گۆڕینی ناوی خۆجێیی شاره‌کان، ئاواییه‌کان و شوێنه مێژووییه‌کانی کوردستان، هه‌وڵێکی سیستماتیکه که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته دژی گه‌لییه‌کان؛ له سه‌ر ڕه‌وتی تواندنه‌وه‌ی کو‌لتوور و زمانی کورد و سڕینه‌وه‌ی شوناسه مێژووییه‌که‌ی، ده‌درێ. زۆر جاران له هه‌واڵه‌کاندا ناوی «قوری قلعه»م بیستبوو، گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاویی ئاسیا و هه‌روه‌ها درێژترین ئه‌شکه‌وتی ئێرانه، که له شاری پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. به‌ڵام بیستنی ئه‌م ناوه له زمانی کوردی‌دا بۆ من هه‌ڵگری هیچ مانا و واتایه‌ک نه‌بوو، هه‌تاکوو له دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م مهتهڵۆکهیهم هه‌ڵهێنا و ئه‌وه‌ی لێی ده‌گه‌ڕام له کتێبێک به‌ناوی «کرمانشاهان و تمدن دیرینه‌ی آن» له نووسینی «ئیره‌ج ئه‌فشار»دا دۆزییه‌وه. له به‌شی ناسینی ئه‌شکه‌وته‌کانی پارێزگای کرماشان له‌مه‌ڕ «قوری قلعه»ه‌وه ئاوا دواوه: «ئه‌شکه‌وتی “قوری قلعه” له داوێنی ڕۆژئاوای شاخی شاهۆ له شاری پاوه هه‌ڵکه‌وتووه. له به‌رزایی کێوی “گه‌وری قه‌ڵا” له 27 کیلۆمیتری شاری پاوه (ڕێگای سه‌ره‌کیی ڕوانسه‌ر-پاوه) قه‌ڵایه‌ک له دوایین ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی ساسانییه‌کان و سه‌ره‌تاکانی هاتنی ئیسلام بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌بووه، که به‌شێک له دیواره‌کانی له کێوی گه‌وری قه‌ڵا ماوه‌ته‌وه. به‌م بۆنه‌وه‌یه که ئه‌م شوێنه‌یان به “قه‌ڵای گه‌وری”، “قه‌ڵای گاور” و “قه‌ڵای گه‌ور” ناو ناوه؛ به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و به‌هۆی به هه‌ڵه بێژه‌کردنی ئه‌م وشه‌یه له لایه‌ن خه‌ڵکی بیانی و له ئاکامدا به گۆڕینی ناوه‌که‌ی به “قوری قلعه” ناسراوه.
له ئه‌ده‌بیات و گۆرانی فولکلۆری کوردی، وشه‌کانی “گه‌بر”، “گه‌ور” یان “گاور” که به کوردانی پێش له ئیسلام گوتراوه، زۆر ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و زیاتر به واتای کافر هاتووه. بۆ نموونه لێره‌دا:
«ده‌بم به غوڵام بۆ چاوی مه‌ستت
خۆ من گاور نیم که‌وتوومه ده‌ستت»
ئه‌م به‌یته‌مان هه‌یه که له لایه‌که‌وه ڕوونکه‌ری ناو و وشه‌ی گاور وه‌ک هاوته‌رازی کافر یان زه‌رده‌شتییه و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که زه‌رده‌شتییه‌کان کاتی خۆی له‌لایه‌ن سپا و دهستهڵاتبهدهستانی ئایینی ئیسلامه‌وه به‌دیل گیراون و زه‌بروزه‌نگیان له‌سه‌ر بووه. که‌واته به‌پێی ئه‌و باسانه‌ی که کرا بێژه‌ی درووستی ناوی “قوری قلعه” هه‌مان گه‌وری قه‌ڵا واته قه‌ڵای گاوره‌کانه. له‌م چه‌شنه ناوانه له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان زۆره، وه‌کوو “تاق گاورین” واته تاقی گاوره‌کان که بۆ سه‌رده‌می پێش له ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوی یه‌کێک له دێهاته‌کانی شیروان و چه‌رداوڵ له پارێزگای ئیلامه. له‌و ناوچانه‌ی دیکه وا ده‌توانم ئاماژه‌یان پێ بکه‌م، ناوچه‌یه‌ک له نیزیکی شوێنی له‌دایکبوونی خۆم “چوارملهی دیزهگران” سه‌ر به شاری شاباد له پارێزگای کرماشانه، به ناوی “قه‌ڵا گه‌وری” که ئاسه‌واری به‌جێماوی گۆزه و سواڵه‌ته شکاوه‌کانی، سه‌لمێنه‌ری پێشینه‌ی دوورودرێژی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه. هه‌روه‌ها له شاری سه‌ڵماس ئاواییه‌ک به‌ناوی “گهورئاوا” هه‌یه و زۆر ناوی لێکچووی تر له ناوچه دوور و نیزیکه‌کانی کوردستان هه‌یه و به‌رچاوه، که له وشه‌ی گاور زیاتر بۆ ناودێرکردنی شوێنکه‌وتووانی ئایینی زه‌رده‌شتی که‌لکی لێ وه‌رگیراوه، هه‌ر وه‌کی ده‌زانین پێش له هاتنی ئایینی ئیسلام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شت بوون.
دووناویی شوێنه‌کان له ناوچه دووزمانه‌کان، به‌تایبه‌تی له کوردستان، نیشانده‌ری سته‌م و غه‌درێکه که له‌لایه‌ن نووسینگه و باره‌گای ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کوردستانه‌وه و به‌هۆی خۆویستی و خه‌یاڵاتی بوونیی نووسه‌ره‌کانیان، له نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه. ناوی شوێنه‌کان و به‌تایبه‌تی شوێنه که‌وناراکان به‌شێک له شوناسی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌که. فره‌یه‌ک له شوێنه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران‌دا دووناو کراون، ناوێکی خۆماڵی و ناوێکی ده‌سه‌ڵاتداران! له بنه‌ڕه‌ت ڕا ئه‌م سیاسه‌تی دووانه‌ییه به ئه‌نقه‌ست و به بهرنامهداڕێژراوییهوه و به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی شوناسی سه‌ره‌کیی ئه‌م جێگایانه و له سه‌ر ڕه‌وتی تواندنه‌وه‌ی زمان و کولتووری نه‌ته‌وه‌کانه که به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌مه‌به‌ستی ساناکردنه‌وه‌ی باسه‌که دوو چیرۆک ده‌گێڕینه‌وه،:
چیرۆکی یه‌که‌م له کتێبی “تاریخ کرمانشاهان” نووسراوه‌ی “محمدعلی سلطانی” دێنینه‌وه، چیرۆکه‌که ئاوا ده‌ست پێده‌کا که مێژوونووسێک ده‌چێته یه‌ک له دێهاته‌کانی سه‌رپێڵی زه‌هاو به ناوی “بان زه‌رده” و له باره‌ی ئه‌م دێیه‌وه ئاوا ده‌نووسێ: “ساڵانێکی زوو خاتوونێکی خێرخواز له‌م دێهاته دراوی زێڕی به خه‌ڵکی ده‌به‌خشی، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌م ئاواییه‌یان گوتوه “بان‌و زرده” واته خاتوونێک که زێڕ ده‌به‌خشێته‌وه”. به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌وێ بۆخۆیان ده‌ڵێن “بان زه‌رده”، ئه‌مه له کاتێکدایه که به وته‌ی محه‌ممه‌دعه‌لی سوڵتانی له‌م ئاواییه به‌رزایی و ته‌پۆڵکه‌یه‌کی کۆنی لێیه زه‌رد ده‌نوێنێ و “بان زه‌رده” له زمانی کوردی‌دا واته به‌رزایی و بانێکی زه‌رد و نه‌وه‌ک شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تر!
چیرۆکی دووهه‌م له گه‌شتنامه‌ی ناسره‌دین شای قاجاڕه، کاتێک له گه‌شتێکیدا شه‌وێکی له نیزیکی تاقوەسان ده‌مێنێته‌وه، ده‌ڵێ: “تاقێکی جوانی له بهردسازکراو، له هه‌ناوی شاخ هه‌ڵکه‌ندراو که‌وا به هه‌ڵه پێی ده‌ڵێن “تاق بوستان”، له کاتێکدا له‌و ده‌وروبه‌رانه هیچ بێستانێکی لێ نییه و به‌بڕوای من ده‌بێ ناوی “تاقی بوستام” بێ، چونکوو ئه‌م به‌رهه‌مه له پاش پاشایه‌ک به‌ناوی بوستام به‌جێ ماوه”. خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه به‌چاکی ئاگادارن ناوی ئه‌م شوێنه نه تاقی بوستامه و نه‌وه‌ک تاقی بوستانیش، هه‌ڵبه‌ت لانیکه‌م ناسره‌دین شا له‌وێدا به‌هه‌ڵه نه‌چووه که وشه‌ی بێستان بۆ ئه‌و جێگایه زۆر ناشیاو و نابه‌جێیه، خه‌ڵکی خۆجێیی ئه‌و ناوچه‌یه بۆخۆیان پێی ده‌ڵێن “تاقوه‌سان” به زاراوه‌ی کرماشانی “تاقوه‌سان” واته تاقێک که له به‌رد دروست بووبێ. ناوه خۆماڵییه‌که‌ی ئه‌م شوێنه‌ش هه‌روه‌کوو ناوی ئاوایی “بان زه‌رده” ناوێکی پوخت و ساکاره و هیچ دیرۆک و چیرۆکێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش له پشت ئه‌م ناوه‌وه نابێ ببێ؛ هه‌رچه‌نده به‌ڕواڵه‌ت نووسینگه و باره‌گای وڵاتی ئێمه زۆر خۆشی له‌م جۆره ناوانه نایه!
ئه‌و دوو چیرۆکه‌ی سه‌رێ سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن که ده‌ستپێکی نووسینی نووسینگه حکوومه‌تییه‌کان له ناوچه دووزمانه‌کاندا، به‌هۆی خۆویستی و خه‌یاڵاتی بوونیی نووسه‌ره‌کانیان ناوی شوێنه‌کان و به‌تایبه‌تی شوێنه که‌وناراکان؛ گۆڕدراون. له‌م پێوه‌ندییه‌دا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێک پێویسته، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ناوی شوێنه‌کان به‌تایبه‌ت شوێنه که‌وناراکان له ڕوانگه‌ی وشه‌ییه‌وه واتایه‌کی ئه‌وتۆیان له زمانه‌کانی ئه‌مڕۆدا نییه، هه‌ر وه‌کوو چۆن ناوی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران بۆ نموونه ته‌ورێز، تاران، ئیسفه‌هان و … له زمانی ئه‌مڕۆژیدا واتایه‌کی تایبه‌تیان نییه، که‌واته چ پێویست ده‌کا بۆ نموونه کرماشان وا بێ؟ له‌م جۆره شوێنانه له ناوچه‌کانی کوردستان زۆر نموونه هه‌یه و تاوتوێی ڕێکوپێکتری مێژوو و چۆنیه‌تیی ناونانیان پێوه‌ندی به زمان‌ناسان و مێژوونووسانه‌وه هه‌یه و له‌م وتاره کورته‌دا لێدوانی زیاتر له‌و باره‌وه ناکرێ.
ناوی خۆجێیی به‌بێ هیچ پێچهڵپێچییهکی تایبه‌ت ناوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ن که بێگومان هێندێک له‌وانه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بنچکیان له هه‌ناوی مێژوویه‌کی هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه ساکارەوە ببێ. ناوگه‌لێک وا نه‌ته‌وه و گه‌لێک به‌کاری دێنن، خه‌زێنه‌یه‌کی پڕبایه‌خ له مێژوو و شوناسی ئه‌و گه‌له له خۆ ده‌گرێ که به وردبوونه‌وه له‌وه ده‌کرێ به‌شێکی زۆر له ناڕوونیی مێژوویی ئه‌و خه‌ڵکه ڕوون بکرێته‌وه.
به‌داخه‌وه له ئاکامی ڕوانگه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی به‌رپرسه‌کان له بواری وه‌رگێڕانی ئه‌م ناوانه‌دا بۆ سه‌ر زمانی فارسی که زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه وا ئه‌و کاره‌یان پێ ده‌سپێرن، که‌مترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر زانستی زمان‌ناسی و وه‌رگێڕان نییه؛ به‌شێکی زۆر له‌م ناوانه شوناس و واتای خۆی له ده‌ست داوه و بوونه‌ته وشه‌گه‌لێکی بێ‌واتا و ناپێوه‌ندیدار به‌و شوێنانه‌وه.
یه‌ک له‌و وشانه که له پڕۆسه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانانه‌دا، خه‌ساری زۆری لێ که‌وتووه ناوی (مایشت)ـه. مایشت که ئێستا پێی ده‌ڵێن “ماهیدشت”! یه‌ک له به‌رینترین ده‌شته‌کانی وڵاتی ئێرانه و له پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه.
له‌مه‌ڕ ناوی ماهیدهشتهوه ده‌توانین به ڕاشکاوانه بڵێین که بێژه‌ی “ماهی” له‌م ناوه‌دا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له وه‌رگێڕانی ئه‌م ناوه بۆ سه‌ر زمانی فارسی، چونکوو له بنه‌ڕه‌ت ڕا له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی (ماهی) هه‌ر نییه، به‌ڵکوو کورده‌کان ده‌ڵێن (ماسی)، ئه‌م وه‌رگێڕانه به مه‌رجێک درووست ده‌بوو که ناوی خۆماڵی ئه‌م ده‌شته (ماسی ده‌شت) بوایه؛ له کاتێکدا هه‌روه‌کوو باس کرا ناوه‌که‌ی مایشته. هه‌روه‌ها خاڵی سه‌رسووڕهێنه‌رتر هێنانی ماسی له‌گه‌ڵ ده‌شت له جیاتی چۆم و ڕووبار و هتده! که ئه‌مه‌ش بۆخۆی شایه‌دێکه له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایه که به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌و به‌شه‌وه زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌و بابه‌ته‌وه نییه.
هێندێک وردبینی له ناوه کوردییه‌که‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا پێویسته بۆ گه‌یشتن به چه‌ند خاڵی سه‌رنجڕاکێش.
له توێژینه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌دا ده‌کرێ بڵێین له پێکهاته‌ی دوو وشه‌ی (مای) و (یشت) دروست بووه.
به هه‌ڵسه‌نگاندنی وشه‌ی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ وشه هاوشێوه‌کانی خۆی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌وا پیتی (د)ی نهبزوو، له‌دوای پیتی بزوێنی (ا)، له زاراوه‌ی کهلهوڕیدا ده‌بێته پیتی (ی)؛ بۆ وێنه:
جه‌واد = جهوای
مراد = مرای
باد = بای
له‌باره‌ی وشه‌ی جێی باس، بێژه‌ی (مای)یش له‌م یاسایه به‌ده‌ر نییه و ئه‌م وشه‌یه هه‌ر وشه‌ی “ماد”ه.
شایانی باسه به‌ڵگه مێژووییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌م ده‌شته گرینگ‌ترین ناوه‌ندی ڕاهێنانی ئه‌سپ، له سه‌رده‌می ماده‌کاندا بووه، که‌واته ناوی ماد له‌سه‌ر ئه‌م ده‌شته نامۆ نییه و زۆریش ژیرانه و پێوه‌ندیداره.
له‌مه‌ڕ به‌شی دووهه‌مه‌وه، ده‌بێ بوترێ وشه‌ی (ده‌شت) له زاراوه‌ی کوردی خواروو (پاڵه‌یی) به‌شێوه‌ی (ده‌یشت) ده‌رده‌بڕدرێ، به‌م جۆره به دانانی وشه‌گه‌لی “مای و ده‌یشت” له ته‌نیشت یه‌کتردا (مای ده‌یشت)، ورده ورده به تێپه‌ڕبوونی کات و زه‌مه‌ن و بۆ ئاسانیی بێژه‌کردن بووه به مایشت که له وه‌رگێڕانی فارسی‌دا ده‌بێ بکوترێ ده‌شتی ماد نه‌وه‌ک ماهی ده‌شت!
هه‌ندێ جار سهرنجنهدانێکی ساکار له وه‌رگێڕانی وشه‌یه‌کدا به گشتی شوناسی یه‌ک نه‌ته‌وه به لاڕێدا ده‌با. ناوێ که‌وا هه‌زاره‌یه‌ک له مێژووی پڕ له به‌رزی و نزمی به کۆڵه‌وه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر زوو وه‌دره‌نگی ده‌که‌وین، ئه‌و کاته‌ی وا وه‌خۆ ده‌که‌وین ئیتر دره‌نگه و که‌لێنی ناوه کۆنه‌کان به ناوی سازێندراو و بێ‌شوناس ئاخنراوه و مێژوو به‌پێی ئه‌م ناوه نوێ و ده‌ستکردانه شرۆڤه ده‌کرێ.
وەرگێڕان بۆ کوردی: هەردی سەلیمی