چەند وتەیەک
خوێنەری هێژا!
١٠ ساڵی تەواوە خۆبەخشانە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بابەتی سیاسی، ئەدەبی و هتد… لەسەر ڕووداو، کارەسات، بۆنە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانم تا ئارشیڤێکیان لێ ئامادە کەم بۆ ئەوەی ببیتە سەرچاوەیەک بۆ داهاتوو تا نەوەی ئێستا و داهاتوو کەلکی خۆی لێ وەربگرن. لەهەمان کات پێم باش بوو بزانم تا چ رادەیەک لەم کارەم دا سەرکەوتوو بووم و، ئەوەی ئەنجامم داوە لای هاورێیان و دۆستان چە بایەخ و گرینگیەکی هەیە؟ چۆنی لێ دەروانن و ناتەواوی و کەم و کووڕییەکانی ئەم کارە خۆبەخشانە چین؟ و رەخنە و پێشنیاریان لەم پێوەندییەدا چیە؟ بۆ ئەوەی لە ژێر ڕووناکیی سەرنج و تێبینییەکانیان لە داهاتوو دا باشتر درێژە بەم کارە بدەم. هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕشەمەی ٢٧١٨ی کوردی(٢٣ی فێبریوێری ٢٠١٩ی زایینی) بە ڕەوانە کردنی نامەیەک بۆ هاوڕێیان و دۆستان، داوام لێ کردن کە بیروڕا و رەخنە و پێشنیاری خۆیانم لە بارەی ١٠ ساڵ کارو چالاکییەکانم بۆ بنووسن تا لەکارەکانی داهاتووم دا کەلکیان لێوەرگەرم. بەخۆشیەوە بەشێکی زۆر لە خۆشەویستان بە ناردنی نامە و نووسینی تایبەت وەڵامی ئەرێنییان دامەوە. بە راستی نازانم بە چ زمانێک سپاس و پێزانینی خۆم دەرحەق بەم هەمووە لوتف و گەورەییەی بە منیان بەخشێوە دەرببڕم. هەر بۆیە پەنام بردە بەر ئەم هونراوەیەی شاعیر گەورەی
کورد مامۆستا هێمن کە دەڵێ:
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئهمن چیم؟
دوندی قهندیل، گۆڕهپانی ههڵگورد نیم
بهرهو بهرزایی دهچم گهر چی وردم
خاکی بهر پێی تێکۆشهرێکی کوردم
جارێکی دیکە سپاس و دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ نووسینی نامە جوانەکانتان. باوەڕم نەدەکرد زەحمەت و شەونخوونی و ماندوو بوونەکانم لەو ئاستە دابن کە شایانی ئەو هەمووە لوتف و پێزانین و وشە جوانانە بن. بە راستی ئێوە منتان دڵگەرم و سەرفراز. کرد و هانتان دام کە لە جاران زیاتر و بەرپرسانەتر و شێڵگێرانەتر ئەرکی سەرشانی خۆم بەجێ بگەیەنم و تا ئەوکاتەی لە توانام دا هەیە لە خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەم لەو ڕێگایەوە کەم تەرخەمی نەکەم.
کۆی ئەم نووسین و بابەتانەی لەم پێوەندییە دا بە دەستم گەیشتوون لە دووتۆیی ئەم نامیلکەیە دا دەخەمە بەر دیدەتان. لە گەڵ ڕێز و پێزانینم بۆ لوتفی هەموو ئیوەی بەڕیز.
بژی کورد، ئاوەدان بێت کوردستان
رەحمان نەقشی
بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە بە پی دی ئیف چرکە لەسەر بکە: