«گ ت ت»، کورتکراوی مافیای «سواڵکه‌رانی تاران و ده‌ورووبه‌ر» (گدایان تهران و تابع)ه. ڕێکخستنێکی به‌ربه‌رین و ترسناک که به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێرانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامییه.
له ئێستادا به هه‌زاران بنه‌ماڵه له ئێران هه‌ن که کار و پیشه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانی له‌مجۆره سواڵکه‌رییه و هه‌مووش ئه‌ندامی ڕایه‌ڵه ڕێکخراوه‌کان و مافیای سواڵکردنن.
توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌ریان خستوه منداڵان له‌و جۆره بنه‌ماڵانه‌دا هه‌ر له تۆفی منداڵییه‌وه ده‌گه‌نه قۆناغی پیری، بێ ئه‌وه‌ی نه تامێکیان له منداڵیی کردبێ و نه به لای لاوه‌تیدا تێپه‌ڕیبن. ئه‌و منداڵانه هیچ جۆره بیمه و پێڕاگه‌یشتنێکی ده‌رمانییان نییه و نیوه‌ی مووچه‌ی که‌سێکی گه‌وره‌ساڵ وه‌رده‌گرن و که‌م که‌س له‌وان له داوی سێکس و ئازاردانی جینسی ڕزگاریان ده‌بێ.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن پێمان وانه‌بێ منداڵانی کار هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له سه‌ر چوارڕێیان و شوێنه گشتییه‌کان به‌رچاو ده‌که‌ون و خه‌ریکی فرۆشتنی گوڵ و ده‌سماڵ کاغه‌زین، یا واکس لێ ده‌ده‌ن، یان ته‌رازووی کێشیان پێیه؛ ئه‌وه به‌شی رووکاری ئه‌م قه‌یرانه‌یه. توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌کان ده‌ریان خستووه به هه‌زاران منداڵ له کارگه قاچاغ و ڕێگه پێنه‌دراوه‌کان له ژێرزه‌وییه‌کان له کارگه‌کانی پیشه‌سازیی جۆراوجۆردا وهبهرکار نراون.
منداڵانی سه‌رشه‌قام به‌گشتی چه‌ند به‌شن: زۆربه‌یان یان دایک و باوکیان نییه، یان یه‌ک له‌وانیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ زڕباوک یان زڕدایکی نادڵسۆز و نابه‌رپرسدا ده‌ژین. هه‌شن ئه‌و منداڵانه‌ی دایک و باوکیان هه‌یه، به‌ڵام دایک و باوکێک که یان په‌ککه‌وته‌ن، یان گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌رن و ناتوانن به‌رعۆده‌ی به‌خێوکردن و پێڕاگه‌یشتن به منداڵه‌کانیان بن و ئه‌و منداڵانه له لایه‌ن مافیاکانه‌وه بۆ کاری دزی و سواڵکه‌ری ڕێک ده‌خرێن.
توێژینه‌وه‌کان مه‌یدانییه‌کانی چه‌ند کۆمه‌ڵناسێک ده‌ریان خستوه که ڕێکخراوه سواڵکهرییهکانی سه‌ر به «گ ت ت» حه‌وت سهردهستهیان هه‌یه و یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ڕێکخراوه‌که دیاریکردنی شوێنی تایبه‌ت و ده‌ستنیشانکراو بۆ ئه‌ندامانی گرووپه. له شاری تاران هیچ سواڵکه‌رێک بۆی نییه به‌ده‌ر له‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن سهرگرووپهوه بۆی دیاری کراوه، سواڵ بکا و چالاکیی هه‌بێ. بڕی سهرقفڵیی هه‌ر کام له ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کانی شار بۆ سواڵکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مافیاکهوه دیاری ده‌کرێ.
مه‌جید ئه‌بهه‌ری، یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵناسانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیی کردوه، ده‌ڵێ: «له ڕێکخراوی (گ ت ت)دا ژنانێک هه‌ن که کاریان ته‌نیا منداڵبوون و زاوزێیه. هه‌ر دایکه و 12 منداڵی ده‌درێتێ و ئه‌ویش بۆ سواڵکردن به‌کرێیان ده‌دا. نرخی منداڵانی نقوستان و که‌مئه‌ندام له‌و گرووپانه‌دا زیاتره له منداڵانی ساغ. ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ ئه‌وان له کاتی دووگیانی‌دا هه‌ندی ده‌رمانیان ده‌درێتێ بۆوه‌ی منداڵه‌کانیان نقوستان بن و به ئیفلیجی له دایک بن.»
داتاکانی توێژینه‌وه‌کان له‌و باره‌وه ده‌ریده‌خه‌ن که که‌م ته‌مه‌نترین توشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانن. تڕاژیدی و خاڵی ترسناک له ئاکامی توێژینه‌وه‌کاندا ئه‌مه‌یه که بانده‌کانی ( گ ت ت) بۆ باشتر به‌کارهێنانی منداڵان بۆ سواڵکردن تریاکیان له خوارد ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی موعتاد بن و دوایه به جوانی گوێڕایه‌ڵیان بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی که هۆکاره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه به‌و زه‌قی و به‌رچاوی و به‌ربڵاوییه له ئێران چین با بمێنێ که ڕوون و ئاشکرایه ڕیشه‌ی له هه‌ژاریی کۆمه‌ڵگا و نوقمبوونی له قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هۆکار تێپه‌ڕین پرسیار ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت له‌و باره‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه له خه‌ساره‌کانی چیی کردوه؟
18 ساڵ له‌وه پێش له شوڕای به‌رزی ئیداریی وڵات‌دا کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هاوئاهه‌نگیی نێوان ده‌زگا حکومییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی سواڵکه‌ری پێکهات که 11 ده‌زگا و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی حکومیی له‌خۆوه ده‌گرت. به‌پێی په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌م کۆمیته‌یه، ڕێکخراوه‌کانی بێهزیستی، ئوستانداری، فه‌رمانداری، شاره‌داری، هێزه ئینتیزامییه‌کان، ده‌زگای قه‌زایی، ناوه‌نده‌کانی بێهداشت و ده‌رمان، کۆمیته‌ی ئیمداد، ئیداره‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌ننی و حیرفه‌یی له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ی سواڵکه‌ری له شاره‌کاندا به‌رپرسیارن، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسایه‌تی و خه‌مخواردنه هه‌ر له‌سه‌ر کاغه‌ز ماوه‌ته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه زیاتر له خه‌ڵک که ره‌خنه ده‌گرن و داوای چاره‌سه‌ر و پێڕاگه‌یشتن به‌و دۆخه ده‌که‌ن، ئه‌وه ناوه‌نده بهرپرسیارکراوهکان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که‌یه که هه‌ر جاره و یه‌کیان ئه‌مه‌ی دیکه‌یان تاوانبار به خه‌مساردی و خۆدزینه‌وه له ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی ده‌کا و مافیای سواڵکه‌ریش سووکبار و بێ مڵۆزم درێژه به چالاکییه‌کانی خۆی ده‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ده‌ڵێن هه‌م بۆشایی قانوونی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سواڵکه‌ری و ڕێکخستنی ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، هه‌م ئه‌وه‌ی سه‌دی 85ی سواڵکه‌ره‌کان بنه‌ماڵه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بشگیرێن دوای چه‌ند ڕۆژ به‌رده‌بن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه جێی خۆیان. هه‌روه‌ها به‌پێی قانوون سواڵکه‌ره‌کان به دانی غه‌رامه ده‌توانن له زیندان ئازاد بن، تێکردنی غه‌رامه‌ش بۆ بانده‌کانی مافیا سووک و ئاسانه و بێ هیچ گرێ و گۆڵێک تێی ده‌په‌رێنن.
هه‌ژاری، بێ‌کاری، ته‌ڵاق، بێ خانهولانی، په‌ککه‌وته‌یی، ڕاکردن له ماڵ، ئیعتیاد به ماده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌وه‌زه‌لی و قازانج ویستیی بانده‌کانی کۆکردنه‌وه و وه‌گه‌ڕخه‌ری سواڵکه‌ری هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانه‌ن که ده‌وڵه‌ت تا ئێستاش له چاره‌سه‌رکردنی داماو بووه، چونکی به‌شێکی زۆر و سه‌ره‌کیی لێکه‌وته‌ی سیاسه‌ت و جۆری ڕه‌فتار و به‌ڕێوه‌به‌ریی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کانه.
( لە ژمارەی ٧٢٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)