یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌کانی ئابووری له ئێران پرسی قاچاغی کاڵایه.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک له کوردستان کۆڵبه‌ران و کاروانچییه‌کان له سه‌ر بارێکی چه‌ند هه‌زار تمه‌نی ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژ و ده‌کوژرێن، له‌ولا به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه و ئێسه‌که‌له و ده‌روازه سنوورییه ره‌سمییه‌کان بۆ قاچاغی کاڵا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ئاوه‌ڵایه.
پرسی قاچاغ و په‌لوپۆ هاویشتنی ئه‌و دیارده‌یه بۆ هه‌ناوی ئابووریی ئێران گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که ئیسحاق جەناهگیری، جێگری یەکەمی سەرکۆمار دەڵێ هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی دەوڵەتی ناتوانێ بە گژ پرسی قاچاغ لە ئێران‌دا بچێتەوە.
ئیسحاق جەهانگیری یەکەم کاربەدەستی دەوڵەت نییە کە باس لە قاچاغی سیستماتیک لە ئێران و دەستەوەستانیی ناوەندە حکومەتییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی دەکا. مانگی رابردووش حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران گوتبووی کە بەشی هەرە زۆری قاچاغی کاڵا لەلایەن هەندێ ناوەندی ئەمنیەتی ڕێکدەخری. عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێ بڕی قاچاغ لە ئێران ٢٠ میلیارد دۆلارە و دیارە کە ئەوە سیستمێکی لە پشتە.
حەبیبوڵڵا حەقیقی، سەرۆکی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ و دراو دەڵێ بڕی قاچاغی سیستماتیک لە ئێران لە ساڵی ٩٢ دا دەوروبەری ٢٠ میلیاد دۆلار بووە کە دەکاتە دوو ئەوەندەی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
سەعیدی لەیلاز، رۆژنامەنووس و کارناسی کاروباری ئابووریی ئێران دەڵێ ئازادکردنی ئابووری، سڕێنەوەی بۆرۆکراسییەکان، کەمکردنەوەی بارستایی دەوڵەت و دابەزاندنی تەعرەفەکانی گومرک بەشێک لە رێگاچارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سیستماتیکی قاچاغە کە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێک لە ئێران بەلایدا نەچووە.
ئاماره ره‌سمییه‌کان ده‌ڵێن بایه‌خی قاچاغی که‌لوپه‌لی نێوماڵ له ئێران له ساڵدا له ٢٠ میلیارد دۆلار زیاتره و، قاچاغی ده‌رمان، ماشێنی لوکس و سووته‌مه‌نیش خۆی له ١٦ میلیارد دۆلار ده‌دا.
محەممەد غەرەزی، وەزیری پێشووی نەوتیش وێڕای دانە بەر رەخنەی بارودۆخی قاچاغ لە ئێران، دیاردەی قاچاغ بە هۆكاری سەرەكیی بێكاری لەم وڵاتە ناو ده‌با.
محەممەد غەرەزی دەڵێ بڕی قاچاغی کاڵا لە ئێران لە ٢٥ میلیارد دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەگەر كاربەدەستان تەنیا بتوانن رێگری لە قاچاغ بكەن، نەك هەر پێشیان بە زۆربوونی ئاستی بێكاری گرتووە، بەڵكوو زیاتر لە ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار هەلی کاریی نوێشیان خوڵقاندوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا پێداگری كردەوە کە سەرباری ئەو وەزعە كاربەدەستانی پێوەندیدار هیچ هەوڵێكی جیددیان بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ قاچاغ نەداوە.
موجته‌با خوسرهوتاج، قایمقامی وه‌زیری پیشه‌سازی به پشتبه‌ستن به ئاماره‌کانی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له دژی قاچاغی کاڵا ده‌ڵێ له ئێران له ساڵدا بایی٣ میلیارد دۆلار زێڕ، 2 میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن دۆلار جلوبه‌رگ و پۆشاک، 2 میلیارد دۆلار که‌لوپه‌لی نێوماڵ، ٩١٢ میلیۆن دۆلار سیگار، یه‌ک میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار کۆمپیوتێر و که‌ره‌سته‌کانی، یه‌ک میلیارد و٥٠٠ میلیون دۆلار که‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌کی، یه‌ک میلیارد و ١٠٠ میلیۆن دۆلار که‌ره‌سته‌ی خۆجوانکردن، یه‌ک میلیارد و ٨٠٠ میلیون دۆلار مۆبایل و تابلێت به قاچاغ ده‌هێندرێته‌وه وڵاته‌وه.
قایمقامی وه‌زیری سه‌نعه‌ت له جێیه‌کی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ده‌پرسێ: هیچ روون نییه ئه‌و کاڵا و که‌لوپه‌له قاچاغانه‌ی ده‌گیرێن، چۆنه دوایه له لایه‌ن رێکخراوی خاوهندارهتییهوه ده‌خرێنه بازاره‌وه و ده‌یانفرۆشنه‌وه، مه‌گه‌ر بۆیه ئه‌وانه ناگیرێن که نه‌یه‌نه بازاڕه‌وه و زیان به به‌رهه‌می نێوخۆیی نه‌گه‌یه‌نن؟ ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و سزایانه‌ی بۆ قاچاغچییه‌کان داندراوه به‌رگێڕه‌وه نین و که‌س نییه له ترسی ئه‌و سزایانه له قاچاغکردنیان بپرینگێته‌وه.
هاوکات عەبدوڕەزا میسری، وتەبێژی هەیئەتی سەرۆكایەتیی مەجلیس دەڵی هێنانی تانكێرەكانی چەك و چۆڵ و مەشرووب لە لایەن یەخە سپییەكان هەروا بەردەوامە.
یەخەسپییەكان دەستەواژەیەكە بۆ كاربەدەستانی پلەبەرزی رێژیم و كاربەدەستانی ئەمنیەتی بەكار ده‌برێ.
نوێنه‌ری پێشووی کرماشان له مەجلیس لە هەمان حاڵ‌دا پشتڕاستی كردەوە که سەرەڕای رێگری كردن لە هێنانی برینجە پیس و ژاوارییەكان، هاتنی تانكێرەكانی سووتەمەنی كە قاچاغی ناقانوونیی كەلوپەل و کاڵای دیکه‌یان پێده‌کرێ هەروا بەردەوامە و، مەترسیی ئەوان یەكجار لە برینجە پیسەكان زیاترە.
میسری له‌و باره‌یه‌وه زیاتر دواوه و ده‌ڵێ: روون نیە قازانجی هاوردەكردنی ئەم سووتەمەنی و کاڵا قاچاغە دەچێتە گیرفانی كام یەك لە یەخە سپییەكان كە تەنانەت وەزیر و ده‌وڵه‌تیش ناتوانێ پێشیان پێ بگرێ.
هاوکات پێشنوێژی هه‌ینیی شاری زهك ده‌ڵێ كاربه‌ده‌ستان خۆیان به كانتینێر باری قاچاغ دێنن و ده‌به‌ن، که‌چی ته‌نیا كۆڵبهرهكانن سزا ده‌درێن و ده‌درێنه به‌ر گولله.
مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن خدری، پێشنوێژی هه‌ینیی شاری “زهك” له سیستان و به‌لوچستان روو به كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سیستان گوتی كۆڵبه‌ره‌كان له‌م رێگه‌وه پاروه نانێك بۆ ماڵ و منداڵه‌كانیان په‌یدا ده‌كه‌ن و چالاكی و هه‌ڵسووڕانیان هیچ زیانێك به ئابووریی ئه‌م وڵاته ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌وه ئاغاكانی خاوه‌ن كانتینێر و باره میلیاردییه‌كانن كه به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆییان تێدا بردوه.
شایانی باسه له ساڵدا هاورده‌ی زیاترلە ٣٦میلیارد دۆلار کاڵا له حالێک دایه که رۆژانه له کوردستان کاروانچیی داماو که به‌هۆی بێ‌کاری به ناچار رووی کردۆته کاروان و کۆڵبه‌ری کردوه، له سه‌ر کۆڵه‌بارێک ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژ و گیانی لێ ده‌ستێندرێ.
لە ژماره ٦٨٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه