فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 03:18
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

هەڵگیرانی شیرەمەنی لە سەر سفرەی خەڵکی هەژاری ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/06/22
in جۆراوجۆر

سەعید مەحموودی

بارودۆخی ئابووریی ئێران تا دێ شپڕزەتر و سفرەی خەڵکی ئەم وڵاتەش تا دێ چووکەتر دەبێتەوە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە وردە وردە گۆشت و شیرەمەنی لە سەر سفرەی خەڵکی هەژار بار دەکا و نامێنێ.
نرخی گۆشتی سوور و گۆشتی مریشک لە سەرەتای ئەمسالەوە تا ئێستا سەدا 60 چۆتە سەرێ و ئاماژەکان دەڵێن لەوەش زیاتر گرانتر دەبێ، ئەوەش لە کاتێک دایە کە کاربەدەستێکی وەزارەتی بێهداشت باس لە فەقر و نەبوونی کەلسیۆم لە سۆنگەی لە کەمیدانی خواردنی شیرەمەنی دەکا. هۆکارەکەشی بۆ هەژاریی زیاتری خەڵک و بێتواناییان لە کڕینی شیرمەنی دەگەڕێتەوە.
ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن خواردن و کڕینی شیرەمەنی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا سەدا 37 لە کەمی داوە، ئەوەش پێچەوانەی بەرنامەی پێنجەمی گەشەپێدانی وڵات بوو کە پێشبێنیی کردبوو بەکارهێنانی سەرانەی ماددە شیرەمەنییەکان هەتا 152 کیلۆ لە ساڵدا زیاد بکا. لە ئێستادا ناوەندی ئامار و بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی دەڵێن بڕی سەرانەی خواردنی مادە شیرەمەنییەکان نیزیک 70 کیلۆیە و، ڕەوتی کەمبوونەوەی خواردنی شیرەمەنییەکان لە نێو بنەماڵەکانی ئێران بە تایبەت هەژارەکاندا لە دە ساڵ لەمەوبەر و لەگەڵ قانوونی ئامانجدارکردنی یارانەکان خێراتر و زیاتر بووە.
ئاکامی توێژینەوەیەکی ئابووری کە تاوتوێی کاریگەریی «ئامانجدارکردنی یارانەکان» لەسەر تێچووی بنەماڵەکانی کردوە، دەری خستووە کە دوای جێبەجێکردنی ئەو قانوونە بنەماڵەکان تێچووی زیاتریان بۆ ماددە خۆراکییەکان داوە و ئامانجدارکردنی یارانەکان ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی خەڵک و بەڕێچوونیان شوێنی داناوە. ئەو شوێندانەرییە لە گرووپی ماددە خۆراکییەکاندا زیاتر بووە و پشکی گرووپی خواردەمەنییەکان هەتا سەدا 44ی سەرجەم تیچووەکانی بنەماڵەی بردووتە سەرێ. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ناوەندی ئامار و بانکی ناوەندی پشکی ماددە خۆراکییەکان لە سفرەی تێچووی بنەماڵەکانی سەدا 25 ڕاگەیاندوە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە پێکهاتەی قەرتاڵەی بنەماڵەکان لە «کاڵای کەمتر زەرووری و ناپێویست» بەرەو «کاڵای زەرووری و پێویست» گۆڕاوە. لەلایەکی دیکەوە چوونەسەرێی تێچووی ژیان لە ساڵەکانی رابردوودا هاوکات بووە لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی نرخی دراو و کەمیی پێدانی مووچە و حەقدەستەکان؛ ئەوەش توانای کڕینی بنەماڵەکانی دابەزاندووە.
