له نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراوی خه‌به‌ریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له ساڵی ٢٠١٧دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هاتووه که ئێران دووهه‌م وڵاته له دنیادا له ڕووی سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی سزای نامرۆڤانه و بێبه‌زه‌ییانه‌ی ئێعدام.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که له کاتێکدا١٤٢ وڵات سزای ئێعدام‌یان له قانوونه‌کانی دادی خۆیاندا هه‌ڵگرتوه یان به کرده‌وه ڕایان گرتووه، به‌ڵام له ساڵی ڕابردوودا سزای ئێعدام له ٢٣ وڵات‌دا درێژه‌ی بووه که ئێران یه‌ک له‌وانه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا لانیکه‌م ٥٠٧ که‌س له ئێران له‌دار دراون که زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌م ئێعدامانه‌یه که له ساڵی ٢٠١٧دا له هه‌موو دنیادا تۆمار کراون. له‌و ئاماره‌دا ته‌نیا ئیعدامه‌کانی وڵاتی چین له ئه‌ژماره‌که‌دا دانه‌ندراوه و هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که بابه‌تی ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته که‌یسێکی ئه‌منیه‌تییه و جیا له حوکمه‌ت که‌س ناتوانێ ده‌ستی پێیان ڕابگا. ئێران و سێ وڵاتی عه‌ڕه‌بستان، پاکستان و عێڕاق پێکه‌وه له ساڵی٢٠١٧دا سه‌دا ٨٥ی هه‌موو ئێعدامه‌کانیان به ناوی خۆیان تۆمار کردوه.
ورده‌کاریی ئه‌م ئاماره باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌و ٥٠٧ ئێعدامه ڕاگه‌یه‌ندراوه له ئێران له ساڵی ڕابردوودا، ٢٠٤٥ ئێعدام‌یان پێوه‌ندیدار به تاوانه‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و ٢٤٠ حاڵه‌تیان پێوه‌ندیی به کوشتنه‌وه (قه‌ساس) بووه و یه‌که‌مجاره که پشکی ئێعدامه‌کانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران که‌متره له تاوانه‌کانی دی. هۆکارێکی ئه‌وه بۆ ئه‌و فشاره زۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له‌و سۆنگه‌یه له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی بووه. له ئێستادا مەجلیس دەیەوێ بە پەسندکردنی قانوونێک سزای ئێعدام لەسەر به‌شێک له تاوانه‌کانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر هەڵبگرێ و سزای زیندان و جێگرەوەی دیکەیان لە بری ئەوە بۆ لەبەرچاو بگرێ. مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ڕەسمیش داوای لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا یەکلابوونەوەی ئەو قانوونە دەست لە ئێعدام‌کردنی زیاتر لەو 5 هەزار کەسە بپارێزێ کە لەو سۆنگەیەوە سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە؛ بەڵام دەزگای قەزایی بێگوێدانە ئەو داوایە که‌م و زۆر، به‌ڵام به پارێزی زیاتره‌وه لە جێبەجێکردنی سزای ئێعدامەکان بەردەوامە.
ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٦دا لانیکەم٧ کەس بووە کە به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته، له‌و بواره‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش‌دا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌توه. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 1١٣٩٦دا لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراوە.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی ٢٠١٧دا ٩٩٣ که‌س له هه‌موو دنیادا له‌دار دراون. ئه‌و ڕێکخراوه جیهانییه نیگه‌رانیی خۆی له سه‌پاندنی سزای ئێعدام له ئێران بۆ هه‌ندێ تاوانی دیکه ناشارێته‌وه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که تۆمه‌تی ناڕوونی وه‌ک «محاربه، فه‌ساد له‌سه‌ر عه‌رز و سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر»یان ده‌درێته پاڵ، له حاڵێکدا ئه‌و حاڵه‌تانه به‌پێی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به تاوانی گه‌وره داناندرێن و نابێ سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که پڕۆسه‌ی دادئه‌ستێنی و دادگایی‌کردنی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئێران‌دا له‌دار ده‌درێن، دادپه‌روه‌رانه نیه و به زه‌بری ئه‌شکه‌نجه و سووکایه‌تی ناچار به دانپێدانان ده‌کرێن و دانپێدانانی زۆر که‌و له‌وان له ته‌له‌ڤیزیۆنیشدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که ٣١ حاڵه‌تی ئێعدامه‌کان له شوێنه گشتییه‌کان و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کراون و لانیکه‌م چوار که‌س له‌وانه‌ی له‌دار دراون له کاتی ده‌ستبردن بۆ تاوانه‌که‌یا ته‌مه‌نیان خوار ١٨ ساڵ بووه و زیاتر له٨٠ که‌سی دیکه به‌و تایبه‌تمه‌ندییه سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و چاوه‌رێی په‌تی سێداره‌ن و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کۆنڤانسیۆنی مافی منداڵانه که ئێران به ڕه‌سمی ئیمزای کردوون و ده‌بێ ده‌ربه‌ستیان بێ.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له ساڵی ٢٠١٧دا سزای له‌داردانی سه‌دان که‌سی دیکه له ئێران ده‌رکراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێران ناوه‌ندێکی ڕه‌سمیی ئامار نییه به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له‌و بواره‌دا ڕابگه‌یه‌نێ، له ڕاستی و دروستیی ئه‌و ئاماره به ته‌واوی دڵنیا نین. ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ ته‌واو له‌جێی خۆی دایه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له ئێران ژماره‌ی ئێعدامه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌کان ئه‌گه‌ر زیاتر له ئێعدامه بهئاشکراکان نه‌بن که‌متر نین.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئیدیعا ده‌که‌ن که هۆکاری زۆریی ژماره‌ی ئێعدامه‌کان له ئێران بۆ شێلگیریی ئه‌وان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ تاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەو وڵاتە لە رووی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامەوە به پێی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی پلەی یه‌که‌می لە دنیادا هەیە، بەڵام ئەو شاڵاوە لە ئیعدامكردنانە نه‌ک نەیتوانیوە ڕێژەی تاوان و جینایەت لە كۆمەڵگه‌ی ئێران‌دا كەم بكاتەوە، به‌ڵکوو به پێی داننانی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ڕێژیم و به پێی ئامار و زانیارییه‌کان، تاوان و تاوانکاری له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری ئیسلامی‌دا به تایبه‌ت له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند قات له چاو پێشوو زیادی کردوه. له‌و نێوه‌دا ئه‌و پرسیاره له جێی خۆی دایه که چۆنه و بۆ دوای ٤٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی جێگرتوو له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ئه‌و هه‌مووه تاوانه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی ئێران‌دا ڕوو ده‌ده‌ن؟ به‌ڵام له ڕاستیدا جێبه‌جێکردنی ئێعدامه‌کان له ئێران ئامانجی دیکه‌ی له پشته.
هۆکاری سه‌ره‌کیی سزای ئێعدام له ئێران په‌ره‌پێدانی ترس و تۆقاندنه له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕێ له سه‌رهه‌ڵدان و دژبه‌رایه‌تی بگرن. هه‌روه‌ها کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایه که سزای ئێعدام پێوه‌ندی به مافی مرۆڤ وه‌ک پڕه‌نسیپێکی گشتی جیهانیه‌وه نیه و به‌سته به قانوونی به‌شی قه‌زایی وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه‌تی، ده‌بێ کۆمه‌ڵگای جیهانیی له رێگای فشاری کۆر و که‌مه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌کانه‌وه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و تێگه‌یشتنه و ئه‌و بڕیاره بێته‌وه و ئه‌و گوتاره زال بکرێ و ببێ به بڕیار که سزای مه‌رگ گرینگ‌ترین به‌شی پێشیلکاریی رووتی مافی مرۆڤه‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و وڵاتانه بێته‌وه که ئه‌و حوکمه له سه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
( لە ژمارەی ٧٢٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)