حوسێن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران پاش کۆبوونهوه لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیەو سووریە، پێداگری لەسەر بەردەوامیی پشتگیریكردنی كۆماری ئیسلامی لە دەوڵەتی سووریە كرد.
ڕێژیمی تاران ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو خانەخوێی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیی نێوان وەزیرانی بەرگریی ئێران، ڕووسیە و سووریە بوو.
لە ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستو تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا تەنیا وڵاتانی ئێرانو ڕووسیەن كە لە ڕەوتی شەڕی نێوخۆیی سووریەدا بە شێوەیەكی بەربڵاو لە بواری سیاسی، نیزامی و ماڵییەوە پشتیوانی لە دەوڵەتی ئەسەد دەكەن.
لە ڕەوتی ٥ ساڵ قەیرانی سیاسیو شەڕی نێوخۆیی سووریەدا، بە سەدان كەس لە خەڵكی ئەم وڵاتە كوژراون یان بریندار بوونو چەندین میلیۆن كەسی دیكەش ئاوارە و بێ ماڵو حاڵ بوون.
لەم ماوەیەدا شارو ناوچە جیاجیاكانی سووریە لەم ماوەیەدا بە ڕێژەیەكی یەكجار زۆر كاول بوونو چەند بەشێكی جۆراوجۆری ئەم وڵاتەش لە كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئەسەد دەرچووە.
سەرەڕای ئەوەی كە زۆربەی دەوڵەتانی جیهانو دژبەرانی سەركۆماری سووریە، بەشدار ئەسەد بە بەرپرسی سەرەكیی ئەم كوشتو كوشتارو كاولكارییە دەزاننو خوازیاری وازهێنانی ئەو لە دەسەڵاتن، بەڵام بەشار ئەسەد ئەم داوایە ڕەد دەكاتەوە.
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە بەردەوامی پێداگری كردووە كە بەردەوام بوونی ئەسەد لە دەسەڵات بە هێڵی سووری خۆی دەزانێ.