• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/07
جۆری بابەت: هزروکولتور

گۆڤاری پۆلیتیکۆ – شالۆم لیپنەر

وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور

سەردەمێک گشت پسپۆڕان دەیانگوت کە ئامریکا زامنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوینە. ئەوە ئێستاش تا ڕاددەیەک ڕاستە بەڵام بەو شێوە نییە. لە ڕاستیدا ئەوە لەوانەیە بە پێچەوانەی ئەو شتە بێ کە تۆ بیری لێ دەکەیەوە.

سەرۆکی هێزی بەرگریی ئیسڕائیل، ژەنڕاڵ گادی ئایسەنکۆت حەوتووی ڕابردوو وتووێژێکی دەگمەنی لەگەڵ میدیای عه‌ره‌بستانی سعودی ئەنجام دا. ئەو لە قسه‌یه‌کی سەرسوڕهێنەردا باسی لەوە کرد کە ئیسڕائیل ئامادەیە زانیاریی هەستیار لەگەڵ وڵاتە میانڕەوە عەرەبەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران بەش بکا. ئەو شانازیی دروستکردنی دەرفەت بۆ هاوپەیمانیی نوێی لە ناوچەدا بۆ سەرکۆمار ترامپ گەڕاندەوە.

هێندە لەمێژ نییە کە خەونی یەکگرتنێکی ستراتێژیک لە نێوان ئیسڕائیل و دونیای سوننی بۆ بیرلێکردنەوەش نەدەبوو. تەنانەت ئەمڕۆش، هاوپەیمانانی نوێی ئیسڕائیل لە کەنداوی فارس لە بواری تەکنیکییەوە لەگەڵ دەوڵەتی جوولەکان لەشەڕ دان. بەڵام هەشت ساڵ دەسەڵاتداریی ئۆباما و هاتنی ترامپ، هاوکێشه‌کانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستی گۆڕیوە.

ئاشتبوونەوە لەگەڵ هەندێک لە دژبەرە کۆنەکانی، دۆخی ئەمنیی ئیسڕائیلی باشتر کردووە. بێگومان مامە سام [ئامریکا] تا ڕاددەیەک بێ ئەوەی کە بەخۆی بزانێ لە پێکهاتنی ئەو دۆخە باشەدا بەرپرسیارە. ڕێخۆشکەری پشکووتنی ئەو خۆشەویستییە لە نێوان عەرەب و ئیسڕائیلییەکان، چۆنایەتیی گوماناویی ڕێبەریی ئامریکایە. خەڵکی ناوچە چیتر چاوەڕوانی هاتنی سوپای سوارە ناکەن کە بێن و نەجاتیان بدەن. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە خەودا قەرەبووی دەکاتەوە.

خراپترین نهێنیی جیهان ئەوەیە کە ئیسڕائیل و عەرەبستانی سعودی لە دژایەتی بەرامبەر ئێران بە تەواویی هاوڕان. ئایسەنکۆت ئەوەی لە وتووێژەکەیدا پشتڕاست کردەوە. پشتیوانیی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباما لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، کە هەردوو وڵات دژی بوون، هاندەری هاوپەیمانییە نوێکەی نێوان عەرەب _ ئیسڕائیل بۆ پێشگرتن له‌ پەرەئەستاندنی ئیسلامی شیعە بوو.

کاتێک کە ڕێککەوتننامەکە، بە هەموو قازانجە ڕاستەوخۆیەکانییەوە، بووە هۆی گەڕاندنەوەی ئێران بۆ نێو بنەماڵەی نێونەتەوەیی و ژیانێکی تازەی بە خولیا زێدەخوازییەکانی ئەو بەخشی، دوژمنە لەمێژینەکان بۆ وەستانەوە لە دژی دوژمنی هاوبەش یەکیان گرت. بەڵام ترامپ دەبێ زۆر زیاتر لە هەڕەشە و گوڕەشەی بەتاڵ باس لە نیگەرانییەکانیان بەرامبەر بە ئاکاری نەشیاوی ئێران بکا.

لە سورییە، بێهەڵوێستیی ئامریکا بۆتە هۆی زیندووبوونەوەی دەسەڵاتی وێرانکەری ناوچەیی ڕووسیه‌ و هاندانی هاوپەیمانە ئێرانییەکەی. بە پێچەوانەی ئەو هێڵە سوورەی ئۆباما دیاری کردبوو، لە کاتێکدا کە ڕێژیمی ئەسەد لە ٢٠١٣ کەڵکی لە چەکی شیمیایی وەرگرت، ئەو دژی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی بڕیاری دا. لەجیاتان ئەو پێشنیاری مۆسکۆی بۆ بەدەستەوەدانی چەکی شیمیایی سورییەی قبووڵ کرد.  بە گوێرەی لێكۆڵەرەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سورییە تا ئاپریلی ئەمساڵیش کەڵکی لە چەکی قەدەغەکراو لە دژی خەڵکی خۆی وەر دەگرت.

بەڕیوەبەرایەتیی ترامپیش بە هەمان شێوە لە کاتێکدا کە شەڕی نێوخۆی سورییە درێژەی هەیە، لە لایەن سیاسەتی ڕوسیه‌وە کپ کراوە. سەرکۆمار ڤلادیمیر پوتین گشت داواکانی لیکۆڵینەو لەلایەن شووڕای ئه‌منیه‌ت لەبارەی دۆخی کارەساتباری سورییە ڤیتۆ دەکا. سەرەڕای رێكکەوتننامەی ئاگربەست، ڕووسیه‌، بە ڕەزامەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، درێژە بە پشتیوانیی لە حزوری «ڕەوای» ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران لە سورییە دەدا. ئیسڕائیل و عەڕەبە سوننییەکان بە ترسەوە دەڕواننە دوژمنە کوشەندەکانیان، ئێران و حیزبوڵڵا، کە چۆن ئەو وڵاتە سمکۆڵ دەکەن و بۆشایی پاش ئامریکا پڕ دەکەنەوە.

بێگومان ترامپ کەمتر لە ئۆباما لە بەڕێوەبەریی کاروباری جیهانییدا ئامانجدار و یەک هەڵوێست بووە، بەڵام ئەو دووبارە دروستکردنەوەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست میراتی ئەوان بووە. پەیامی ئەوان یەک بووە: ئەگەر دۆستەکانی ئامریکا لە ناوچە لە هەوڵی باشترکردنی ئه‌منیه‌تن، نابێ چاوەڕوانی کۆشکی سپی بن بۆیان دابین بکا. ئەگەر ڕووداوەکانی ئەو دواییانە نیشانەکانی بن، پەیامەکە زۆر بە ئاشکرا بیسرا.

ڕووحێکی نوێی هاوکاریی لە ناوچەکەدا، بە هۆی بێتەفاوەتیی ئامریکا، ورەی بە دەوڵەتانی لایەنگری خۆرئاوا بەخشیوە تا بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانیان، بە شێوەیەکی بێ وێنە، یەک بگرن. نه‌وه‌یه‌کی لاوی شازادەی عەڕەبستانی هاتوونە مەیدان. شازادەی جێنشین موحەممەد بین سەلمان ڕێبەری هەوڵەکانه‌ لە دژی ئێران کە بەرپەرچی نفوزی ئێران لە یەمەن و لوبنان دەداتەوە. دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری لوبنان، سەعد حەریری بە پشتگیریی سعودی (یا بە وتەی هەندێک لایەن بە فیتی ئەوان)، هەنگاوێکی بوێرانە بوو بۆ بە چالشکێشانی بەکرێگیراوی ئێران واتە حیزبوڵڵا و بۆ ئاشکراکردنی کۆنترۆڵی ئەوان بەسەر دەوڵەتی لوبناندا. کاردانەوەی گشتیی ئەو هەنگاوانە، لە نێویاندا دەستبەسەرکرانی هەندێک شازادەی سعودی، جارێ ناڕوونە، بەڵام وێدەچێ ترامپ بە تەواوی متمانەی بە خولقێنەرەکەیان هەبێ.

ئیسڕائیلیش بەشی خۆی لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تەوەری شیعە، ئەگەر بڕوا بە ڕاپۆرتە سورییەیی و لوبنانییەکان لە بارەی هێرشەکانی ئیسڕائیل بکەین، ئەنجام داوە و هیچ بەتەماش نیە بیانوەستێنێ، بەتایبەتی کە پێشنیارەکەی لەبارەی دروستکردنی ناوچەیەکی بەربڵاو بۆ دوور ڕاگرتنی هێزەکانی ئێران و بەکرێگیراوانیان لە لایەن ئامریکاوە پاشگوێ خرا. سەرۆک وەزیر بێنیامین نەتانیاهو چەند ڕۆژ لەوەپێش ئاشکرای کرد کە ئیسڕائیل درێژە بە چالاکییەکانی دەدا «بە پێی تێگەیشتنی خۆمان و بە پێی پێداویستییە ئەمنییەکانی خۆمان». خەڵکی دیکه‌ش لە ناوچەکە بە هەمان شێوە بیر دەکەنەوە.

هەندێک کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێن کاتی ئەوە هاتووە کە هاوپەیمانەکانی ئامریکا خۆیان کێشه‌کانیان چارەسەر بکەن. من لەو هەڵوێستە دەگەم بەڵام ئەوە بە هەڵوێستێکی کورتبینانە دەزانم. ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرژەوەندیی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و سپاردنی پاراستنی ئەوان بە خەڵکی دیکه‌ خراپترین بژاردەیە بۆ بەرگریی کردن لەو بەرژەوەندییانە.

دانیشتن لەسەر کورسی دواوە ڕیگا بە خەڵکی دیکه‌ ئەدا کە چارەنووسی ئامریکا دیاری بکەن. ئێمانوئێل ماکرۆن هەر ئێستا بۆشاییەکە لە لوبنان پڕ دەکاتەوە و تەلەفۆن بۆ تاران و ئورشەلیم دەکا. ڕۆژی چوارشەممەش ڕێبەرانی ڕووسیه‌، تورکیه‌ و ئێران لە سوچی دەستپێشخەرییەکی نوێیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتننامەیەک لە بارەی سورییە ئاشکرا کرد. ئەگەر دوژمنکاریی لە سورییە، ئێران یا هەر شوێنێکی تر لە ناوچە سەرهەڵدەن، ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوەی کە ڕۆڵی چاودێری گێڕا پەشیمان دەبێتەوە. لە کاتێکی ئەوتۆدا، تێچووی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە ئاسایشی، ئابووری و دیپلۆماتیکەکان لە ڕادەبەدەر زیاد دەکەن.

بەتەنیا هێشتنەوەی دەسەڵاتە ناوچەییەکان وا دەکا کە ئەوان ڕێگاچارەکانیان لە ئاستی قەبارەی بچووکی خۆیانەوە بێ. بەڵام ڕووداوکان لە شوێنی هەستیاری وەک کوردستانی عێراق و یەمەن، مەترسیی ئەوەیان هەیە کە ناکۆکیی بەربڵاوتر دروست بکەن چونکە لایەنە شەڕکەرەکان کە ئەجێندای بچووکیان هەیە، کاردانەوەی چاوەڕواننەکراو دەخولقێنن. ئەگەر ئەوە ڕوو بدا، هێور کردنەوە، بۆ گشت لایەک، پێویست دەبێ. هیچ لایەنێک بۆ ئەوکارە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان شیاوتر نییە.

ئەو ڕێبەرە بیانییانە کە باوەڕیان بە یارمەتیی ئامریکا بۆ سەقامگیریی جیهان هەیە هەوڵ دەدەن دێوێکی خەواڵوو لەخەو هەڵستێنن. هاوینی ڕابردوو، سەرۆک وەزیری کانادا جاستین ترودۆ، مەسەلەی سیاسەتی (بازرگانی)ی خۆپارێزیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیی پارێزگاران باس کرد. وڵاتانی ئورووپایی و ئاسیایی پەیوەندی بە کاربەدەستانی ویلایەتەکان و شارەدارییەکانەوە لە سەرانسەری ئامریکا دەکەن. ئامانجی ئەوان زیندووکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک هێزێکی ئەرێنی لەناو سیستەمی نێونەتەوەیی، یا لانیکەم کارکردن لەگەڵ هاوبەشی خوازیارتر لەوانی واشینگتۆنە.

ئەگەر پاکس ئامێریکانا لە خۆرهەڵاتی ناوین مردووە، ئەوە تەنیا لەبەر ئەوەیە کە ئامریکا سڕی کردووە. ئیسڕائیل، عەرەبستانی سعودی و وڵاتە میانڕەوەکانی دیکه‌ی عەڕەب پشتیوانی لە ئامریکایەکی چالاکتر لە دەوروبەریان دەکەن، بەڵام ئەگەر ئەوەش ڕوونەدا، بۆخۆیان کارەکە دەکەن. ئەوان تاسەر چاوەڕێی بڕیارێک نابن کە لەوانەیە هەرگیز نەدرێ. ئەگەر ترامپ لەناکاو بیهەوێ ئامریکا دووبارە فەرمانی کۆنتڕۆڵ بەدەستەوە بگرێ، دەتوانێ تەلەفۆنیان بۆ بکا.

( لە ژمارەی ٧١٥ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

هزروکولتور

سەرنجێک لەسەر خزمەت و خەیانەتی مامۆستا و پەروەردەکاران

ڕێکەوتی 2022-07-07
ئەدەب

مێژووی ڕۆژنامەگەریی جیهانی

ڕێکەوتی 2022-04-25
بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist