• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ترامپ خەریکە ڕێگا بە ئێران بدا کە دەست بە سەر عێراق دابگرێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/10/17
جۆری بابەت: جۆراوجۆر

ئەگەر سەرکۆمار ترامپ دەیهەوێ پێش بەوە بگرێ کە ئێران گشت وڵاتی عێراق بکاتە ژێر دەستەی سوپای پاسداران، دەبێ زۆر خێرا هەڵوێستی بە کردەوە لە بارەی قەیرانی کوردستان بگرێ.

ڕۆژی دووشەممە هێزە عێراقییەکان دوای شەڕێکی کورت بەسەر شەڕکەرە کوردەکان دا سەر کەوتن و دەستیان بەسەر شاری کەرکوک لە باکووری عێراق داگرت.

ئەوان بێ ئێمە نەیان دەتوانی ئەو کارە بکەن.

کاتێک داعش لە ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر عێراق، سوپای ورەدۆڕاوی عێراق هەرەسی هێنا، چەکدارەکانی شوێنەکانی خۆیان جێهێشت و ڕایان کرد.  بەغدا بە تووندی سەرشۆڕ کرا. دوایی شەڕکەرانی کورد، کە بە ناوی پێشمەرگە ناسراون، چوونە ناو کەرکوک و ئەم شارە گرنگەیان لە جیهادییەکان پاراست.

لەو کاتەوە، سوپای عێراق لە لایەن ئامریکا ڕاهێنانی زیاتری پێکراوە و چەکوچۆڵی باشتری پێدراوە و شانبەشانی هێزی پێشمەرگە شەڕی دژی داعشی کردووە. ئێستا کە داعش نزیکی لەناوچوونە، سوپای عێراق ڕووی کردۆتە کەرکوک و کوردەکانی بە ناوی یەکگرتوویی نەتەوەیی ڕاوناوە.

هێرشە سەرکەوتووەکە وەک خاڵێکی باش بۆ حەیدەر العیبادی تۆمار دەکرێ. ئەو پاش گشتپرسییەکەی ٢٥ی سێپتامبر کە لەویدا بەشێکی بەرچاو لە کوردانی عێراق دەنگیان بە سەربەخۆیی دا هەوڵی یەکگرتوو ڕاگرتنی عێراقی داوە.

کەوابوو ئامریکا دەبێ دڵخۆش بێ، نا؟ هەرچۆنێک بێ ڕاوێژکارە ئامریکاییەکان سوپای عێراقییان کردە ماشێنێکی شەڕکەری جێی مەتمانە و نیشانیان دا کە شایانن. جگە لەوە، وەزارەتی کاروباری دەرەوە دژی ئەو گشتپرسییە بو کە لە لایەن ڕیبەری کورد مەسعود بارزانی ڕا گەیەندرا.

موشکیلەکە ئەوەیە کە سوپای عێراق لە تێکشکاندنی کوردەکان دا تەنیا نەبوو. بەشی هەرە زۆری پێکدادانەکان لە لایەن میلیشیا شیعەکانی عێراقەوە ئەنجام دران، کە بەشێکی بەرچاو لەوان سوێندی وەفادارییان بۆ سوپای پاسداران خواردووە، ئەوانیش بە هەمان شێوە چەکوچۆڵی ئامریکاییان پێدراوە.

ڕۆژی هەینی سەرکۆمار ترامپ سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی ناوزەد کرد. وەزارەتی دارایی ئابلۆقەی نوێی بەسەر ئەم گرووپە دا سەپاند بۆ ئەوەی کە پێش بە پەرەگرتنی نفوزی جیهانیی ئەو بگرێ.

سەرڕەڕای ئەوە کەوتنی کەرکوک بێگومان “سەر کەوتنێکی گەورە بۆ فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران [قاسم] سولەیمانی بوو” هەر وەک زەلمای خەلیلزاد نوێنەری پێشووتری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە منی گوت. خەلیلزاد لایەنگری تێوەگلانی ئامریکا لە دانووستانی نێوان بەغدا و هەولێر، پێتەختی کوردستانی عێراقە.

دانوستانێکی لەم شێوەیە دەبێ ڕێککەوتن لەسەر دابەش کردنی دەسەڵات و داهاتی نەوتی کەرکوک بگرێتە خۆ. بە وتەی خەلیلزاد، لە کۆتایی دا دەبێ باسی مافی چارەی خۆ نووسینی کورد بکرێ. بە وتەی ناوبراو: “ئەوە لە بەرژەوەندی ئێمە دا نییە کە کوردەکان، کە دۆستی باشی ویلایەتە یەکگرتووەکانن، ناسەقامگیر و شکست خواردوو بن.”