ئاکامی ڕاپۆرتی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە داهات و تێچووی بنەماڵەکان لە ساڵی 1395 دەری دەخا کە بنەماڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسریی بودجەی ژیانیان لە تێچووی فێرکردن و پەروەردە، تەفریح و تەنانەت جلوبەرگیان لێ داوە هەتا بتوانن دەرقەتی دابینکردنی تێچووە سەرەکییەکانی ژیانیان بن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی چەند ساڵە هێڵی هەژاری و ئاماری حەشیمەتی ژێر هێڵی هەژاری دەشارێتەوە. کارناسانی ئابووری دەڵێن زیاتر لە 40 میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. حوسێن ڕاغفەر، مامۆستای زانکۆ خاکەلێوەی ئەمساڵ گوتبووی کە سەدا 33ی خەڵکی ئێران، واتە نیزیک بە 26 میلیون کەس لە ژێر هێڵی هەژاریی ڕەهادا دەژین، واتە بۆ دابینکردنی نانی شەوانەیان ئاتاج و داماون.
قەیرانی دراو کە لە نیوەی دووهەمی ساڵی پارەوە دەستی پێکردوە، لەگەڵ چوونەدەرێی ئەمریکا لە بەرجام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا قووڵتر بۆوە و کاریگەریی زۆری لە چوونەسەرێی نرخەکان دانا؛ تا ئەو ڕادەیەی کە وەزارەتی بێهداشت داوای تەرخانکردنی یارانەی بۆ کاڵا زەروورەکان و یەک لەوان شیرەمەنی کردوە.
کارناسانی ئابووری دەڵێن خەڵکی ئێران لە چوار دەیەی ڕابردوودا باشترین هەل و دەرفەتیان لە دەست داوە بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەیان، لە کاتێکدا بە پێچەوانەی ئێستاکە هەم وڵاتەکەیان پارەی زۆری بوو، هەمیش جەماوەری وڵات گەنجتر بوون، بەڵام دەوڵەتەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هیچکات گەڵاڵەو پلانی تۆکمەیان بۆ گەشەی ئابووری نەبووە و، ڕێگربوون لە گەشەی ئابووریی ئێران. هەروەها سیاسەتی دەرەکیی قەیرانخوڵقێنی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی ئابووریی ئەم وڵاتە بەرە داڕمانی یەکجارەکی بچێ.
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له‌ ئێران و چووکه‌بوونه‌وه‌ی سفره‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران٣٠٠ هەزار کەس لە غەزە نان دەدا. ئەو سیاسەتە تەبلیغییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حاڵێکدایە کە لە مێژساڵە خەڵکی ئێران لە خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکاندا دژی یارمەتییە ماڵییەکانی ئێران بە لوبنان و غەزە و سووریە و عێڕاق دروشم دەدەن. چالاکانی تۆڕە کۆڵایەتییەکان دەڵێن خەڵک لە ئێران بۆ نان و دەواودەرمان گورچیلەیان دەفرۆشن و لە نیو زبڵوزاڵدا بەدوای پاشماوەکانی خواردندا دەگەڕێن، بەڵام ڕێژیم بە سامانی گشتیی خەڵکی ئێران خەڵکی فەلەستین بەخێو دەکا. خەڵک لە دژکردەوە بەو کارەی ڕێژیمی ئیران باسیان لەوە کردووە، خەرجکردنی میلیاردها تمەن پارەی خەڵکی ئێران لە غەززە ئەویش لە کاتێکدا کە بوومەلەرزەلێدروانی کوردستان بێماڵ و حاڵن، جیا لە دوژمنکاری ڕێژیمی داگیرکەری ئێران هیچ مانایەکی دیکەی نیه.

Related Posts

جۆراوجۆر

چـاڵی هـەژاری لاوانی ئێران هەڵـدەلـوشێ!

5 ساڵ ago
جۆراوجۆر

کوژران و بریندار بوونی ٢٢٦ کۆڵبەر، گرتنی ٦٤٠ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٤٩ بەندیی کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

6 ساڵ ago
جۆراوجۆر

پێشەنگی پەسەندکرانی مافی دەنگدان بە ژنان

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist