فارسی
English
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 14ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 07:51
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

نەورۆزی هیوا و بەرەنگاری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/03/21
in هزروکولتور

بەهارە، جێژنی نەورۆز و نوێبوونەوە، بەهارە و وەرزی هەستانەوە، وەرزی هیوا بە ژیان و ژیانەوە.
نەورۆزی کورد، نەورۆزی گڕ و ئاگر و دیلان و زەماوەندە، نەورۆزی ئاشتی و ئازادی، مخابن گەلێ نەورۆزی کورد تێکەڵاوی مەرگ و خوێن و کارەسات و مەرگەساتە، سێدارەکەی بەهار و نەورۆزی چوارچراکەی کۆمار، نەورۆزی خویناویی سنە و نەورۆزی هەڵەبجەی فرمێسک و خوێن و زۆر کارەساتی تر تێکەڵاوی نەورۆزی کوردانن، بەڵام ئەوە کوردە و نەبەزین و هەستانەوە، کوردە و هیوا و ئومێد و ورە، کوردستانە و شاخ و پیدەشت و لوتکە و رووباری، کوردستانە و سروشتی رازاوەی چیا و دیمەنی گوند و شاری، کوردە و سومبولی نەبەزین و نەتوانەوە، کوردە و بەرخۆدان و خۆڕاگری و گلان و نسکۆ و هەستانەوە.
دەمێکە کورد قاڵبووی ڕۆژگارێکی پر لە نەهامەتی و کارەساتە، میژووەکەی خاوەن سەدان سەربردەی تاڵ و گەلێ خەم و بەسەرهاتە.
بە دڵنیاییەوە و بەهێزەوە ئەم جارەش ناهێڵین پەتای مەرگ بەهاری ژیانمان لەناوبەرێ، هەر وەک چۆن نەبووینە کۆیلە و دیلی دەستی دژمن، هەر وەک چۆن بەرەنگاری جینایەتکارانی جەماران بووینەوە، هەر وەک چۆن بەگژ پەیمانە شوومەکاندا چووینەوە، ئاواش بەهیوا و ئومێد و ورە و وزە و هیزەوە بەسەر ئەم کۆسپەی ئەم سەردەمەشدا تێدەپەڕین، ئەم زەمەنەش دەکەینە مێژوو و ئەم پەتایەش دەتاسێنین، پەتاکەی چین و جەماران دەبەزێنین، بە خۆپاراستنمان لە پەتاکەی چین خۆمان ڕزگار دەکەین و بە خەبات و خوێن و خۆراگریی پەتاکەی جەماران لەگۆڕ دەنێین.
دڵنیاین کە ڕۆژێ دادێ نەورۆزانە لەسەر گشت لووتکە بەرزەکانی نیشتمان، لە شار و شەقام لە گوند و چیا ئاڵای نیشتمانی کورد هەڵدەدەین، مەزاری نەمران بە گوڵ و گوڵزار دەڕەنگێنین، وڵات ئاوەدان و ئاسەواری داگیرکەر دەسڕینەوە. کوردین نەمرین و نامرین، سەر هەڵدەدەینەوە، تێهەڵدەچینەوە، مناڵانمان سروودی وەتەن و ئێمەش سروودی ئەی ڕەقیب دەڵێینەوە.
ئەوکات باوەش بەیەکدا دەکەین، دەست لەناودەست نیشتمانی کورد دەپارێزین، سروودی ئازادی دەچڕین و سەمفۆنیای مەرگ تێکدەشکێنین.
ئاوازی ئەوینی ژیان و بانگی ئازادی و سەربەستی بەگوێی جیهاندا دەدەین و زنجیرەکان دەبڕینەوە، لەکۆتایی شەوەزەنگی بێدادیدا لەنێو پێدەشتی ڕازاوە بە گوڵزاری نیشتمان، گۆڤەندی ئازادی دەگێڕین، بڕست لە برسیەتی دەبڕین، تینوویەتی ئەوینی نیشتمان بە ماچ و رۆژووی دیداری دووریمان بە فرمێسکی شادی دەشکێنین و نەورۆز دەکەینە گۆڤەند و بە یەکگرتووی و یەکڕیزیمان خائین و خیانەتکار ڕیسوا و داگیرکەر لە خاکمان وەدەردەنێین.
هاوخوێن و هاونیشتمان ڕۆژگاری تاڵت بەسەر دەچێ، شەوەزەنگی بێدادی کۆتایی دێ، گزینگی خۆر لەکەل دەردێ، دوور بڕوانە ئەم زەمەنەش کۆتایی دێ و ئەم کۆستەش تێدەپەڕێ، با یەکگرین، بە تەبایی و یەکڕیزی نەهامەتییەکان لەگۆڕ دەنێین.
نیشتمان ساڵی نوێ و ژیانی نوێ و نەورۆزت پیرۆز

Related Posts

هزروکولتور

ساغکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

5 ساڵ ago
هزروکولتور

ئایا مێژوو ڕێسامەندە؟

5 ساڵ ago
هزروکولتور

مەترسییەکانی دیکتاتۆرییەکی تازە

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist