سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له گه‌ڵ كوردانی نیشتەجێی فینلاند کۆ بۆوەو له سه‌ر ئاڵوگۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئێران بە تایبەت سیاسه‌ت‌و بۆچوونه‌كه‌نی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان‌و گرنگیی پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست بۆ ئامادەبوان دوا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه،٢٢ی جۆزه‌ردان لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند‌و به به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵێک میوان‌و كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا ره‌حمان خالید نەژاد، بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و مه‌به‌ست لە پێکهێنانی کۆبوونه‌وکەی بۆ به‌شدران شی کرده‌وه.
بەڕێز خالید عەزیزی لەسەرەتای باسەکەی‌دا به ئاماژە بە سه‌ردانی بۆ وڵاتی فینلاند‌و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنەکانی لە گەڵ لایەنە حیزبی‌و حوکمیەکان لەو وڵاتە رایگه‌یاند: كاتێك له‌گه‌ڵ هێندێك لایه‌نی فینلاندی‌و بە گشتی وڵاتانی دەرەوە، وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پارلمان، لا‌یه‌نه سیاسییه‌كان یا ئه‌و دامودەزگایانەی به جۆرێك وه‌سڵن به سیاسه‌تی كه‌لان لەو وڵاتانە کۆ دەبینەوە، به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئاور له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست ده‌درێته‌وه، به خۆشحالییه‌وه‌و به شانازیه‌وه ده‌ڵێی من كوردم‌و هاتووم له سه‌ر مه‌سه‌ی كورد له گه‌ڵ ئێوه قسه بكه‌م‌و هه‌ڵوێستی واقعبینانه‌ی كورد به گشتی‌و ده‌وری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و لایه‌نه‌كانی دیكه به گشتیی له پاراستنی خاكی كوردستان، ستاتووسێك یا هه‌لومه‌رجی باشی بۆ ئێمه له دنیادا ره‌خساندووه‌و ئێمه‌ش وه‌ك حیزبی دێمۆكرات‌و كوردی رۆژهه‌ڵات لێی بێ به‌هره نابین.
به‌ڕێزیان لە درێژەی باسەکەیان‌دا بە کورتی باسی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی كرد‌و پێی وابوو درێژه‌ی كێشه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام له گۆرێ‌دا بووه‌و، ناوچه‌یه‌كه سێ مه‌زهه‌بی سه‌ره‌كیی دنیا له‌وێ‌دا له دایك بوون، ئێسلام، مه‌سیحی و یه‌هودیه‌ت‌و هه‌موو ئه‌وانه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بووه، ئه‌وێ ناوچه‌یه‌كه به هۆی هه‌ڵكه‌وتی جۆغرافیایی سه‌رده‌مانێك كێشه‌ی شه‌رق‌و غه‌رب بووه، ئێستا ئه‌وه‌ی له باشووری كوردستان هاتۆته‌گۆرێ قه‌زیه‌ی كوردی كردۆته فاكتۆرێك كه ئینكار ناكرێ، بۆیه خاوه‌رمیانه چیدی به كێشه‌ی ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین پێناسه ناكرێ.
خالید عەزیزی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی‌دا باسی لە ئێران‌و پرسی سیاسی لە ئێران‌و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا کرد‌و گوتی؛ كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوویە، كورد له ئێران سه‌ره‌رای ئه‌و زوڵم‌و زۆره‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌یكا، خه‌ڵك هه‌یه به زیندانی دوور درێژ مه‌حكوم بووه، له‌م دوایه كه‌یسی كه‌بوودوه‌ند نمونه‌یه‌ك بوو، كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ مه‌وزوعه‌كه بشارێته‌وه‌و له په‌راوێزی بخا، بێده‌نگی بكا و نه‌هێڵێ ده‌نگی بگاته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و نه‌هێڵی ده‌نگی كوردی رۆژهه‌ڵات تێكه‌ڵی ده‌نگی كورد به گشتی بێ، به‌ڵام خه‌ڵك له نێوخۆی وڵات هه‌ر وا به ئاسانی قبووڵ ناكه‌ن، تێكۆشاون له هه‌موو ئه‌و مه‌جال و فورسه‌تانه كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و به باوه‌ری ئێمه ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی زۆری لێ نیگه‌رانه و زۆری پێ ماندووه به هێز بوونی خه‌باتێكی به‌ربه‌رینی مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵاته.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێمه وه‌ك كورد‌و له سۆنگه‌ی مافەکانی خەڵکی كوردستان‌دا داوامان هه‌یه‌و هه‌میشه له‌و باوه‌ره‌دا بووین ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی ئێمه له رێگای وتووێژ چاره‌سه‌ر بكرێ هه‌رگیز په‌نا بۆ چه‌ك نابه‌ین، له ئێران هه‌وڵیان داوه وا نیشان بده‌ن كه كورد ئاشقه چه‌كه، سه‌رده‌مانێك به ئێمه‌ی كوردیان ده‌گوت سنوور پارێزن و دوای ئینقلابی ئێران دەیانگوت كوردستان سه‌نگه‌ری ئازادیی ئێرانه، بۆ خۆشمان گوتومانه‌و منیش زۆر جار ئه‌وه‌م گوتووه، چۆنیه‌تی ره‌فتاری ده‌وڵه‌ت و به‌شێكی به‌ربڵاو له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئێمه‌ی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاندووه كه با ئێمه كوردستان نه‌یكه‌ینه سه‌نگه‌ری ئازادیی هیچ وڵاتێك. به‌ڵام دوژمنی هیچ وڵاتێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش نابین. ئه‌گه‌ر له تاران‌و مه‌شهه‌دو ئیسفه‌هان هه‌ستانه‌وه‌و سەبارەت بە کورد ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری‌و گوتیان کورد داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆ وایان لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌یان كرد كۆڵبه‌رانی كورد که بۆ ژیانی خۆیان بار هه‌ڵده‌گرن‌و له كۆڵیان ده‌نێن بۆ ئاوا ره‌فتاریان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌و شارانه هه‌ستان‌و گوتیان بۆ وا به ئاسانی حوكمی سێداره به سه‌ر كوردا ده‌سه‌پێنن، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هه‌ستان به راشكاوی گوتیان حیزبی دێموكرات ٧٠ ساڵه دامه‌زراوه‌و داوای حه‌قی كورد ده‌كا و ئه‌و نه‌ته‌وه حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌نا بۆ رێفراندۆم به‌رێ، ئه‌و كات ئێمە ده‌ڵێین كوردستان سه‌نگه‌ری ئازادی ئێرانه، ئه‌گینا هیچ كات ئه‌وه نالێم.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداران به هێنانه به‌رباسی ڕاو سه‌رنجی خۆیان به‌شدارییان له باسه‌که‌دا کرد‌و پاشان سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان وه‌ڵامی سه‌رنج‌و پرسیاری به‌شدارانی دایه‌وه.
شایانی باسه له‌و سه‌فه‌رەدا بەڕێز عه‌زیزی زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ لایەنەکانی فینلاند هەبوو. هەروەها بە جیا و بۆ باس لە کۆمەڵێک بابەتی سیاسی، تەشکیلاتی و ناوخۆیی، له گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزب له‌و وڵاتە كۆبۆوه.