بە سەدان كەسی تووڕەو ناڕازیی عێراقی، دوای خۆپێشاندانێك لە شارەكانی باشووری ئەم وڵاتە، پۆستێرەكانی خومەینیو عەلی خامنەیی ڕێبەرانی ئێرانیان هێنایە خوارەوەو هێرشیان كردە سەر مەقەڕی حیزبە عێراقیەكان وەك حیزبی دەعوە كە سەر بە ڕێژیمی تارانە.
نووری مالیكی سەرۆك وەزیری پێشووی عێراقو سەرۆكی حیزبی “الدعوە”ی عێراق، بە دەركردنی بەیاننامەیەك زۆر بە توندی ڕەخنەی لەم هەوڵەی خۆپێشاندەران گرتو ئەم هەوڵەی بە هەوڵی “لایەنگرانی سەدام حوسێن” شوبهاند.
لە لایەكی دیكەوە، حەیدەر ئەلعیبادی سەرۆك وەزیری عێراقیش بە بڵاوکردنهوهی بەیاننامەیەك گوتوویەتی بەدژی هەوڵی لەم چەشنە دەوەستێتەوە. ناوبراو ئەم كەسو گرووپانەی كە وەك “نەناس” ناوی هێناون، بە بەرپرسی سووتاندنی بنكەكانی حیزبە سیاسییەكان لە شارەكانی باشووری عێراق بە تایبەت لە شاری نەجەف دەزانێ.
خۆپێشاندەرانی عێراقی كە زۆربەیان لە لایەگرانی ڕەوتی سەدر پێك هاتبوون، بە گوتنەوەی ههندێ دروشم، داوای چاكسازیو ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گەندەڵییان كردبوو.
لە لایەكی دیكەوە “ئەبوو ئاڵا ئەلوەلایی” بەڕێوەبەری گشتیی گوردانەكانی “سیدالشهدا” ی عێراق، لە لێدوانێكدا دانی بە وەرگرتنی یارمەتیی ماڵیو نیزامی لە ئێران داناوەو گوتوویەتی زۆربەی حیزبە عێراقییەكان وەك حەشدی شەعبی، لە ڕێژیمی تاران یارمەتوەردەگرن. ناوبراو گوتوویەتی هێندێك لە حزیبە عێراقییەكان لە ساڵی ٢٠١٢ بەم لاوە ئەم یارمەتی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران وەردەگرن.