بێكاری یەك لە خەسارە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئێستای کۆمەڵگەی ئێرانە کە خۆی سەرچاوەی کۆمەڵە خەسارێکی دیکەیە، بەڵام بێ‌کاری وەک دیاردەیەکی سیاسی ئابووری بۆ ژن و پیاو لە کۆمەڵگەدا وەک یەک نیە. ژنان لە کۆمەڵگەی ئێران‌دا وەک چۆن لە زۆر بوار و ڕەهەندەوە پەراوێز خراون، لە ڕووی بەشداری و هاوبەشییان لە بازاڕی کار و بوارەکانی دیکەی ئابووریشدا هەر بەشی نەبیندراو و پشتگوێخراوی کۆمەڵگەن کە سیستماتیک مافەکانیان پێشێل دەکرێ.
ئەگەرچی لە قانوونی بنەڕەتیی وڵات‌دا دابینکردنی هەلی کار بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵ لەسەر بنەمای مافی یەکسان باسی کراوەدا و لە ماددەی 28ی قانوونی بنەڕەتیی وڵات‌دا هاتووە کە دەوڵەت ئەرکدارە بەوەی ئیمکاناتی پێویست و هەلی یەکسان بۆ کارخوڵقێنی و دامەزران بۆ هەموو تاکەکان بڕەخسێنێ، بەڵام لە کردەوە نەک ئەوە نابیندرێ بەڵکوو هەر بە زۆر قانوونی نووسراو و نەنووسراو ژنان لەو مافە بێبەش کراون.
پیاوانەکردنی هەلە کارییەکان، سنووردارکردنی چالاکیی ئابووریی ژنان و پێدانی مووچەی کەمتر بۆ کاری وەک یەک بە ژنان تەنیا بەشێک لە کێشەکانی ژنان لەبواری دامەزران و هاتنەنێو بازاڕی کار و چالاکیی ئابووری دایە.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان لە ساڵی 96دا ژنان سەدا 56ی کورسییەکانی زانکۆیان هێناوەتەوە، بەڵام ئەوە تەنیا لە بڕگەی خوێندنی بەرزدا کورت کراوەتەوە و بە کردەوە پشکی ژنان لە بازاڕ و دامەزران و چالاکیی ئابووریدا لە سەدا 12 تێناپەڕێ.
ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا که‌مترین نرخ و پێوه‌ری هاوبه‌شیی ژنانی له بازاڕی کار و ئابووریدا هه‌یه. نێونجی به‌شداری و هاوبه‌شیی ژنان له ئابووریدا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له شاره‌کان سه‌دی 22 و له ئێران سه‌دی 12یه. سه‌یر ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای سێ هیندهبوونی حه‌شیمه‌تی ژنانی خوێنده‌وار و زانکۆدیتوو، ئه‌و پێوه‌ره له پێنج ده‌یه‌ی ڕابردوودا له جێی خۆی ماوه. ئه‌مڕۆکه له ئهفغانستانێکدا که ده‌یان ساڵه شه‌ڕ و قه‌یرانی ئابوووری ئاوقای بووه، نرخی به‌شداریی ئابووریی ژنانی له‌چاو ئێران زیاتره.
دوای شۆڕشی ساڵی 1357 و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی و سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ، زۆر له‌و ژنانه‌ی له شاره‌کان خوێندبوویان و دامه‌زرابوون له کاره‌کانیان ده‌رکران. له ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاویدا ژنان به نرخی به‌شداری و هاوبه‌شیی سه‌دا 10، که‌مترین هاوبه‌شییان له ئابووریی وڵات‌دا بووه، ئه‌ویش له کاتێکدا که به‌شێکی زۆر له پیاوان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بوون. ئه‌و نرخه له ده‌یه‌ی 70دا ده‌بێ بە سه‌دا 12، به‌و جیاوازییه که حه‌شیمه‌تی ئێران له‌چاو په‌نجاکان دوو هینده زیادی کردوه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پێش هاتنهسهرکۆماری ئیسلامی چوونی ژنان بۆ زانکۆ که‌متر بوو، ئێستا ژنان زیاتر له پیاوان کورسییه‌کانی زانکۆیان بۆ خۆیان گرتۆته‌وه، به‌ڵام دوایه که له زانکۆ ده‌رچوون ده‌بێ بچنه‌وه ماڵێ دانیشن؛ چونکی نه له بازار و نه له به‌شی ده‌وڵه‌تیی ئابووریی ئێران‌دا جێیه‌ک بۆ ئه‌وان نین.
کێشه‌که له کوێ دایه؟
پیکهاته‌ی پیاوانه‌ی! سیاسه‌ت له ئێران «کار» به چه‌مکێکی «سیاسی» داده‌نێ. بارستایی ده‌وڵه‌ت هینده قورس و گه‌وره‌یه که هه‌موو جۆره کارێک ته‌نانه‌ت که‌رتی تایبه‌ت و کار له جۆری کاری ماڵانیش نێوه‌رۆکێکی ده‌وڵه‌تیی هه‌یه و هه‌بوونی کار و پیشه له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه جۆرێک هاوبه‌شیی سیاسییه. هه‌ر بۆیه‌یه هه‌میشه یه‌کێک له ڕێکاره‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان، ده‌رکردن له کار و ههڵپهساردنیانه؛ ده‌ی سیاسه‌تیش ده‌بێ له پاوانی پیاواندا بێ و ژنان بۆیان نییه خۆی لێده‌ن! ڕێژه‌ی که‌می دامه‌زران و کارکردنی ژنان له ئێران ته‌عبیر له سیاسه‌تی بێ مه‌یلیی ده‌وڵه‌ت به‌هاوبه‌شیی سیاسی و ئابووریی ژنان ده‌کا. ده‌سه‌ڵات له ئێران ژن وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن چاو لێ ده‌کا و هه‌وڵ ده‌دا کۆنتڕۆڵی بکا و له‌و هێڵانه‌ی بۆ دیاری کردوون زیاتر په‌ل نهبزێون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر له‌و ڕێگرییانه کراون به قانوون. به‌پێی قانوون زۆر کار تایبه‌ت به پیاوان و له پاوانی ئه‌وان دایه، به تایبه‌ت له به‌شه ده‌وڵه‌تی و نیزامییه‌کاندا. هه‌ر به‌پێی ماده‌ی 75ی قانوونی کاری ئێران پێ سپاردنی کاری قورسبه ژنان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له حقهقیقهتدا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که ژنان له زۆربه‌ی مه‌یدانه‌کاندا وه‌ده‌ر نراون. هه‌روه‌ها به‌پێی قانوونی مه‌ده‌نیی ئێران پیاوان ده‌توانن به‌بیانووی یه‌کنه‌گرتنه‌وه له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپه‌کانی ژیانی خێزانی ڕێگری له کارکردنی ژنه‌کانیان له زۆر بوار و جێگه‌دا بکه‌ن.
دوایین داتا ڕه‌سمییه‌کانی هێزی کار له ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا به‌مجۆره‌یه:
_ سه‌دا 50ی ئه‌و ژنانه‌ی کاریان هه‌یه، له به‌شه ناڕه‌سمییه‌کانی ئابووریی وڵات‌دا کار ده‌که‌ن.
_ ژنان زیاتر له کارگه و یه‌که به‌رهه‌مێنه‌ره بچووک و ناڕهسمییهکاندا کار ده‌که‌ن.
_ زیاتر له نیوه‌ی ژنانی بێکار پتر له دوو ساڵ بووه له کار گه‌ڕاون و ده‌ستیان نه‌که‌وتووه.
_ یه‌ک له سێی ئه‌و ژنانه‌ی کار ده‌که‌ن مووچه‌خۆری که‌رتی تایبه‌تن.
_ زیاتر له نیوه‌ی ژنانی ده‌رچووی زانکۆ که له کار ده‌گه‌ڕێن نه‌یانتوانیوه هیچ کارێکیان ده‌ست که‌وێ.
که‌میی مووچه و حه‌قده‌ستی ژنان له بازاڕی کار ده‌رکه‌وته‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵاواردنی ژنان و دابه‌شبوونی بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زییه. هه‌واڵده‌ریی ڕه‌سمیی بڵاوی کردۆته‌وه که له ساڵی ڕابردوودا له 615 هه‌زار هه‌لی کاری نوێ‌دا که دروست کراوه، زیاتر له نیوه‌یان بۆ ژنان بووه و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وە ده‌گه‌ڕێته‌وه که ژنان به مووچه و حه‌قده‌ستی که‌متر ئه‌و کارانه _که زیاتر له به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌کانن_ بۆ خاوهنکارهکانیانی ده‌که‌ن.
نه‌بوونی قانوونه‌کانی پشتیوانی له ژنیش له جێی خۆی که کۆسپێکی دیکه‌ی به‌رده‌م هاتنی ژنان بۆ بازاڕی کاره. ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ به پشتبه‌ستن به ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له ئێران ده‌ڵێ له ساڵی ڕابردوودا 48 هه‌زار ژن دوای که‌لکوه‌رگرتن له مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون کاره‌کانیان له ده‌ست داوه و بێکار بوون.
سیاسه‌تی دژه‌ژنی له ئێران هه‌ر تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تێک نه‌بووه و خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ک هێڵێکی گشتیی نیزامه. حه‌سه‌ن ڕووحانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا به هێرشبردن بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد ده‌یگوت له ده‌وڵه‌تی پێشوودا 860 هه‌زار ژن بێکار کراون و کاره‌کانیان له ده‌ست داوه. به‌ڵام له ماوه‌ی نیزیک به 5 ساڵ سه‌رکۆماریی خۆیدا هیچ ههنگاوێکی له پێناو لابردنی له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م کارخوڵقێنی بۆ ژنان هه‌ڵنه‌گرتوه.
بۆ نموونه پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ تاقیکارییه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. عه‌لی جه‌ماڵی قومی، به‌رپرسی کاروباری ئامار، پلاندانان و دابینکردنی هێزی مرۆیی ده‌وڵه‌ت ڕایگەیاند لەو 2800 هەلی کارییە 2284 هەلی کارییان تایبەت بۆ پیاوان و 500 هەلی کارییان بە شێوەی هاوبەش لە نێوان ژنان و پیاوان و تەنیا 16 هەلی کاریی تایبەت بە ژنان بووە.
دوای 5 ساڵ سەرکۆماریی حەسەن ڕووحانی ئێستا دەبیندرێ کە سنووردارکردنی ژنان لە بوارەکانی کار و سیاسەتدا هەروا درێژەی هەیە و وادیارە تا کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێ ئەو ڕەوتە هەروا دەمێنێ.
( لە ژمارەی ٧٢٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)