کاک خالید عهزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بهبۆنهی بڕیاری کاک سدیق کهبودوهند بۆ ڕاگرتنی مانگرتنهکهیو پهیامێکی بڵاو کردۆتهوه که ئهوه دهقهکهیهتی:
چالاکانی سیاسی و مەدەنی!
خەمخۆرانی مافی مرۆڤ!
هاوڕێیانی تێکۆشەر!
زیاتر لە یەک مانگ مانگرتنی کاک محەممەدسەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەرانبەر بە بڕیاری ناعادڵانەی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆمەڵێک هەڵوێستو چالاکیو پشتگیریو پشتیوانی لە داخوازییەکانی ناوبراو و سەرجەم بەندکراوانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا. کوردستانیان و خەمخۆرانی مافی مرۆڤ لە ئێرانو کوردستانو وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان، بوونە دەنگی کپکراوی کەبوودوەندو دیکەی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە زیندانەکانی ئێران، تەنانەت لە دوو وڵاتی ئاڵمان و نۆڕوێژ کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و هاوڕێیانی حیزبیمان مانیان لە خواردن گرتووە. هەروەک راگەیەندراوە، ئەمڕۆ کاک محەممەدسەدیق کەبوودوەند لەسەر ئەو قەولو بەڵێنییانەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بێبەریبوون لەو تۆمەتە هەڵبەستراوانەی کە دراوەتە پاڵی، پێیان داوە، مانگرتنەکەی هەتا دڵنیابوون لە بەڵێنییەکان، بە شێوەیەکی کاتی شکاندوە. هەر بۆیە، وێڕای سوپاسو پێزانین لە سەرجەم چالاکانی سیاسیو مەدەنی و مانگرتوو کە لەو ماوەدا ئەرکی کوردانەو مرۆڤدستانەی خۆیان بەجێ گەیاندووە، داوا دەکەم کە چالاکانی سیاسی و هاورێیانی حیزبیشمان لە وڵاتانی نۆڕوێژ و ئاڵمان هاوکات لەگەڵ کاک محەممەدسەدیق کەبوودوەند، مانگرتنەکەی خۆیان بشکێنن.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی