فارسی
English
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 16ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 17:01
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

نهێنیی جەزرەبە و ئەشکەنجە لە پێناو نیشتماندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/22
in جۆراوجۆر

هەروەکوو لە ژمارەی ڕابردوودا و بەشی یەکەمی بەسەرهاتی زیندانەکەمدا باسم کرد، ماوەی دوو ساڵم لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دواتریش زیندانی ناوەندیی مەهاباددا بەسەر برد. لەو ماوەیەدا هەر وەکوو پێشتر ئاماژەی پێکرا هەشت مانگی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتدا و لەژێر دڕندانەترین ئەشکەنجە ڕووحی و جەستەییەکاندا بووم. لە زیندانی ئیتلاعات بۆ ماوەی سێ مانگ بە چاوی بەستراوەوە لە داڵانێکی تەنگ دایان نابووم و، شوێنی حەسانەوە و نان خواردن و خەوتنم هەر ئەو داڵانە بوو. بە توندترین  شێوە ئەشکەنجەیان دەدام بۆ ئەوەی بڵێم دەسبەسەر کراوم و، خۆم ڕادەست نەکردوە. منیش هەر خۆڕاگریم لەخۆم دەنواند. ئەوە بوو کە دوای ٣ مانگ ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی شاری ورمێیان کردم. لەوێش بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە سلوولدا ڕاگیرام و لەگەڵ چەند کەسێکدا کە پێشتر پێشمەرگە و چالاکی حیزبێکی سیاسی بوون پێکەوە لەو سلوولانەدا بووین. بەڵام بەداخەوە ئەوان لەو ماوەیەدا کە دەسبەسەر کرابوون هاوکاریی ڕێژیمیان دەکرد. بەردەوام هانیان دەدام کە ئەگەر بڵێم گیراوم، سزاکەم کەم دەکەنەوە. بەڵام ئەمن هەر خۆڕاگر بووم لە بەرامبەر هەموو ئەم فشارانەدا. نیزیک بە ٤ مانگ پرسی خۆ ڕادەست کردنم بە پایەگای ئەرتەش لە نووسراوەکانمدا دەهێناوە. لە لایەکی تریشەوە بنەماڵەکەم سەردانی پایەگای ئەرتەشیان کردبوو و لە هەموو لاپەڕەکانی پەروەندەکەم کۆپییان هەڵگرتبوو و تەحویلی دادگای ئینقلابی مەهابادیان دابوو کە ئەو کارەش یارمەتیی زۆری دام.

لەو ماوەیەدا سێ جار دادگایی کرام کە دوو جاری یەکەمی بەبێ لێپرسینەوە و پارێزەر و لە دادگایەکی زارەکیدا حوکمی ئێعدامم بەسەردا سەپا. بۆ جاری سێهەم و لەدوای ئێعترازی خۆم و داکۆکیی زۆری دادئەستێنی دادگای ئینقلاب لەلای حاکم شەرع و، هێنانە بەر باسی ئەوەی کە من لە کاتی چالاکیی حیزبی دەسبەسەر نەکراوم و بەڵکوو خۆم ڕادەستی ئەرتەش کردوە و، هەروەها ئەم ڕادەست بوونە لەلایەن قەرارگای هەمزە لە ورمێش وەرگیرابوو بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد نەیدەسەلماند؛ لە کۆتاییدا و پاش مشتومڕێکی زۆر حوکمەکەم شکا و لە ئێعدام ڕزگارم بوو.

پاش ئەو دوو ساڵ بەندیخانەیە، حوکمی دوو ساڵ دوورکەوتنەوەم کەوتە بواری جێبەجێکردن و ناردرام بۆ شاری قەزوین. لەوێش پاش دوو ساڵ حوکمەکەم لەگەڵ بەرپرسی کارخانەیەکی ڕێژیم کە مافی هاوڕێیەکمانی خواردبوو تووشی شەڕ بووم، بەو بۆنەیەوە دیسان گیرام و کەوتمەوە بەندیخانە. ئەو کات کە چالاکیی حیزبیم دەکرد کۆمەڵێکی زۆر کتێب و نووسراوە و نامەی نهێنی و لەو ڕۆژنامەی سیاسیی گرینگم لە لا بوو کە پێش لەوەی بگیرێم، هەموویانم لە ماڵی خزمێک شاردبۆوە. بەداخەوە لەو کاتەیدا کە لە زیندانی قەزوین بووم ڕاپۆرتم لێ درا و دۆسییەی ئەوەش کەوتە گەڕ و لەسەر ڕابردووەکەم زیاد بوو. لە دادگا بە تاوانی ڕاگرتنی نووسراوە و بەڵگەنامەی نایاسایی دوو ساڵی دیکەش زیندانم بەسەردا سەپا.

لە پاش ئەو دوو ساڵ زیندانییەش، لە ساڵی ١٣٧٠دا هاتمەوە بۆ مەهاباد و لە گوندی گاپیسی شاروێران دەستم بە کاروباری وەرزێری کرد و، بۆ ماوەیەک لە چالاکیی سیاسی دوور کەوتمەوە و ژیانێکی ئاساییم گرتبووە بەر. ئەم شێوە ژیانەم بەردەوام بوو هەتا زستانی ساڵی ١٣٧٣، لەگەڵ هاوڕێیەکی دێرینی خۆم کە کادری حیزب و ئەندامی کومیتە شارستانی سەردەشت بوو و، خۆی ڕادەست کردبۆوە یەکترمان بینی و؛ لەسەر کار و تێکۆشانی خۆی لەگەڵ حیزب و شێوازی کاری تەشکیلاتیی نوێ لەنێو بە شێک لە شاری مەهاباد قسەمان کرد. بەو شێوەیە سەر لەنوێ  بە هاوڕێیەتیی ئەم کەسە دەستم بە کار و چالاکیی سیاسی کردەوە هەتا ئەو جێگایەی کە بەردەوام پرس و ڕاو و ڕاوێژمان بە یەکتر بوو و، لەگەڵ کاک کەماڵ کەریمی‌شدا لە پێوەندیدا بووین و، ڕەخنە و پێشنیارەکانمان دەگواستەوە بۆ لای کاک کەماڵ کەریمی. لە داوییشدا لەگەڵ کاک بیژەن قارەمانی هاوکارییەکی چڕوپڕمان هەبوو کە ئەو کات بەرپرسی بەشێک لە تەشکیلاتی شاری مەهاباد بوو. لەو ماوەیەشدا ئەوپەڕی هاوکاریم لەخۆم نیشان دا و کەسێکی جێ‌متمانە و سەرەکی بووم.

بێجگە لەوەی کە لەگەڵ کاک بیژەن قارەمانی کارم دەکرد، هاوکات لەگەڵ بەرپرسی ئەوکاتی کومیتەی ناوچەی شاروێرانیش لە پێوەندیدا بووم. خۆشحاڵم لەوەی کە لەنێو خۆی وڵات و لە ئەستەمترین و ئەمنیەتیترین ساڵەکاندا کار و چالاکیی زۆر گرینگ و بەسوود و بەکەلکم کردوە، توانیومە جێ متمانەی بەرپرسان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بم. شانازیم بەخۆم بووە کە توانیومە لە بارودۆخێکی ئەستەم و هەستیاردا و بەوپەڕی زەخت و گوشار و ئەشکەنجە کەسایەتیی خۆم بپارێزم؛ کە ئەوەش لە ئیمان و بڕوایەکی قووڵ و ئیرادەیەکەوە سەرچاوە دەگرێ کە لە زانستگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە فێر بووین.

بەهۆی ئەوەی کە مەترسیی گیرانم لەسەر بوو، جارێکی دیکە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاویدا، هاتمەوە ڕیزی پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتیی حیزبی دێموکرات و ئێستاش بە ورەیەکی پۆڵایینتر لە پێشوو، لە خزمەتی ڕاپەڕاندنی ئەرک و چالاکییە پێ‌سپێردراوەکانم دام.

Related Posts

جۆراوجۆر

چـاڵی هـەژاری لاوانی ئێران هەڵـدەلـوشێ!

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

کوژران و بریندار بوونی ٢٢٦ کۆڵبەر، گرتنی ٦٤٠ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٤٩ بەندیی کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

پێشەنگی پەسەندکرانی مافی دەنگدان بە ژنان

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist