دوای زیاتر لە ١٠ ڕۆژ مانگرتن، دۆخی جەستەیی مانگرتووانی ئاڵمان بەرەو خراپی دەچێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی هەشتەم بە شێوەی ڕەسمیو ڕۆژی سێزدەهەم بە شێوەی نارەسمی هەڵمەتی مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی کردنی لە بەڕێز کەبوودوەند و محەممەد عەبدووڵلاهی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە بەرلین دڕێژەی هەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژی چوارشەممە دۆخی جەستەیی یەکێک لە هاورێیانی مانگرتوو باش نەبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەموو هاورێیان پێداگرن لە سەر دڕێژەدانی مانگرتن تا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە،
هەر ئەمڕۆ چەندین ڕۆژنامەو ڕادیۆ و داودەزگای ڕاگەیاندن، بۆ ئامادەکردنی ڕێپۆرتاژ لە سەر ئەو ئاکسیۆنە، سەردانی مانگرتووانیان کرد.
هەر لەو پەیوەندییەدا نامەو پەیام بۆ زۆربەی کاناڵ تەلەفزیۆنیو رادیۆییو ڕۆژنامەکانی ئاڵمان نێردراوە کە سەردانی ئەو مانگرتووانە بکەن. .
پیویست بە ئاماژەیە کە کوردانی نیشتەجێی بەرلین بە مەبەستی پشگیریو نیشاندانی هاودەنگی، ڕۆژانە پۆل پۆل سەردانی مانگرتووان دەکەنو هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو تێکۆشەرانە سوورتر بن لە مانگرتنەکەیان.