محەممەد عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ كە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نیسبەت ئەم حوكمە “ناداپهروهرانەیە” و شێوەی خراپی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی لە ڕۆژی 9ی جۆزەردانەوە مانی لە خواردن گرتووە، لە ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی ڕابردووڕا لە سللولی تاكەكەسیدا ڕاگیراوە.
ئەم گیراوە سیاسییە ڕۆژی شەممە پاش ئەوەی كە بارودۆخی جەستەیی زۆر خراپ دەبێ، بۆ بێهداری زیندان گواسترایەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە محەممەد عەبدوڵڵاهی لە نێو زینداندا دهڵێ كاربەدەستانی بەندیخانەی ورمێ مەرجی پێڕاگەیشتن بە بارودۆخو پهروهندهی ناوبراویان شكاندنی مان گرتنەكەی ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەو گوتویەتی ئهمن هیچ تاوانێكم نییەو تا ئەو كاتەی كە وڵامی داخوازییەكانم نەدەنەوە دەست لە مانگرتن هەڵناگرم.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٩ی جۆزەردان هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مانگرتنی بێ سنوور لە خواردن نامەیەكی سەرئاوەڵاشی بۆ سەرۆكی دەزگای قەزایی نووسیوەو دەقی نامەكەشی بۆ ئەحمەد شەهید، ڕێپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ لە ئێران ناردوە.
عەبدوڵڵاهی لەم نامەیەدا داوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی عادڵانەی دادگای بۆخۆی كردوە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندارو دانیشتووی شاری بۆكان بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد دادگایی كراو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.