پێشەوا قازی محەممەد دامەزرێنەر و رێبەری گوتاری ناسیونالیسیتی کورد
پێشەوا قازی محەممەد، ڕێبەرو ڕێنیشاندەرو یەکەم سەرکۆماری کوردستان، ڕێبەرێک کە «کەم ژیا‌و کەڵ ژیا». ئەو وەک ڕێبەرێکی ئەفسانه‌یی بۆ کورد لە سەردەمێکدا بوو بە ڕێنیشاندەر کە ئێستاشی لەگەڵ بێ، لەسەر ئەم ڕێگه‌یە کورد هەنگاو دەنێ، ئەوەی فەیلەسووفە جیهانییەکان لەبارەی دەوڵەت و ڕێبەریی خەڵک بە نووسین باسیان کردبوو و لە کتێبەکانیاندا وەک بیرۆکە هێنابوویان، پێشەوا بە کردەوە ئەو بیرۆکانەی لە ماوەی ڕێبەریی خۆیدا جێبەجێ کرد. ئەو مۆمێک بوو لە تارکییەک لە مێژووی هەزاران ساڵەی نەتەوەیەکی خۆشی لە خۆی نەدیوو.
هەروەک پێشەوا قازی محەمەد لە نوتقێکی مێژوویی کە لە رۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٢ی ٨ی گەلاوێژی ١٣٢٥ بڵاوبۆتەوە، دەلێ:
«بۆخۆتان ده‌زانن که ئه‌من بۆ وه‌رگرتنی حقووقی کورد شه‌و و رۆژ وچانم نه‌داوه و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش به فه‌خر ده‌زانم. تا یه‌ک رۆژم له دنیا مابێ ده‌ست له فیداکاری هه‌ڵناگرم و به هه‌موو که‌سێکی ده‌سه‌لمێنم که کورد شایانی ژیانه».
کە باس لە «ژێکاف»، «حیزبی دێموکراتی کوردستان» و «کۆماری کوردستان» دەکرێ، راستیەک هەیە دەبێ باس بکرێت ئەویش ئەوەیە کە نەخش و کاریگەریی تایبەتی پێشەوایە لە بەدەستهێنانی گەورەترین دەسکەوتی مێژوویی بۆ کوردستان و نەتەوەی کورد. بۆ ئەوکەسەی کە دەیهەوێ بزانێ کۆماری کوردستان چ بووە دەبێ سەرەتا لە هزر و بیری پێشەواوە دەست پێ‌بکات و کۆماری کوردستان چ دەستکەوتێکی مێژوویی بووە بۆ کورد هەروەک جەعفەر عەلی لە کتێبی « ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی» ئاوا باسی پێشەوا دەکات:
‹›ئه‌گه‌ر بزاڤی ناسیۆنالیستی کوردی له بیسته‌کاندا بێ ناوی شێخ مه‌حموود ده‌بێته که‌م و کووڕییه‌ک، ناوهێنان و قسه‌کردنیش له‌سه‌ر ژێکاف و حیزبی دێمۆکرات و کۆماری کوردستان وه‌ک به‌رهه‌می تێکۆشانی ناسیۆنالیزمی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵات بێ ناوی قازی محه‌مه‌د له که‌موکورتی به‌ده‌ر نابێت» .
ئەگەر بە کورتی چاوێک بە سەرەتای لاویەتی پێشەوا دا بخشێنین، دەبینین پێشەوا کەسێک بووە کە هەمیشە هەوڵی خۆ فێرکردن و خۆپێ گەیاندنی داوە وهەوڵی داوە لە زانیارییەکانی خۆی بەقازانجی کۆمەڵانی خەڵک کەڵک وەرگرێ، پێشەوا کەسێکی زیرەک و خاوەن بیرێکی تیژ بووە ئەو لە سەر دەمی خۆیدا شارەزایی چەندین زمانی جیاواز لە زمانی کوردی بووە، لە ژمارە ١٥ی رۆژنامەی «کوردستان» دەوری دووەم لە ساڵی ١٣٥١ ئاوا باسی پێشەوا کراوە..
‹›ئه‌و زانستی ئایینی و فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و ئه‌ده‌بیاتی فارسی و عه‌ره‌بی هه‌ر له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد و له خزمه‌ت مامۆستا زاناکانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خوێند. هێشتا مێرمنداڵ بوو که له زانستی زه‌مانی خۆی دا به مامۆستا ده‌ناسرا. پاش ئیجازه وه‌رگرتن، چالاکانه خه‌ریکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو بێ ئه‌وه‌ی مه‌عاش وه‌ربگرێ نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگی مه‌هابادی وه‌ئه‌ستۆ گرت. یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی نوێی ئه‌م شاره له سایه‌ی هه‌ڵسووڕان و تێکۆشانی ئه‌و دروست کرا که خۆی به سه‌ری راده‌گه‌یشت و ده‌رسیشی ده‌گوته‌وه. بناغه‌ی هه‌وه‌ڵین نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هابادیش به‌ده‌ستی ئه‌و داڕێژراو له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌و دا که‌وته کار.››
پێشەوا قازی لەسەردەمی خۆیدا زمانزانێکی گەورە بووە کەسێک بووە کە توانیویەتی بە ٦ زمانی جیاواز لە زمانی کوردی قسان بکات ئەو له ماوه‌یه‌کی که‌م دا ‹›فێری زمانی ئینگلیسی، رووسی و فه‌رانسه‌یی بێ و بێجگه له‌و سێ زمانه، زۆر باش له زمانی عه‌ره‌بی، فارسی و تورکی شاره‌زایی پێدا بکات›› .
