سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكیو خزمەتگوزارییە بێهداشتیو دەرمانییەكانی پارێزگای ورمێ گوتی: لە حاڵی حازردا سەدی ٨٠ی ناوەندە دەرمانی و بێهداشتییەكانی ئەم پارێزگایە یان ئەوەندە كۆن و پهککهوتهن كە كەلكیان نەماوە یان بە كرێ گیراون.
جەواد ئاقازادە وێڕای ئاماژە بە كەمتەرخەمیی كاربەدەستان لە بابەت نوێژەن كردنەوەی نەخۆشخانە كۆن و پەككەوتووەكان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا گوتی: تەرخاننەكرانی بوودجە، كورت ماوە بوونی خولی بەڕێوەبەرەكان و نەبوونی بەرنامەداڕشتنی باش و گونجاو لە گرینگترین هۆكارەكانی خەمساردبوون لە بابەت نۆژەن كرانی ئەم نەخۆشخانە كۆن و ڕزیوانەن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ڕزینی ناوەندە بێهداشتی و دەرمانییەكانی ئەم پارێزگایە گوتی: نێونجیی ههرهسهێنانو لەنێوچوونی نەخۆشخانەكانی ورمێ لە سەدی ٨٠ زیاترە، بەم جۆرە شارەكانی میاندواو، ورمێ و خۆی زۆرترین ئاماریان لەم بوارەوە بۆ تەرخان كراوە.