فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 02:24
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

هێرشی بی جی پی و بەبارمتەگرتنی ترافیکی تێلێگرام لە ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/11/22
in جۆراوجۆر

زیرۆ دەی نێت – چارلیی ئۆزبۆرن
توێژەران ڕێژنەیەک کەمپەینیان دژی کاربەرانی تێلێگرام و ئینستاگرام ئاشکرا کردووە، لە ناویاندا بە بارمتەگرتنی ترافیک لە ڕێگای پرۆتۆکۆلی بی جی پی.
ئەکتەرەکانی پشت ئەو هێرشانە، سەر بە دەوڵەت بن یا نا، تەنیا جەخت لەسەر هاووڵاتیانی ئێران دەکەنەوە کە یا کەلک لە پرۆگرامی خاوەن ئێنکرپشن [وەک تێلێگرام] یا خزمەتگوزاریی بەشینەوەی وێنە [وەک ئینستاگرام] وەردەگرن.
بە گوێرەی تیمی ئاسایشی سایبێری سیسکۆ تەیلۆس، ئەو هێرشانە لانیکەم لە ٢٠١٧ وە دەستیان پێ کردووە و دژی نیزیکەی ٤٠ میلیۆن کاربەری تێلێگرام لە ئێران بەڕێوە چووە، سەرەڕای ئەوەی کە پرۆگرامەکە لە ئێران یاساغ کراوە.
ڕۆژی دووشەممە، توێژەرەکان لە پۆستێکی بلۆگدا گوتیان کە کاربەرانی ئێرانی بوونە ئامانجی لاپەڕەی هاتنە ژوورەوەی ساختە، پرۆگرامی سیخوڕیی کە بە شێوەیەک درووست کراون کە وەک نموونە ڕاستەقینەکان بچن [وەک بۆ وێنە تلگرام طلایی، ئەیسگرام، بیتگرام، هتد] و لە ڕێگای بە بارمتەگرتنی بی جی پی، دەستیان بەسەر پرۆتۆکۆلی ترافیکی نێوان ڕاوتێرەکان داگرتووە تا ترافیکی ئینتێرنێت بە شوێنی دیکەدا ببەن [بۆ وێنە بۆ تۆمار کردنی ترافیک و سیخوڕی کردن لەسەر کاربەران].
یەکەم شێواز کە تەیلۆس ئاشکرای کردووە کۆپییە جیاجیاکانی تێلێگرامە کە لە دەرەوەی شوێنی دابەزاندنی جێی متمانەی پرۆگرام وەک گوگڵ پلەی دەست دەکەون.
دوای دامەزراندن، ئەو پرۆگرامانە دەستیان بە لیستەی پەیوەندیی [ژمارە تەلەفۆنەکانی پاشەکەوتکراو لە تێلێفۆنەکەدا] ڕادەگا. پرۆگرامە ساختەکانی ئینستاگرام، کە بە هەمان شێوە تەبلیغاتیان بۆ دەکرێ، دەتوانن هەرچی داتای نێردراو و وەرگیراوە بنێرن بۆ سەرڤەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، کە بە گوتەی توێژەران، «هێرشبەرەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئەکاونتەکە بەتەواوی بەدەستەوە بگرن.»
بەڵام تەیلۆس پێی وایە کە ئەم بەرنامانە دەبێ وەک بەرنامەی نیوەخراپ سەیر بکرێن نەوەک بەرنامەی مەترسیدار. ئەم بەرنامانە دەستدرێژیی دەکەنە سەر زانیاریی تاکیی کاربەران بەڵام ئاکاری بەدخوازانەی دیکە بەڕێوە نابەن و بە شێوەی گشتیی بەو شێوە کار دەکەن کە کاربەر چاوەڕوانیی دەکا.
شێوازێکی دیکە کە تەیلۆس دیتوویەتی، ماڵپەڕی ساختەی چوونە ژوورە تا خەڵکانێک فریو بدا کە زانیاریی سنوورداریان لە بارەی ئاسایشی سایبێریدا هەیە. هێرشی دیکە جەخت لەسەر مەترسیی خستنە سەر پرۆتۆکۆلی بی جی پی دەکەنەوە.
تەیلۆس هەناردەکردنی ترافیکی ئینتێرنێتی سەیر و چالاکیی بەڕۆژ کردنەوەی ئاشکرا کردن کە دەریان دەخست کە بی جی پی بە بارمتە گیراوە، بە وتەی تیمەکە زۆر وێدەچێ «هەوڵێکی بە ئانقەست بێ دژی خزمەتگوزارییەکانی تێلێگرام لە ناوچە.»
تەیلۆس دەڵێ، «ئەو تەکنیکە ترافیکی سەرجەم ڕاوتێرەکان بە ئاراستەیەکی دیکەدا بەڕێ دەکا، بێ ئەوەی کە ئامێرەکان [بۆ وێنە مۆبایل] سەرچاوەی ئەو شوێنانە بزانن. بۆ بە بارمتە گرتنی بی جی پی، پێویستە شێوەیەک لە هاوکاریی لە نێوان هێرشبەران و ئای ئێس پی (ئەو کۆمپانیایانەی خزمەتگوزاریی ئینتێرنێت پێشکێش دەکەن) هەبێ و بە ئاسانی دەکرێ ئاشکرا بکرێ بۆیە ماوەی بە بارمتە گیرانەکە زۆر دوورودرێژ نابێ.»
ئەو پرۆتۆکۆلە وەک بڕبڕەی پشتی ترافیکی ئینتێرنێت بە ناو ئای ئێس پی و خزمەتگوزاریی کڵاود وایە و لە ڕابردووشدا بۆ هێرش دژی تێلێگرام کەلکی لێ وەرگیراوە، کە لە ڕێگای ئای ئێس پی شیرکەتی دەوڵەتیی موخابەراتی ئێران هەلی بۆ ڕەخساوە.
ئەو کاتی ئەوەش باس کرا کە کۆمپانیاکانی پەیوەندیی بێتەل (ئۆپەراتۆرەکانی تێلێفۆن) کورتەنامەی کۆدی دووهەمی چوونە نێو حیسابی تێلێگرامی کاربەرەکانیان داوە بە دەوڵەت تا بتوانێ دەستی بە ئەکاونتی کاربەرەکان ڕابگا.
کاربەدەستانی ئێران بەڵێنییان دا کە لەبارەی ئەو مەوزووعە لێکۆڵینەوە بکەن بەڵام لە بارەی بەڵگەکانی بە بارمتەگرتنی بی جی پی لەو دواییانەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
هێرشی بی جی پی شتێکی نامۆ نییە، لەو ساڵانەی دواییدا بەشی خزمەتگوزاری وێبی ئامازۆن، فەیسبووک، ئەپڵ، مایکرۆسافت و یووتیووب گشتیان قوربانیی ئەو جۆرە هێرشانە بوون.
کاربەری ئاسایی ناتوانێ لە بەرامبەر هێرشی بی جی پی دا خۆی بپارێزێ، بەڵام بەرنامەی ساختە شتێکی دیکەیە. تەکنیکێک کە بکەرانی ساختەکاریی بۆ فریودانی کاربەران بۆ دابەزاندن و دامەزراندنی بەرنامەی مەترسیدار کەلکی لێ وەردەگرن ئەوەیە کە ئەوان زۆرجار بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرنامەکە «کارایی باشتری هەیە.» بۆ خۆپاراستن لەو هەوڵانە دابەزاندنی پرۆگرامەکان دەبێ تەنیا لە شوێنی یاسایی دابەزاندنی ئەوانەوە بێ [وەک گوگڵ پلەی و ئەپستۆر] کە سازوکاری ئەمنیەتییان هەیە.
توێژەرەکان گوتیان ئەو لێکۆڵینەوە بە هۆی قەدەغەکرانی تێلێگرام لەو دواییانەدا تەنیا جەختی لەسەر ئێران کردبوو. «بەڵام ئەو تەکنیکانە دەتوانێ لەلایەن هەر لایەنێکی ساختەچی کەلکی لێوەرگیرێ، جا بە پشتیوانیی دەوڵەت بێ یا نا.»
هەڕەشەی بە بارمتەگرتنی بی جی پی تەنیا تایبەت به ئێران نییە. توێژەرەکان مانگی ڕابردوو گوتیان کە کۆمپانیایەکی پەیوەندیی بێتەلی چینی هێرشی بە بارمتە گرتنی بی جی پی بۆ سیخوڕیکردنی سایبێری لە ڕۆژئاوا بەڕێوە بردووە.
تێبینی: بی جی پی ئەو پرۆتۆکۆلەیە کە بۆ پەیوەندیی نێوان سیستەمی سەربەخۆ لە ئینتێرنێت کەلکی لێ وەردەگیرێت.

Related Posts

جۆراوجۆر

چـاڵی هـەژاری لاوانی ئێران هەڵـدەلـوشێ!

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

کوژران و بریندار بوونی ٢٢٦ کۆڵبەر، گرتنی ٦٤٠ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٤٩ بەندیی کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

6 ساڵ ago
جۆراوجۆر

پێشەنگی پەسەندکرانی مافی دەنگدان بە ژنان

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist