کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد، ئه‌مجاره‌یان له ناوچه سنوورییه‌کانی پیرانشار به ده‌ستڕێژی هیزه‌کانی رێژیم گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد نه‌جمه‌دین قادرپوور ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی لێکراوه‌و به توندی بریندار بووه. ناوبراو دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی گیانی له ده‌ست‌دا.
گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و کۆڵبه‌ره کاسبکاره‌ی کوردی خه‌ڵکی پیرانشار له حاڵێک دایه که ڕۆژی هه‌ینی، ٢١ ی جۆزه‌ردان ڕه‌سووڵ ده‌روێشانی، خه‌ڵکی گوندی زمزیرانی سه‌رده‌شت له کاتێک‌دا به کۆڵکێشی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین ده‌کرد، له دۆڵه‌بیی سه‌ر به‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت درایه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و گیانی له ده‌ست‌دا.
شایانی باسه ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له کۆڵبه‌ران‌و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کان له‌و ساڵیش‌دا درێژه‌ی بووه‌و ته‌نیا له یه‌ک مانگی ڕابردوودا 7 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم کوژراون.
لە ماوەی ساڵی ڕابردووش‌دا، ٥٨ کۆڵبەری کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم‌و لە ئاکام ٢٩ که‌س گیانیان لە دەست‌دا.