• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێگاچارەی لاوازی یەکیەتیی ئورووپا بۆ گەمارۆکانی ئامریکا دژی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/02/05
جۆری بابەت: جۆراوجۆر

فارین پاڵیسی_کیت جانسۆن

 

 

دوای چەند مانگ بێنەوبەرە، یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی پێنجشەممە ئاخیرەکەی بەرنامەیەکی بۆ خۆبواردنی ڕێژەیی لە گەمارۆ نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ دژی ئێران ڕاگەیاند، کە هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی زەنگی نەمانی رێککەوتنی ئەتۆمی. بەڵام دەستپێشخەرییەکە، کە گرینگییەکی مامناوەندیی ئابووریی هەیە ئەگەرچی لە ڕوانگەی سەمبولیزمی سیاسییەوە بە نرخە، وێناچێ وەڵامی چاوەڕوانییە ئابوورییەکانی تاران بۆ مانەوە لە بەرجامدا بداتەوە.

بە ڕێبەرایەتیی ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا، سێ وڵاتی ئوروپایی کە زۆر لە داڕشتنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ دا بەشدار بوون، ئورووپا بە فەرمی دەستبەکاربوونی ئینستێکس (ئامرازی پشتیوانی لە ئاڵووێری بازرگانی)، رێکارێکی ئابووریی تایبەتیی بۆ ڕێگەپێدان بە ئێران بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئورووپاییەکان سەرەڕای یاساغکردنی واشینگتۆن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتە، ڕاگەیاند. بە گوتەی دیپلۆماتێک، ئەو ڕێکخراوە نوێیە، کە بنکە سەرەکییەکەی لە فەڕانسە دەبێ، و ئاڵمانییەک سەرۆکایەتیی دەکا، و لەلایەن بریتانیاوە چاودێریی دەکرێ، تەنیا ڕیگا بۆ بازرگانیکردن بە شتی مرۆڤییانە وەک خواردەمەنی، دەرمان، و ئامێرێ پزیشکی خۆش دەکا.

ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە ئەو ڕێکخراوە نوێیە ببێتە هۆی بەشداربوونی ئەندامانی دیکەی یەکیەتیی ئورووپا و بتوانی وردە وردە بازرگانیی کاڵاکانی دیکەش بگرێتە خۆ، وەک وزە و کاڵای پێشەسازی. بەڵام ئەوە بەستراوەتەوە بە ویستی کۆمپانیا ئورووپاییەکان، بە تایبەتی کۆمپانیا مەزنەکان، کە ڕیسکی گەمارۆی وڵاتە یەکگرتووەکان لەبەر بازرگانیکردن لەگەڵ تاران قبووڵ بکەن.

نێوەڕۆکی تەنکی ئینستێکس، بەو شێوەی کە ئاشکرا بووە، تەواو بە پێچەوانەی خولیای ئورووپا بۆ ئەو دامەزراوەیە. ئەو بەناو ئامرازی پشتیوانی لە ئاڵووێری بازرگانییە قەرار بوو دوای چوونەدەێی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لە ساڵی ڕابردوو پشتگیری لەو ڕێککەوتنە بە هۆی ڕێگەدان بە ئێران و بۆ گۆڕینەوەی نەوت بە کاڵای پێشەسازیی ئورووپا بکا، بێ ئەوەی کە کەڵک لە دۆڵار یا سیستەمی دارایی ئامریکا وەرگرێ. بەڵام خەونی بەرزەفڕانەی بەگژداچوونەوەی باڵادەستیی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکان بەهۆی کۆمپانیا مەزنەکانەوە بنکۆڵ کرا، لەبەر ئەوەی کە لەوە دەترسان کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی وڵاتە یەکگرتووەکان تووشی کێشە بن. گەورە کۆمپانیاکانی ئورووپایی کە لەمێژساڵ بوو بە تەمای دەستڕاگەیشتن بە (گەڕانەوە بۆ) بازاڕی ئێران بوون حەزێکی کەمیان بۆ بوونە بەربەست لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ نیشان داوە، بۆ وێنە، هەر هەموویان بازاڕی ئێرانیان جێ هێشتووە.

جەیک ڕەینۆلدز، پسپۆڕێکی خۆرهەڵاتی ناڤین لە کۆمپانیای گڵۆبال ریسک کۆنساڵتەنسی لە لەندەن، دەڵێ: “نیشانەیەکی زۆر کەم دیارە کە کۆمپانیا مەزنەکانی ئوروپا، بە تایبەتی ئەوانی کە مامەڵەی بەربڵاویان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان هەیە، لە وەبەرهێنان لە ئێران لە ڕێگای ئەو دامەزراوە نوێیە دڵنیا بن. چونکە بۆ زۆر کۆمپانیا، دەست ڕاگەیشتن بە مشتەری ئامریکایی گەلێک لە دەرفەتەکانی بازاڕی ئێران گرینگترە.”

و ئەو دەستپێشخەرییە نوێیە کاتێک دێتە ئاراوە کە هەڵوێستی ئورووپا بەرامبەر بە ئێران خراپتر بووە، دوای تاقیکاریی مووشەکیی درێژمەودا لەو دواییانەدا کە داڕێژەرانی سیاسیی وریا کردەوە و زنجیرەیەک مرۆڤکوژیی لە سەر خاکی ئورووپا پەیوەندییەکانی نێوان زۆر وڵاتی ئورووپا و تارانی لاواز کردووە. ڕێگای پڕ ژان بەرەو ئینستێکس دەرخەری خولیای ئورووپا بۆ پاشەکشە کردن بە ئاکارە بێزارکەرەکانی تارانە لە کاتێکدا کە بەرەوڕووی کشانەوەی یەکلایەنەی سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکان دۆنالد ترامپ لە ڕێککەوتنەکە، کە ئێران بە تەواوی ڕەچاوی کردووە، دەوێستێتەوە.

ڕەینۆلدز دەڵێ، “سەرەڕای گرژییەکانی ئەو دواییانەی پەیوەندیی ئوروپا_ئێران، ڕێبەرە ئورووپاییەکان بە پاراستنی ڕێککەتنەکە وەک کۆڵەکەی سیاسەتی ئەوان لە خۆرهەڵاتی ناڤین وەفادارن.”

کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکان وێدەچێ گرینگییەکی کەم بە  ڕێکارە نوێکەی ئورووپا بدەن. وتەبێژێکی کۆشکی سپی گوتی، “وڵاتە یەکگرتووەکان لە کاریگەریی [ئامرازی تایبەتی] بە گومانە و بەتەمایە بە هەموو هێزەوە گەمارۆکانی بەسەر ڕێژیمی ئێراندا بسەپێنێ.” وتەبێژی باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئاڵمان هۆشداریی دا بە کۆمپانیاکان کە “چالاکی لەو بەشانەی کە گەمارۆیان لەسەرە، مەترسی کاردانەوەی جیددیان هەیە” بەڵام گوتی کە ڕێکخراوە تازەکە بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمپەینی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ دانانی ئەوپەڕی زەختی ئابووری لەسەر ئێران نابێ.

هۆیەکەی ئەوەیە کە ڕێکارە نوێیەکە سودی کەم، هەرچەند جێی دڵخۆشیی بۆ سەر ئابووری و خەڵکی ئێران دەبێ چونکە لە دەستپێکدا تەنیا خواردەمەنی و دەرمان دەگرێتەوە. ئەو کاڵایانە تەنانەت لە ماوەی گەمارۆکانی وڵاتە یەکگرتوەکانیشدا ڕێگە پێدراون، بەڵام بەشێکی زۆر لە بانکەکان هێندە لە لەژێرپێنانی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی ئامریکا دەترسن کە تەنانەت لە بازرگانیکردنی ڕێگەپێدراویش سڵ دەکەنەوە.

برایان ئۆتوول، کاربەدەستێکی پێشووی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ پرسی گەمارۆکان لە وەزارەتی دارایی ئامریکا کە ئێستا لە ئاتلانتیک کاونسڵ کار دەکا دەڵێ، “ئەوە بۆ “پووچەڵکردنەوەی” گەمارۆکانی وڵاتە یەکگرتووەکان یا شتێکی ئەوتۆ نییە، چونکە گشت ئەو بازرگانییە ڕێگە پێدراوە.”

بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێران پێویستی بەو ڕێکارەیە چونکە بانکەکان، دوای کشانەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ئێران لە مانگی مای، بۆخۆیان ڕێخۆشکەری ئەو ئاڵووێرە نابن و هەناردەکردنی خواردەمەنی و دەرمان بۆ ئێران وێستاوە. ئۆتوول ئەو  ڕێکارەی ئورووپا لەگەڵ ئەو ئاسانکارییانە بەراورد دەکا کە لە ڕێککەوتنی پێشوودا لەگەڵ ئێران ڕەچاو کرابوون کە تەنانەت لەکاتی زەختی چڕ بۆ سەر باقی ئابووری ئێران ڕێگا بە بازرگانیی بەرهەمی مرۆڤییانە درابوو.

ئاخۆ ئەو سوودە سنووردارانەی ئینستێکس بۆ ڕازیکردنی ئێران بەسن یا نا شتێکی دیکەیە. چەند مانگە کاربەدەستە پایەبەرزەکانی تاران زەختیان خستۆتە سەر ئورووپا بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ نەجاتدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و یارمەتیدان بەو قازانجە ئابوورییانە کە لە ڕێککەوتنی ٢٠١٥ بەڵێنیان درابوو. بە تایبەتی سەرۆککۆماری ئێران حەسەن ڕووحانی لە نێوخۆ زەختی لەسەرە کە دەستکەوتێکی ڕێککەوتنەکە، کە تووندئاژۆکان دژایەتی دەکەن، نیشان بدا.

سەرۆکی ناوەندی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەو حەوتوویە داوای لە ئورووپا کرد کە ڕێکارە ئابوورییە نوێیەکە “پێش ئەوەی کە زۆر درنگ بێ” وەگەڕ بخا، و هەڕەشەی کرد کە ئەگەر هیچ دەستکەوتێکی ئابووری نەبێ، ئێران هۆیەکی کەمی بۆ درێژەدان بە ڕەچاوکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی هەیە. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ئینستێکسی وەک “یەکەم هەنگاو” ناو برد.

گیروگرفتێکی مەزنی چاوەڕوانیی جیاواز. ڕەینۆلدز گوتی، ئێران هیوادار بوو کە واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی سەرەڕێژەی وەبەرهێنانی ئورووپایی لە کەرتی وزە، فڕۆکەوانیی و پیشەسازیدا، لە کاتێکدا کە ڕێبەرانی ئورووپا دەزانن کە کۆمپانیا مەزنەکانیان لەوە دەترسن کە ئەگەر بچنە ئێران مەترسی گەمارۆی وڵاتە یەکگرتووەکان هەڕەشەیان لێدەکا.

لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی کاروباری دەرەوە لە ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕۆمانیا، وەزیری کاروباری دەرەوەی بەلژیک، دیدیەر ڕیندێرس گوتی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەر کام لە کۆمپانیاکان کە بڕیار بدەن ئاخۆ لە ئێران وەبەرهێنان دەکەن یا نا.

ئۆتووڵ گوتی، بۆ داهاتووی نزیک، ڕێکاری ئابووری نوێی ئوروپا بۆ دڵنیابوون لە ڕەچاوکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی سەردەمی ئۆباما، بۆ سنووردار کردنی توانایی تاران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم و پێشگرتن بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەسە.

ئەو گوتی، “بەڵام ئەوە ڕێگا چارەی درێژخایەن نییە.”

بابەتی هاوشێوە

جۆراوجۆر

بۆکڕووز و بۆچرووکی گوڵی سووسەن و یاسەمەن

ڕێکەوتی 2022-04-04
جۆراوجۆر

پیلانگێڕیی دەزگای میری لە پارێزگای ورمێ بۆ بەلاڕێدابردن و بەئەمنییەتی کردنی بۆنەکان (بە تایبەت نەورۆز)

ڕێکەوتی 2022-03-22
جۆراوجۆر

تۆ بڵێی ئەم شێوازە خۆشەی تۆڵەسەندنەوەیە ببێتە باو؟

ڕێکەوتی 2022-03-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist