لاوێکی کۆڵبه‌ری کورد له سه‌رده‌شت که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی ڕێژیم‌و گیانی له ده‌ست‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی هه‌ینی، ٢١ ی جۆزه‌ردان ڕه‌سووڵ ده‌روێشانی، خه‌ڵکی گوندی زمزیرانی سه‌رده‌شت له کاتێک‌دا به کۆڵکێشی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین ده‌کرد، له دۆڵه‌بیی سه‌ر به‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت درایه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و گیانی له ده‌ست‌دا.
کوژرانی ڕه‌سووڵ ده‌روێشانی به ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له حاڵێک دایه که ناوبراو چه‌ند ساڵ له‌وه مه‌وبه‌ر باوکی له ده‌ست‌داو ئه‌و بۆ بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕووی له کۆڵبه‌ری کردبوو.
ڕه‌سووڵ ده‌روێشانی له ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا گولله‌ی به‌ر سه‌ره‌ی که‌وتبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ورمێ کرا، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشکان گیانی له ده‌ست دا.
شایانی باسه ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له کۆڵبه‌ران‌و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کان له‌و ساڵیش‌دا له حاڵێکدا درێژه‌ی هه‌یه که لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، ٥٨ کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە ئاکام ٢٩ که‌س گیانیان لە دەست‌دا.











