بهشێک له خەڵكی شاری هەرسین لە پارێزگای كرماشان بە مەبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی ئاو خۆپێشاندانێكی ناڕەزایەتییان وەڕێ خست.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری كوردكاناڵ خەڵكی شاری هەرسین لە پارێزگای كرماشان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بابەت پیسبوونی ئاوی خواردنەوەو گوێ پێنەدانو کهمتهرخەمیی كاربەدەستانی پێوەندیدار بە نیسبەت ئەم مەسەلە لە مەیدانی ئازادییەوە تا چوارڕێی ئینقلاب ڕێپێوانیان كرد.
خۆپێشاندەران داوای دامەزراندنی پاڵاوگەیەكیان كردوە تا بتوانن دەستیان وە ئاوی خواردنەوەی خاوێن ڕابگا.