورتکردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەتەنھا، بە ھەموو تەکنیکەکانی تەزویرکردنەوە، ئەگەری ئەوە گەورەیە تەکنیکەکانی کەرانتینەکردن و دیسپلینکردن لە فۆرمی نوێدا بەکاربھێنرێن و فراوانتر و کاریگەرانەتر بەکاربھێنرێن. سەرجەمی قەیرانەکەش وەک وزەیەک بۆ بەھێزکردنی دەسەڵاتی ئەوتۆریتیاریانەی خۆیان و ھاوشێوەکانیان بخەنەگەڕ.

لەو ناوچەیەی ئێمەشدا کۆمەڵگاکان لەبەردەم دوو ئەگەری سەرەکییدان. یەکەمیان ئەگەری درێژەپێدان و بەھێزکردنی زیاتری سێکتاریزمیی دینیی و سیاسیی و خستنەگەڕی نوخبە حوکمڕانەکان بۆ ھەموو ئامرازێک لە دەسەڵاتدا بیانھێڵێتەوە، تەنانەت بە بەردەوامیدان بە جەنگ و پێکدادانە خوێناویەکان. ھاوکات درێژەدان بە بەکارھێنانی تەکنیكيەکانی کەرەنتینەکردن و کۆنترۆڵکردن بۆ سەپاندنی ئەو مۆدێلە لەدەسەڵات. ئەگەری دووھەمیان کەڵەکەبوونی زیاتری توڕەبوون و وەڕسبوونی چەندان ھێزی کۆمەڵایەتییە کە ھاتنی ڤایرۆسەکە ماندووتر و بێئومێدتر و ھەژارتری خستون.

ئەوەی من ھیوادارم دوای تەواوبوونى ئەم ڤایرۆسە ڕووبدات، دروستبوونی تاکە کەسێکە لە جاران سیاسیتر و لە جاران سەرقاڵتر بە مەسەلە سەرەکیی و گشتییەکانی ژیانی گشتیی ناو کۆمەڵگای ئێمەوە. تاکەکەسێک سیاسەت کورتنەکاتەوە بۆ چالاکیی دزیی و جەردەیی و مرۆڤکوشتن و یەکسانی نەکات بە درۆکردن و لەخشتەبردن، تاکەکەسێک سیاسەت وەکو ھەوڵی پێکەوەیی مرۆڤ وێنابکات بۆ دروستکردنی ژیانێکی ھاوبەش و گونجاو، کە لەپاڵ کۆمەڵێک ماف و ڕزێگرتندا، شوێنی ھەمووانی تێدا ببێتەوە.

وەرگیراو لە تیلیگرامی فەرهەنگی مەریوان..

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

شیعر حەقیقەتی منە!

ڕێکەوتی 2022-06-11
لە مێدیاکانەوە

ناڕەزایی ئاو لە ئێران

ڕێکەوتی 2021-07-27
لە مێدیاکانەوە

فەرهاد سلێمان‌پوور: ئەم کتێبە زۆربەی بابەتەکانی بەپێی نموونەی سەردەم خراونەتە روو

ڕێکەوتی 2021-05-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist