محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان پاش ٣٥ رۆژ مانگرتن له خواردن، ئه‌مرۆ هه‌ینی مانگرتنه‌كه‌ی شكاند.
په‌ریناز حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری كه‌بودوه‌ند وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بۆ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێ ده‌زگای قه‌زایی وازی له‌و په‌روه‌نده نوێ‌یه هێناوه که به دژی که‌بودوه‌ند کردبوویانه‌و که‌بودوه‌ندیش له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌که‌ی‌و چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له نێوخۆی‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات مانگرتنه‌كه‌ی شكاندوه.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند سەرەڕای توشبوون بە كۆمەڵە نەخۆشییەكی مه‌ترسیدار، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە كرانەوەی پەروەندەی نوێ لەدژی لە ڕێكەوتی ١٩ی بانەمەڕەوە مانی لە خواردن گرتبوو. هاوکات بۆ پشتیوانی له که‌بودوه‌ند، شه‌پۆلێک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و ئاکسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کران‌و خالید عه‌زیزی، سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکڕات نامه‌یه‌کی بۆ شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌و ناونده جیهانییه‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ نووسی‌و داوای لێکردن به فشارخستنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌هانای که‌بودوه‌نده‌وه بچن.
که‌بودوه‌ند له ئێستادا ڕایگه‌یاندوه که مانگرتنه‌که‌ی ده‌شکێنێ، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ده‌بێ مافی کۆکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کان بۆ ئه‌و حیساب بکاو به‌پێی ئه‌و قانوونه ناوبرا که زیاتر له ٩ ساڵه له زیندان دایه، ده‌بێ ئازاد بکرێ‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و قانوونه ئه‌ویش نه‌گرێته‌وه، دوای مانگێک ده‌ست به مانگرتن ده‌کاته‌وه.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند لە ڕێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەرو زیندانی كراوە. ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی لە ڕێگەی دامەزراندن‌و بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ١٠ ساڵ زیندان‌و لە بابەت پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی كۆماری ئیسلامی حوكمی ١ ساڵ زیندان‌و سەرجەم ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.