و: ئاڵه‌شین
چه‌ند ساڵێکه ده‌بینین هه‌ندێک که‌س له میدکاندا، حزیبه کوردییه‌کان و به تایبه‌ت حیزبی دیموکراتی کوردستان تاوانبار به که‌م‌کاری و لاوازی ده‌که‌ن؛ به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه بۆ چییه؟ چۆن و به چ پێوه‌ر و پێودانگێک ده‌توانین بگه‌ین به ئاکامێکی راست و دروست و لۆژیکیانه و دادوه‌رییه‌کی دادپه‌روه‌رانه؟
سالی 1394، حه‌فتایه‌مین ساڵی دامه‌رزانی حیزبی دیموکراته، حیزبێک که له سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی میللی-دیموکراتیکی کورد دامه‌زراوه و تا ئه‌مڕۆکه‌ش بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی کورد خه‌بات ده‌کا. ئه‌و حیزبه‌ی ساڵه‌که‌ی به له سێداره‌دانی سه‌رکۆمار و هاوڕێکانی ده‌ست پێ‌ده‌کا و به میتینگی سه‌د هه‌زار که‌سی مهاباد کۆتایی پێ دێنێ. له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ده‌یه‌یه‌ی رابردوودا، ساڵه‌کانی ئێمه هه‌موو خه‌بات، ناخۆشی، دوورکه‌وتنه‌وه، ئێعدام و ناڕه‌زایه‌تیی بووه. له ئاکامدا ئه‌گه‌ر بڕوانینه بارودۆخی هه‌نووکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بزووتنه‌وه و وشیاری به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌بینین که له زۆر بۆنان‌دا ده‌رده‌که‌وێ و په‌یامی هاوپێوه‌ندیی و هیواداربوون به گۆڕان و داهاتوویه‌کی باشتر به پارت و لایه‌نه کوردییه‌کان، به تایبه‌تی حیزبی دیموکرات ده‌دا.
یه‌کڕیزانه پشتیوانی گه‌لی کورد له کوبانی، شنگال، مه‌حکووم‌کردنی داعش، به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سم به بۆنه‌ی یادی شیمیایی‌بارانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان بۆ به‌رگری له زیندانییه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به ئێعدامی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته کوردییه‌کان، که‌فوکوڵ و پشتگیری گشتی کۆمه‌ڵگه له‌و کاتانه‌دا، که به‌رپرسان و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی تاوانی که‌تنه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه و … نموونه‌گه‌لێک روون له زیندوویه‌تی و ئه‌کتیڤ‌بوونی بزووتنه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بێنینه گۆڕێ که؛ هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و زانیاری‌به‌خشین و جووڵه‌ی کۆمه‌ڵگه چییه؟ ئه‌وه چ هێزێکه که گه‌لی کورد به جۆرێک ده‌جووڵێنێ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی کوردیش نین دان به‌وه داده‌نێن کوردستان ئه‌کتیڤترین به‌شی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانه. کاتێک ده‌بینرێ کۆماری ئیسلامی زیاترین ئیمکاناتی سه‌ربازیی، ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تی بۆ سه‌رکوت و کۆنترۆڵی کوردستان به‌کاردێنێ، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ گرنگی و له‌گه‌شه‌بوونی خه‌باتی میللی-دیموکراتیکی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد، که سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلانه‌کانی دوژمنانی هێشتاش به‌پێوه‌یه. که‌واته وڵامی ئه‌و پرسیاره؛ واته هۆکاری سه‌ره‌کی جووڵاندنی گه‌لی کورد، ده‌توانێ وڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌کانی دیکه‌شمان بداته‌وه.
میدیاکان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا، له گه‌یاندنی زانیاری به کۆمه‌ڵگه‌دا گه‌ورترین و زۆرترین رۆڵ ده‌گێرن؛ به‌ڵام ئه‌رێ میدیاکانی کۆماری ئیسلامی هیچ کارێک بۆ به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌ن؟ یان نا؛ ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیش به ئاراسته‌ی شوناس و هۆویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی گه‌لی کورد ده‌کا، یان بۆی گرنگه؛ یان ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که باسی دیاریکردنی چاره‌نووس و ئیداره‌ی کوردستان به ده‌ستی خودی گه‌لی کورد و پوتانسیه‌لی خۆجێی دێته گۆڕ، ئۆپۆزیسیۆنیش که بڕوای به فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێران نییه ده‌نگی ره‌گه‌ڵ ده‌نگی کۆماری ئیسلامی ده‌خا و یا لانی‌که‌م خۆی له گێلی ده‌دا. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش به هۆی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی کۆماری ئیسلامی به کرده‌وه ناتوانێ به‌گوێره‌ی پێویست، گشتی کۆمه‌ڵگه به زانیاری و زانیاری گه‌یاندن تێر بکا؛ ئه‌دی کام هۆکاری بزواندن ئه رۆڵه مه‌زنه ده‌گێڕێ؟
پارته کوردییه‌کان، تاکه وڵامی ئه‌و پرسیاره گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه‌یه. پارته کوردییه‌کان، به تایبه‌تی حیزبی دیموکرات هه‌میشه پرۆپاگه‌نده بۆ ناسیۆنالیزمی کورد و داکۆکی له شوناس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد ده‌کا. پارته کوردستانییه‌کان به میدیاکان و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی رێکخستنی نهێنی نێوخۆی وڵاته‌وه و ئه‌و کوردانه‌ی له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران ده‌ژین و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی رێکخستنی ئاشکرای ده‌ره‌وه‌ی ئێران؛ هه‌میشه به جۆرێک هه‌وڵی زیندوو راگرتنی بزووتنه‌وه و زانیاری گه‌یاندنی بێ‌پسانه‌وه ده‌دا که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆر ئاسان ده‌توانێ ئاگای له بارودۆخ و رووداوه‌کان و هه‌لومه‌رجه‌کانی رۆژ بێ و تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌لوێ؛ به که‌م‌کردنه‌وه‌ی تێچووه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین، یارمه‌تی پێشڤه‌چوونی ئه‌و پرۆسه‌یه بکا.
پارته کوردییه‌کان، به تایبه‌ت حیزبی دیموکرات سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندن و رێکخستنه‌کان، له کۆڕ و کۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌میشه قسه‌ی له مافی کورد کردوه و به‌رگری لێده‌کا و روومای راسته‌قینه‌ی ئه‌و گه‌له و راستی هه‌لومه‌رجی ئارایی له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی‌دا روون کردۆته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وه‌ک کێوێکی قورس و گران که پشتیوانی گه‌لی له پشته له به‌رابه‌ر سیستمی کۆماری ئیسلامی‌دا راوه‌ستاوه. له‌و لایه‌شه‌وه ره‌وت و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش به دیتنی پارته کوردییه‌کان باش تێده‌گه‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان خاوه‌ن دامه‌زراوی شیاو و پێویسته بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆی و بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ ده‌بێ دان به مافی ئه‌و گه‌له‌دا بێنێ و رێز له داخوازییه‌کانی بگرێ و مافه‌کانی به فه‌رمی بناسێ؛ چونکی هه‌تا نه‌هاتنه‌دی مافه‌کانی گه‌لی کورد، پارته کوردستانییه‌کان له به‌رپرسایه‌تی سه‌ر شانی خۆیان پاشگه‌ز نابنه‌وه. مێژووی حه‌فتا ساڵه‌ی حیزبی دیموکراتی و چه‌ند ده‌یه‌ی پارته‌کانی دیکه که زۆر جاران ناخۆشی و قه‌یرانیشی ده‌گه‌ڵ بووه؛ به‌ڵام هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و له خه‌بات دانه‌بڕاون نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌ن بۆ دۆست و دوژمن که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان وشیار و ئازایانه به‌پێوه‌یه و چۆک دانادا.
دوایین بابه‌تێک که ده‌بێ دڵسۆزان و دۆستان گه‌لی کورد له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له به‌ر چاوی بگرن؛ ئه‌وه‌یه که ده‌بێ به راده‌ی توانایی و هه‌لومه‌رج و هێز و پوتانسییه‌له‌کانی ئه‌و پارتانه چاوڕه‌وانییان لێیان هه‌بێ. ئه‌و به‌دواداچوون و چاوه‌ڕوانییه‌ی کۆمه‌ڵگه نابێ زیاتر و یا که‌متر له راده‌یه‌کی ژیرانه بێ چونکی چاوه‌ڕوانی زیاتر ده‌بێته په‌له‌یه‌کی ناژیرانه‌ی له چالاکی لێده‌که‌وێته و مل‌ڕه‌چه‌قۆ خستنی پێوه‌یه که هه‌وڵه‌کانی بزووتنه‌وه ده‌کاته‌وه هیچ که ئه‌مه‌ش تێچوویه‌کی گه‌وره و گران ده‌خاته سه‌ر شانی پارته کوردییه‌کان و گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه که‌مته‌رخه‌می یا سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی حیزبه‌کان به جێی هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر؛ دڵساردی و که‌م‌بوونه‌وه‌ی متمانه و دابڕانی به‌دواوه‌یه. که‌واته نهێنی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه هه‌تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌کان؛ پێکهێنانی هاوسه‌نگی و پێوه‌ندییه‌کانی عاقڵانه و ژیرانه‌ی دوو لایه‌نه‌ی پارته‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه؛ به چه‌شنێک هه‌رتک لا گرنگی به رۆڵ و داخوازییه‌کانی یه‌کتر بده‌ن و هه‌رتک لایان ده‌بێ ئه‌وه بزانن سڵامه‌تی و مه‌رجی به‌رده‌وام‌بوونی بزووتنه‌وه وه‌ک جاران، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی و رێزگرتن و وڵامده‌ربوون و وڵام‌خواستنه‌وه هه‌رتک لایه‌نه.
کۆمه‌لگه‌ی کوردستان و پارته کوردییه‌کان قه‌ت لێک‌دانه‌بڕاون و دانابڕدرێن، چونکی مێژووی مودێرن و هاوچه‌رخی گه‌لی کورد ئه‌م دووه پێکیان هێناوه که وه‌ک دوو رووی داروێکن و بێ هه‌وڵ و تێکۆشان هه‌ر کامیان، ئه‌وی دیکه به ته‌نێ ناتوانێ بزاڤی میللی- دیموکراتیکی کورد پێش‌بخا. که‌واته بۆ پێش‌بردن و به‌رده‌وامی خه‌بات، ساڵی تازه سیاسه‌تێکی تازه‌تری له پارته کوردییه‌کان و کۆمه‌لگه‌ی کوردستان ده‌وێ.
له ژماره ٦٥٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه