بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگاریی ئیلام گوتی: سەدی ٣٥ی حەشیمەتی ٥٨٠ هەزار كەسیی ئەم پارێزگایە لەگەڵ گرفتی پێكەوەنانی ژیانی هاوبەش، بێكاری و نەبوونی شوێنی ژیان بەرەوڕوون.
عەلی عەلیزادە، وێڕای هێنانە بەر باسی ئەم مەسەلە كە هەژاری بە تەنیا ناتوانێ ببێتە هۆی سەرهەڵدانی زیانی كۆمەڵایەتی، گوتی: نایەكسانی پەرەی بە هەژاری دەدا و دەبێتە هۆی چڕ بوونەوەی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوەش مەسەلەیەكە كە لەو كۆمەڵگایەدا بوونی هەیە.
عەلیزادە لە كۆبوونەوەی خەسارناسیی زیانە كۆمەلایەتییەكاندا هەروەها گوتی بۆ تاوتوێكردنی خەسارە كۆمەڵایەتییەكان نابێ باس لە ئامار و سەرژمێری پەڕش و بڵاو بكرێ چونكی باس كردن لەم بابەتانە بەبێ دەستنیشان كردنی هەر چەشنە ڕێكارێك، تەنیا دەبێتە هۆی دڵساردی و ناهومێد بوونی خەڵك.
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگاریی ئیلام لە درێژەدا گوتی: بۆ دابەزاندنو كۆنتڕۆڵ كردنی زیانە كۆمەڵایەتییەكان نابێ چەواشەكاری بكرێ چونكی ئەوە هەر دەبێتە هۆی پەرە پێدانی ئەم زیان و خەسارانە و هیچ خزمەتێك بە خەڵك ناكا.











