• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە حوجرەوە (مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/07/23
جۆری بابەت: جۆراوجۆر

لە بەهاری ساڵی ٢٦٠١ی کوردی بەرابەر بە ساڵی١٢٨٠ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ئەهلی تەسەوف و ئایین، لە گوندی «گوێزەکوێرە»ی سەربەشاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵێک چاوی بەژیان هەڵەێنا و ناویان نا عەبدولکەریم. عەبدولکەریم کوڕی عەبدولفەتاح کوڕی موستەفا لە هۆزی قازی بوو.وعەبدولکەریم، هێشتا منداڵ بوو کە سەرەتا باوکی و دواتریش دایکی لە دەست دەدا. عەبدولکەریم وخوشکەکانی لەبەر ئەوەی لە گوندی تەکیەی شارەزووری باشووری کوردستانەوە چوبوونە گوندی گوێزەکوێرە، خزم و کەسوکارێکی وەها نزیکیان لەو گوندە نەبوو و باروودۆخی خەڵکیش بە گشتی باش نەبوو، بۆیە ژیانێکی دژوار و پڕلە نەهامەتییان بەسەر دەبرد و دواجار بە هاوکاریی خەڵکانێکی خێرخواز ناسێنران بە خانەقای شێخ عەلائەدین لە دووڕوو.
شێخ عەلائەدین کوڕی شێخ عومەرسەرپەرەستیی عەبدولکەریم و خوشکەکانی و ئەستۆ گرت و عەبدولکەریم وەبەر خوێندنی ئایینی نرا.
فەقێ عەبدولکەریم لە خانەقای دووڕوودا درێژە بە خوێندن دەدا هەتا ئەوکاتەی شێخ عەلائەدین دەگەڕێتەوە خانەقای بیارەی هەورامان لە باشووری کوردستان و ئەویشی لەگەڵ خۆی دەبا. مەلاعەبدولکەریم لە خانەقای بیارە لە خزمەتی مەلامحەممەدی عوبەیدی و لە ئاستێکی بەرزتردا درێژە بە خوێندن دەدا و دوای ماوەیەک دیسان دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە گوندی «بالک»ی سەر بە شاری مەریوان دەگیرسێتەوە و لەوێش چەند پەرتووکێکی دی دەخوێنێ و دواتر لەسەر داوای شێخ عەلائەدین دەگەڕێتەوە خانەقای بیارە.
مەلا عەبدولکەریم وەکوو نەریتی فەقێیەتی زۆر لە حوجرەی گوند و شارەکانی کوردستان گەڕاوە و خوێندوویەتی و هەتا ئەوەی کە لە ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی دەچێتە خانەقای مەولانا لە شاری سلێمانی و دوایین پلەکانی مەلایەتی لە خزمەتی شێخ عومەری قەرەداغیدا دەبڕێ و لە ساڵی ١٣٠٤ی هەتاویدا ئیزنی مەلایەتی وەردەگرێ.
مەلا عەبدولکەریم هەر لەسەردەمی فەقێیەتیدا دەستی به نووسینی شێعر و پەخشان کردوه و نازناوی شێعریی «نامی» بووه و بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبیش بابەت و ڕوونکردنەوە و پەراوێزی لەسەر هەندێک لە پەرتووکە زانستییەکان نووسیوە.
مەلا عەبدولکەریم وەک مەلای گوندی «نێرگسەجاڕ» لە نزیک شاری هەڵەبجە ماوەی چوار ساڵ لەوێ ماوەتەوە و دوایە لەسەر داوای شێخ عەلائەدین گەڕاوەتەوە خانەقای بیارە و لەوێ بە ڕەسمی ناوی «مودەڕیس»ی لێنرا و کرایە مامۆستای یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆە ئاینییەکانی کوردستان کە زیاتر لە سەد خوێندکاری تێدا بوو، ئەویش خانەقای بیاره بوو.
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ مامۆستا و بەڕێوەبەری ئەو زانکۆیە بووه و لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠ مامۆستای ئایینی بەناوبانگی کوردستان و وڵاتانی دیکەش لە ژێر دەستی ئەودا پەروەردە کران و مۆڵەتی مەلایەتییان وەرگرتوە، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕێس لە خانەقای بیارەدا تەنیا سەرقاڵی وانە وتنەوە نەبوو بەڵکوو بووە وەها نووسەرێکی بەتوانا کە شێعر و پەخشان و کۆپەڕ و نامێلکەکانی بە زمانەکانی کوردی و فارسی و عەڕەبی و تورکی دەنگیان دایەوە و ناوبانگیان دەرکرد.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕێس، لە دوای ٢٤ساڵ لە خانەقای بیارە هەڵکەنرا و چووە مزگەوتی «حاجی حان»لە گەڕەکی مەڵکەندی له شاری سلێمانی و بۆ ماوەی چوارساڵیش لەوێ مایەوە و دواتر بە هۆی دژایەتیی کوڕەکانی مامۆستا لە گەڵ دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆی ئەودەمی عێراق، دوورخرایەوە بۆ شاری «دووزخورماتوو» و دواتر چووەتە تەکیەی تاڵەبانی و لەساڵی ١٣٤١ی هەتاوی ڕووی کردە پێتەختی عێڕاق و لەوێ کرا بە پێشنوێژی مزگەوتی «ئەحمەدیە» و مودەڕیس لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم، له نێو جەرگەی شارێکی عەڕهب و پان عەرەبیزمدا دەستی کرد بە نووسین و زیندووکردنەوەی شێعر و ئەدەبیاتی کوردی و بە هاوکاریی فاتێح و محەممەدی کوڕی چەندین دیوانیان به لێکۆلینەوەیەکی تێروتەسەلەوه له فەوتان ڕزگار کرد و پێشکەشی گەلی کوردیان کردنەوه. دیوانەکانی مەولەوی، نالی، سالم، بێسارانی، مەحوی و فەقێ قادری هەمەوەندی چەند نموونە لەو کارە بەپێز و بەبایەخانەن.
مامۆستا له تەمەنی پڕ بەرهەمیدا 47 کۆپەڕی به زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوه و کۆپەڕی بڵاو نەکراوەشی هەن کە لە چاپ نەدراون، هەروەها 30کۆپەڕی به زمانی عەڕەبی و 7کۆپەڕی به زمانی فارسی و فەرهەنگێکی تورکی به کوردیشی نووسیون.
مامۆستا هەرگیز باوەڕی بەوە نەبووە و ئەو سووکایەتیەشی پێ قەبووڵ نەکراوه که خواپەرەستی هەردەبێ به عەرەبی بێ، هەر لەبەر ئەوەش بووه که یەکەم مامۆستای ئایینی بوو وتارەکانی ڕۆژی هەینیی به کوردی بووە و ڕێگای بۆ مامۆستاکانی دیکەش کردۆتەوە که به زمانی خویان وتار بدەن. هەرچەند که له کاتی خۆ دا بیر تەسکان و چاوتاریکان دژایەتیەکی زۆریان کرد و بەرەنگاری بوونەوه، بەڵام مامۆستا بەوەشەوه نەوەستا و قورعانی پیرۆزیشی کرده بهکوردی و بیروبۆچوونی سەربەخۆیشی هەبوه له سەر چۆنیەتی تەفسیرکرنی ئایەتەکان و چاوی له دەمی خەڵکی بێگانه نەبوه.
مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس خاوەنی فەلسەفه و بۆچوونێکی تایبەت به خۆی بووه و سنووری خۆی لە گەڵ خەڵکانی توندئاژۆ و شەڕخوازی ئایینی جیاکردووەتەوە و باوەڕی به سەربەخۆیی کوردستان هەبووه و بەردەوامیش شانازی به کوردبوونیەوه کردوه، ئەو ئامۆژگاریی قوتابییه کوردەکانی کردوه که نیشتیمانپەروەر و وەفاداربن به گەلەکەی خۆیان، که جارێکیان له وەڵامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێڕاقدا که به سەردانێک چووەته خزمەتی و پێی گوتووه مامۆستا بۆچی زانا کوردەکان له کوردستاندا جێگەیان نابێتەوه و هەڵدێن؟ مامۆستاش ئەو پرسیاره به سووکایەتی دەزانێ و دەفەرمێ نا وا نیه، ئەمن له بەر نەخوێندەواری له کوردستاندا جێگەم نەبۆتەوە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم، له بهر ئەوەی که خەڵکانێکی زۆر لایەنگری بوون و ناوبانگێکی زۆری هەبوو، بۆ ماوەیەکی زۆر کوردەکانی دانیشتوو و کۆچەری شاری بەغدا له ژێر سێبەریدا پارێزراو و بێ کێشەتر بوون و خەڵکانێکی زۆر له بەر خۆشەویستیی مامۆستا سەربەستانه دەژیان.
مامۆستا لە پلەی زانستدا گەییشتبووه ئاستێک کە جگه له عێڕاق له وڵاتانی سعوودیه، ئۆردۆن، سووریه، لوبنان، فەلەستین، ئێران، تورکیه، میسر، سوودان، جەزائێر، مەغرێب، کۆوەیت، ئەفغانستان، پاکستان و هەتا دەگاته مالیزی و ئەندەنووزیش، بۆ فێربوونی زانست دەهاتنه خزمەتی، هەروەها لەوەتەی وڵاتی عێڕاق دامەزراوه هەموو موفتییەکانی شاری بەغدا کورد بوون، که دوایینیان مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس بوو و دوای کۆچی بەڕێزیان شاری بەغدادش بەبێ موفتی ماوەتەوه.
مامۆستا له ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی بەڕەسمی کرا بە سەرۆکی کۆڕی زانایانی عێڕاق و له ساڵێ ١٣٥٨دا کرا به ئەندامی کۆڕی زانیاریی دەستەی کورد و هەروەها باوه پێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئۆردۆنیش بووه و چەند ساڵێک دواتر له لایەن سێ هەزار زانای سەرانسەری عێڕاقەوه وەکوو «ئەمینداری باڵا بۆ بڕیاردان و وانه وتنەوه و لێکۆڵینەوەکان و تەسەوف» هەڵبژێردراوه.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، شەوی ٨ی پووشپەڕی ساڵی١٣٨٤ی هەتاوی له تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوایی و ماڵئاوایی له ژیان کرد و خەرمانێک له پەرتووکی بۆ گەلەکەی بەجێەێشت و له گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی به خاک سپێردرا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٦.

بابەتی هاوشێوە

جۆراوجۆر

بۆکڕووز و بۆچرووکی گوڵی سووسەن و یاسەمەن

ڕێکەوتی 2022-04-04
جۆراوجۆر

پیلانگێڕیی دەزگای میری لە پارێزگای ورمێ بۆ بەلاڕێدابردن و بەئەمنییەتی کردنی بۆنەکان (بە تایبەت نەورۆز)

ڕێکەوتی 2022-03-22
جۆراوجۆر

تۆ بڵێی ئەم شێوازە خۆشەی تۆڵەسەندنەوەیە ببێتە باو؟

ڕێکەوتی 2022-03-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist