فارسی
English
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 6ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 21:02
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

لە کوێستانەکانی سەقزەوە بۆ دەشتی هەبەتوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/22
in جۆراوجۆر

ڕۆڵەکانی سەقز هەر لەکۆنەوە و بەتایبەتی لە دەورانی کۆماری کوردستانەوە لە مەیدانی بەربەرەکانی دژی دوو ڕێژیمی سەرەرۆی پاشایەتی وئیسلامیدا دەوریان بووە و وەک هەمیشە بۆ دیفاع لە مەوجوودییەت و پاراستنی شەرەف وکەرامەتی گەلەکەیان لە هیچ کردەوەیەکی شۆڕشگیرانە بۆ پاراستنی نیشتمان دریغیان نەکرد. بەتایبەتیتر لەگەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی کۆمار ئیسلامی تێکۆشەرانی ئەو مەڵبەندە بەهێزتر دەرکەوتن و وەک رێبوارانی شەهیدانی کۆمار و فیزوڵابیگی هەردەم لەمەیداندا خۆیان نیشان دەدا.

سەقز لە پێنج ناوچە وەک خوڕخوڕە، سەرشیو، گەورگ، تیلەکۆ و فەیزوڵابەگی پێکهاتووە و بەشی هەرەزۆریشی کوێستانی و شاخاوین. ئەو ناوچەیە بۆ خەباتگێرانی دێموکرات لەباری نیزامییەوە گرینگیی خۆی هەیە. بەشیكی تیلەکۆ کە پێی دەڵین پێدەشتی “بان هەبەتوو”یان (بان هەوەتوو)، لە نێوان شارەکانی سەقز، دیواندەرە و تیکاب هەڵ کەوتوە و دەشتایەکی زۆرە کە بۆ مانەوە و هەڵسووڕان و مانۆر‌دانی پێشمەرگە شوێنێکی دژوار ئاستەنگ بوو. هێندێک جار بەتایبەتی دوایی میلیتاریزە بوونی ناوچە پێشمەرگە و کادری کومیتەی ناوچە بە چەند ڕۆژ سەردانیان دەکرد و زۆر بە وریایی هاتووچویان تێدا دەکرد و هێندێک جاریش لەگەڵ هێزی دوژمن تووشی پێکدادان دەبوون کە بە داخەوە چەند کادر و پێشمەرگەش لەم ناوچەیەدا شەهید بوون.

هاوینی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی کۆمیتەی شارستانی سەقز و هێزی عەزیز یوسفی بڕیار دەدەن بە هێزێکی زۆرترەوە جەولەیەک بۆ ئەو ناوچەیە بکەن و ئەگەر لوا زەبرێکیش لە دوژمن بوەشێنن. بۆ ئەو مەبەستە دوو لک پێکەوە بەرەو ناوچەی بان “هەوەتوو” وەڕێ کەوتن. ئەم هێزەی حیزب لە کاتی ڕۆیشتن بۆ بان هەبەتوو ئێوارێ چوونە شوێنێکی حەساسی وەک سەر جادەی سەقز_ سنە و لە نیزیک گوندەکانی “شەمسە” و “میراوە” جادەیان گرت و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک قسەیان کرد. دوای تەواو کردنی کاری سەرجادە ڕوویان لەو پێدەشتە کردو  پاش چەند رۆژ سەردانی چەند گوندی گەورەی ئەو ناوچە و کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک و باسکردنی سیاسەتی حیزب و لەقاودانی پیلانەکانی ڕێژیم لە کارەکانی ئەو جەوڵەیەدا بوو.

ڕێژیم بە بوونی ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو ناوچەیە کێچی کەوتە کەوڵی و دستی بە پیلانگێڕی کرد کە بتوانێ لەو ناوچەیە زەبرێک لە ‌هێزی گەل بدا. هەر بۆیەش تێکۆشەرانی دێموکرات بەپێی ئەزموونی خۆیان دەبوو شوێنێک دیاری بکەن کە جێگای بەربەرەکانیی هەبێ بۆ ئەم مەبەستە گوندی “زەکیوە” و “مەڕانی سەروو”یان هەڵبژارد.

خەڵکی ئەم گوندانە لە باری ئابوورییەوە بە بەراوەرد بە خەڵکی ناوچەکانی دیکە وەزعیان باشتر بوو، بەڵام بە داخەوە ژمارەیەکیان فریوی رێژیمیان خواردبوو و چەکی دوژمنیان هەڵ گرتبوو، و چەند گوندێکش بەزۆر چەکدار کرابوون کە لەسەر هەڵسووڕان وهاتووچۆی پێشمەرگە لەم دەڤەرە بەربەستیان پێک دێنا.

دوای چەند ڕۆژ مانەوە لەنیوەی یەکەمی مانگی گلاوێژ دەستەیەک لە گوندی زەکی و دەستەیەک بۆ پشتیوانی لە گوندی مەڕان جێگیر کران، مەوقعییەتی گوندی زەکیوە بۆ زەبرلێدان لەدوژمن گونجاوتر بوو. چونکی دار و چەم و چەند بەرزاییەکی لە لەدەوری خۆی هەبوو. دوای ڕووناکیی هەوا دیدەبانەکان هەواڵ بە فەرماندەکانیان دەدەن کە ستوونێکی زەبەلاحی دوژمن بە چەندین ماشێنەوە بەرەو ئەوان دێن. بەبیستنی هاتنی هێزی دوژمن فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە بڕیاریان دا زەبریکی وەها لەبیر نەکراو لە هێزی دوژمن بدەن کە لە ناوچەکەدا دەنگ بداتەوە. هەر بۆیە لە نێو چەم و نزیک ئاوایی کەمینیان بۆ داگیرکەران دانا و دوژمنیان لە داو خست و شەڕێکی سەخت لەبەرامبەر هێزی زۆری دوژمن دستی پێکرد. شەڕی دەستەویەخە تا نزیک  نیوڕۆ درێژەی کێشا و سەرئەنجام هێزی داگیرکەر تووشی شکان هات و دوو ماشینیان کەوتە دەست پێشمەرگەکان و هێزی شکاوی دوژمن گەڕایەوە بۆ شاری دیواندەرە.

پێشمەرگەکان بەپێی ئەزموونەکانی شەڕی پارتیزانی دەیانزانی کە دوژمن دوای شکستی هێزەکانی بۆ تۆڵەکردنەوە خۆی ڕێک دەخاتەوە و، بە هێزی زیاتر، چەک وچۆڵی تەیارتر و تۆپخانەی قورستر پێوشوێنیان دەکەوێ.

تەنیا چەند ڕۆژ دوای شەڕەکە، پێشمەرگەکان بۆ کاروباری حیزبی ڕوو لە گوندی “گۆڕباوەلی” کە لەسەر ڕێگای تیکاب هەڵ کەوتوە دەکەن کە هەواڵیان پیدان هێزیکی زۆری دوژمن لە ئیرانشا و گەردەنەی تیکاب خۆیان بۆ هێرش ئامادە کردوە. ڕۆژی دواتر پێشمەرگەکانی هێزی عەزیز یوسفی لە چەند لاوە هێرشی گەورەیان کرایە سەر. ڕێژیم دەیویست بە هێرشێکی “گازەنبوری” لە سێ لاوە لە گەمارۆیان بخا و لەو پێدەشتانەی “گۆرباوەلی” و “قەڵا کۆن” زەربەی قورسیان لێ بدا.

پێشمەرگەکان لە چەند شوێن کۆکرانەوە و بابەتی پووچەڵ کردنەوەی پیلانی دوژمن و گۆڕینی تاکتیکی خۆیان تاوتوێ کرد. پاشان نانی شەویان خوارد ودواتر هەموو لک و پەل ودەستەکانیان ئاگادار کردەوە کە هەرکەس پارتیزانی نانی خۆی هەلگرێ کە ڕێگایەکی دوور و درێژیان لەپێشدایە. پاش هەموو کارێکی حیزبی و پاش ڕێگایەکی دوور بەری بەیان، ناوچەی بان هەوەتوویان بەجێ هێشت و خۆیان گەیاندە بەرزاییەکانی ناوچەی فەیزوڵابەگی بۆ لای پشتی قەپلانتوو، پاشبلاخ و کۆرکەن. بە گەیشتنیان بۆ ئەو بەرزاییە ئەگەرچی ماندوو بوون بەڵام دڵنیا بوون بێتوو گەورەترین هێزی دوژمنیش هێرشی هێنابایە، پێشمەرگە خۆراگری دەکا و تووشی شکانی دەکات. ماوەتە بڵێم ئەو جەولە سیاسی و نیزامییەی بۆ پیدەشتی بانهەوەتوو کرا، گرینگی خۆی هەبوو. چونکی دوژمن لەمێژبوو لەو ناوچەیە زەبری وێنەکەوتبوو  و لەم جەولەیەدا ئەم زەبرەی خوارد.  پیشمەرگەش هەموو سڵامەت بوون. لەوە گرینگتر تاکتیکی فەرماندە بەتواناکانی حیزب ئەوەی دەرخست کە لەکاتی ئەوتۆدا بۆ هێرشی گەورە مجال بەدوژمن بدەی بەسەر هەواری خاڵیدا بکەوێ و ئەویش لێکگرێدانی هاوکاریی خەڵک پیشمەرگەوە پێکەوە توانی پیلانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە، هەروەها خاڵێکی دیکە ئەوەیە کۆمەڵێک لاوی خوێنگەرمی تازە ڕووی کردە ریزەکانی حیزب کە لە ئەژمار نەدەهاتن. ئەوانەش هەموو نیشانەی سیاسەتی دروست و ئوسولیی حیزب بوون کە لەلای خەڵک پەسند و پیرۆز بوون.

Related Posts

جۆراوجۆر

چـاڵی هـەژاری لاوانی ئێران هەڵـدەلـوشێ!

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

کوژران و بریندار بوونی ٢٢٦ کۆڵبەر، گرتنی ٦٤٠ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٤٩ بەندیی کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

پێشەنگی پەسەندکرانی مافی دەنگدان بە ژنان

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist