سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان که بۆ چهند دیدارو چاوپێکهوتنی سیاسی سهردانی وڵاتی فینلاندی کردوه، لهگهڵ چهند لایهنی ئیداریو حیزبیی ئهو وڵاته کۆبۆوه.
رۆژی هەینی، ٢١ی جۆزهردان کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی وڵاتی فینلاندی کردو، هەر لە هەمان رۆژو لە چەند چاوپێکەوتنو دیداری جیاوازدا، وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپهرستیی بهڕێزیان بە جیاواز لەگەڵ لایەنە حیزبیو حکومییهکانی وڵاتی فینلاند کۆبۆوە.
لەو دیدارو چاوپێکەوتنانەدا وڵات نەهری، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ولاتی فینلاندو سارا ئیبراهیمی، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتەی فینلاندی حیزب هاوڕێیەتی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان دەکرد.
لهو دیدارانهدا کاک خالید عەزیزیو وەفدی هاوڕێی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی حیزبی سوسیال دێموکراتی فینلاند، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەو نوێنەرانی پارلمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
پرسی کورد بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێرانو کوردستان بە سەرنجدان بە رەوتی روو لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێرانو وڵاتانی رۆژئاوا پاش رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتەو ڕوانگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو بارەوە، بەشێک لە تەوەرەکانی ئەو دیدارو چاوپێکەوتنانە بوون.