حاجی ژنه ئامین محه‌ممه‌دیان، که‌سایه‌تیی نیشتماندۆست‌و دڵسۆزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
حاجی ژنە ئامین محەمەدیان، هاوسەره باوە‌فاكەی پێشمەرگەی ئازا‌و ناوداری كۆماری كوردستان‌و، كە‌سایە‌تیی خۆشناوی سە‌ردە‌شت‌و ناوچە حاجی عەبدوڵڵای ئەسپە‌مێزە (ناسراو بە حاجی عەوڵا دێوانە) بوو که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش لە تەمەنی ١٠٥ ساڵی‌دا كۆچی دوایی كرد.
حاجی ئامین یە‌كێک لە زامدارە‌كانی شیمیایی شاری سەردە‌شت بوو كە تا کاتی كۆچی دوایی لە‌گەڵ ئازار‌و ژانە قوورسەكانی ئەو ڕووداوه تڕاژیدییه دە‌ست‌و پە‌نجەی نەرم ده‌كرد.
حاجی ژنە ئامین خاوەن کەسایەتیی تایبەتی بوو، ئه‌و مرۆڤێکی یەکجار هێدی‌و لەسەرەخۆ و هاوکات بە مشوور و خەمخۆری هەموو لایەک بوو، ئەو کە لە‌گەڵ گەورە پیاوی هەڵکەوتوو وەک حاجی عەبدوڵڵا ژیابوو، هه‌موو ژیانی بۆ بڕه‌ودان به بیر‌و باوه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌رخان کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری حاجی ژنه ئامین محه‌ممه‌دیان ده‌کاو خۆی به به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.