پێشەوا کەسێک بوو کە خوێندنی ئایینی تەواو کردبوو و قازی شەرعی مەهاباد بوو لەگەڵ ئەوەیدا هەمیشە هەوڵیداوە کە بەدوای شتی نوێ‌دا بگەرێت و فکر و بیرە جیاوازەکانیش بخوێنێتەوە هەربۆیە لە کتێبخانەکەیدا کتێبی جۆراوجۆری لە هەموو بیر و هزرێک تێدا بوو، شاعیری کورد جەلالی مەلەکشا لەسەردانێکی دا ئاوا باسی کتێبخانەکەی پێشەوا دەکات: «جۆره‌ها جۆر عینوان کتێب له‌م کتێبخانه دابوون و ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له باری ئه‌ندیشه و فیکره‌وه چه‌ند کراوه بووه… له گۆشه‌یه‌ک دا، هه‌ر چوار ئینجیلی پیرۆز (عه‌قیق، لۆقا، جه‌دید، ومه‌تی) ده‌بینران و زۆر رۆمان و کتێبی شێعر و فه‌لسه‌فه و… کتێبی مێژوویی و زانستی…››.
٧٠ ساڵ پێش ئێستا لەناوچەیەکی داوکەوتووی جیهان و دا و لەناوچەیەک کە خەڵکەکەی ئاگادارییەکی ئەوتۆیان لە جیهانی شارستانی و پێشكەوتوو نەبوو، پێشه‌وا روو له نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کاو ده‌ڵێ:
‹›برایانی خۆشه‌ویست: ئه‌من له ئێوه‌م ده‌وێ که ته‌نیا شه‌ڕکه‌ر نه‌بن به‌شکو چه‌کێکی وا هه‌ڵبگرن که بتوانن به‌رامبه‌ری ده‌گه‌ڵ له‌شکری میلله‌تانی تر بکه‌ن، ئه‌و چه‌که‌ش (عیلم و زانسته) مه‌رحه‌له‌ی شه‌ڕ ته‌واو بووه نۆبه‌ی هونه‌ره… ئه‌من له ئێوه‌م ده‌وێ که به زانست به‌ربه‌ره‌کانی دوژمنان بکه‌ن. چه‌کی بێ عه‌قڵ دوژمنان نابڕێ. به‌ڵام داخه‌که‌م ئاغاکان ئاماده نین که له میوه‌ی خوێندن به‌هره‌وه‌ر ببن. ئه‌گه‌ر بڵێم کوره‌کانتان، برایه‌کانتان بهێنن بیاننێرم بۆ جه‌بهه باکیان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێم بۆ خوێندنیان ده‌نێرم رووی خۆیان گرژ ده‌که‌ن و عوزری ناموه‌جه دێننه‌وه، ئه‌گه‌ر پێیان بڵێم مه‌دره‌سه‌یه‌ک له دێیه‌کانتان بکه‌نه‌وه مات ده‌بن…›› .
له رێگای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌ی پێشه‌واوه یه‌که‌م شتێ که بۆ مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه، پێشه‌وا به مانای راسته‌قینه‌ی وشه رێبه‌ر و سه‌رکرده‌یه‌کی نوێخواز بووه و ریفورم و گۆڕانکاری له بونیادی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، به‌شێکی هه‌ره گرینگی له هزر و فیکری پێکهێنابوو. کاتێ له لاپه‌ڕه‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه راده‌مێنی و له وتاره‌کانی پێشه‌وا ده‌ڕوانی، که‌متر سوخهنرانییهکی پێشه‌وا ده‌بینی که بێ نێو‌بڕ وشه‌گه‌لی: ته‌ره‌قی، پێشڕه‌فت و فێربوونی زانست و گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوون له میانه‌ی وته‌کانی دا به‌دی نه‌کرێ. به‌ڵام چه‌مکی نوێخوازی و پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوون له بیری پێشه‌وادا ته‌نیا به مانای که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامراز و که‌ره‌سه‌و ته‌کنیکی نوێ نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه پێشه‌وا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌دا له که‌ره‌سه و ئامرازی نوێ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری که‌ڵک وه‌رگرێ، هه‌ر له‌و کاته‌دا به هه‌موو توانایه‌وه تێده‌کۆشا به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانی پیوه‌ندیدار به ره‌وتی گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوونی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، بۆ مرۆڤی کورد به‌ڕوودا بکاته‌وه.
پێشه‌وا له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانی دا روح و سروشتی نه‌ته‌وه‌خوازیی کوردی دێنێته سه‌ر زمان‌و ده‌ڵێ:
‹›ئێستاش له سایه‌ی هێز و قودره‌تی ئازادی ئێمه‌ش چاو و گوێمان کراوه‌ته‌وه و جارێکی دیکه ناچینه‌وه ژێر چنگاڵی بێدادی، کورد له حه‌قی خۆی زیاتر هیچی له خه‌ڵکی نه‌ویستووه، ده‌یه‌وێ به زمانی خۆی بخوێنێ، له پیت و کانگای وڵاته‌که‌ی سوود به‌رێ، ببێته خاوه‌نی کارخانه و کانگا. کورد نایه‌وێ ده‌ستدرێژی بۆ خاکی هیچ میلله‌تێک بکا››.31
«پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ئه‌و مرۆڤه ده‌گه‌مه‌نه کاریزمایییه بوو که شه‌وه‌زه‌نگی نه‌زانی و کۆیله‌تی شه‌ق کرد. هه‌توانێک بوو بۆ برینی هه‌زاران ساڵه‌ی کورد، بارانێکی ره‌حمه‌ت بوو بۆ سحرای قاقریی کۆیله‌تی و بنده‌ستی. ئه‌و بوو به پێشه‌وای گه‌ل و به‌و په‌یامه که پێی بوو هێزی نوستووی گه‌لی کوردی وه‌خه‌به‌ر هێنا، کۆشکی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆیی کوردی له‌سه‌رده‌می بێده‌ره‌تانی دا، دامه‌زراند. . ئه‌و بوو به پێشه‌وای گه‌ل و به‌و په‌یامه که پێی بوو هێزی نوستووی گه‌لی کوردی وه‌خه‌به‌ر هێنا، کۆشکی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆیی کوردی له‌سه‌رده‌می بێده‌ره‌تانی دا، دامه‌زراند» .
کاتێک هیندوستانیەکان کاریزمایەکیان هەیە بەناوی گاندی و ئەفریقایەکان ماندێلایان هەیە، ئەوا کوردیش بێ بەش نەبووە لە هەبوونی کاریزما. پێشەوا قازی محەمەد نموونەی هەرەبەرزی کاریزما و رێبەری کوردە، لە راستیدا بیر و کردارەکانی پێشەوا نەک هیچی کەمتر نیە لە بیر و کردەوەکانی گاندی و ماندێلا و ئەوانی تر، لە راستیدا پێشەوا گوتاری کردە کردار کە ئەمە بەکەم سەرکردە دەکرێ لەراستیدا.
هه‌روه‌ک مامۆستا هێمنی موکریانی به‌دروستی لەگەورەیی پێشەوا دەنوسێ:
زانا بوو، کوردپه‌روه‌ر بوو
پێشه‌وا بوو، رابه‌ر بوو
هه‌ر کورد نه‌بوو به‌شه‌ر بوو
خه‌می خه‌ڵکی له‌به‌ر بوو.
هەق وایە کە رۆژی ١١ی بانەمەڕێ ١٢٧٩ هەتاوی بەرامبەر بە ٣٠ی ئەپریلی ١٩٠٠ کە رۆژی لەدایک بوونی پێشەوایە، ساڵانە وەک یادێکی نیشتمانی یادی بکرێتەوە. ئەو رۆژە واتە ١١ی بانەمەڕ رۆژی لەدایک بوونی کەسێکە کە مێژووی هاوچەرخی کوردی گۆڕی و جیهانی ناسیۆنالیزمی کوردی لەوێرا دەستی پێ‌کرد.
١- نوتقی پێشه‌وا. رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 72 8ی گه‌لاوێژی 1325.
٢- ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی. جه‌عفه‌ر عه‌لی. سلێمانی 2004
٣- «کوردستان» ئۆرگانی کومێته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان (ئێران) ژماره 15 خاکه‌لێوه‌ی 1351
«٤- کوردستان» بڵاوکراوه‌ی بیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ژماره 25. یه‌کشه‌ممه 26ی ره‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی. 17ی مارسی 1946. بروانه وتاری ‹›حه‌زره‌تی محمد قازی پێشه‌وا.
٥- جه‌لال مه‌له‌کشا، وتاری زیاره‌تی کتێبخانه پیرۆزه‌که‌ی پێشه‌وا، وه‌رگیراو له سایتی www.peshewa.com
٦- رۆژنامه‌ی «کوردستان» ژماره 72 سێشهممۆ 8ی گه‌لاوێژی 1325. نوتقی حه‌زره‌تی پێشه‌وای موعه‌زه‌می کوردستان له کاتی رۆیشتن بۆ ورمێ.
٧ – دورگەی بەختەوەریی، ئەیوب ئەیوبزادە
لە ژماره ٦٥٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه