لە ماوەی ئەمساڵدا ١٧ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەكانی پارێزگای ئیلام ڕووی داوە.
ئەحمەد كەرەمی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاریی ئیلام گوتوویەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەكانی ئەم پارێزگایە ڕووی داوە كە ئەم ڕێژەیە لە ماوهی هاوشێوهی ساڵی ڕابردوودا ٣٨ حاڵەت بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی ئیلام جێگیر كرانی فڕۆكەی ئاگركووژێنەوەی لەم پارێزگایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئاگركەوتنەوە بە مەسەلەیەكی زۆر پێویست و ژیانەكی زانی، بەڵام گوتیشی كە دابین كردنی هەر فڕۆكەیەك ٦٠ میلیارد تمەنی ئیعتیبار پێویستە كە ئەوەش لە توانای پارێزگادا نییە.
كەرەمی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: دەوڵەت لە ساڵی ڕابردوودا ٧٠٠ میلیارد تمەنی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان سێڵاو بۆ ئەم پارێزگایە تەرخان كرد بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێ بەشێكی بەرچاوی ئەم ئیعتبارە بۆ پارێزگای ئیلام دابین نەكراوە.
ناوبراو هەروەها گوتی: ساڵی ڕابردوو سەرجەم ١٠٥ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەژینگەی ئەم پارێزگایە ڕووی دا كە بوو بە هۆی لەنێوچوونی ١ هەزار و ٨٥٠ هێكتار لە زەوی و زاری ئەم ناوچەیە.