سەرەڕای ئەوە، لە کاتێک دا کە قەیرانی کوردستان خەریکی سەرهەڵدان بوو، بەڕیوەبەرایەتیی ترامپ شتێکی زیاتر لە بانگەواز بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خاکی عێراق نەکرد. تەنانەت ئێستا هەندێک کەس شکستی کەرکوک وەک وانەیەک بۆ بارزانی و وەک بەڵگەیەک کە هەڵوێستی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە بارەی بەرهەڵستکاری بەرامبەر بە گشتپرسی سیاسەتێکی دروست بووە دەبینن.

ترامپ ڕۆژی دووشەممە وتی:” ئێمە پێمان ناخۆشە کە پێکدادان لە ناویان دا هاتۆتە ئاراوە، بەڵام ئێمە لایەنگریی لە هیچکامیان ناکەین.”

سەرەڕای ئەوە بێ هەڵوێستیی ئامریکا بەرامبەر بە سەربەخۆیی کوردستان جیرانەکانی کوردستانیان هاندا تا کارەکان بە شێوەی خۆرهەڵاتی ناوین بکەن: تورکیا، ئێران و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق، هەڕەشەی شەڕێان کرد تەنانەت کاتێک کە بارزانی خۆی لە ڕاگەیاندنی یەکلایەنەی سەربەخۆیی لە دوای ئاکامی گشتپرسی پاراست و پێشنیاری گفتوگۆی بە جیرانەکان کرد.

ئێستا کەرکوک، خەزێنەیەکی سەرەکیی ناوچە، خەریکە بکەوێتە ژێر ڕکێفی میلیشیایەک کە لە ژێر فەرمانی سولەیمانی، ژەنڕاڵی سوپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامیی ئێران کە بە هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامیی شیعی ئێرانی لە جیهان دا تاوانبار کراوە.

سەرکەوتنە ساکارەکەی کەرکوک و بێ تەفاوەتیی ئامریکا دەتوانێ ببێتە هۆی زەختی زیاتری ئێران بۆ سەر ناوچە کوردییەکان. ئەگەر وابێ، چاوەڕوانی شەڕی خوێناوی بن و تا ئەو قەیرانە بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە، تێوەگلانی ئێران زۆرتر و بە هەمان شێوە دەسەڵاتی بەسەر دەوڵەتی عیبادی دا زیاتر دەبێ.

عیبادی دەمێکە گەمە بە هاوپەیمانییەکان دەکا و هیوادارە هەم ئی ئامریکا و هەم ئی ئێران ڕاگرێ. بەڵام تەنیا ئامریکا دەتوانێ ناچاری بکا کە ڕاستی داخوازەکانی کوردان قبوڵ بکا. تەنیا ئامریکاییەکان دەتوانن ڕێککەوتنێک بێننە ئاراوە کە پێش بە شەڕێکی درێژخایەن و خوێناوی لە نێوان بەغدا و هەولێر بگرێ، کە دەبێتە هۆی پاڵنانی عیبادی بۆ ناو ئامێزی ئێران.

ئامریکا خوێن و سامانێکی زۆری لە عێراق سەرف کردووە کە ئێستا کە داعش لە قەراخی لەناوچوونە ڕێگا بە ئێران بدا دەست بە سەر عێراق دابگرێ.

لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێچ ئار مەکماستێر بۆ خوارەوە، ڕاوێژکارانێک دەوری ترامپیان گرتووە کە بە باشی لە ڕاستییەکانی عێراق دەگەن. ئەوان دەبێ دەسەڵات بە دەستەوە بگرن و هەرچی زووتر بەغدا و هەولێر ناچار بە دانووستان بکەن.

دەنا سولەیمانی بە شێوەی خۆی دەیکا.

 

 

بابەتی هاوشێوە

جۆراوجۆر

بۆکڕووز و بۆچرووکی گوڵی سووسەن و یاسەمەن

ڕێکەوتی 2022-04-04
جۆراوجۆر

پیلانگێڕیی دەزگای میری لە پارێزگای ورمێ بۆ بەلاڕێدابردن و بەئەمنییەتی کردنی بۆنەکان (بە تایبەت نەورۆز)

ڕێکەوتی 2022-03-22
جۆراوجۆر

تۆ بڵێی ئەم شێوازە خۆشەی تۆڵەسەندنەوەیە ببێتە باو؟

ڕێکەوتی 2022-03-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist