لە شارەکانی پاوە، کرماشانو ئیلام چەند کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدەربڕینی کرێکاران بە دۆخی ژیانو مافەکانیان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی جۆزەردان کۆمەڵێک لە خاوەن نانەواخانەکانی شاری پاوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمکردنەوەی بەشە ئاردی ڕۆژانەیان لە مانگی ڕەمەزاندا لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوە.
ئەوان وێڕای دەربڕینی دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو بابەتە داوایان کرد کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەبێ بەشە ئاردی زیاتریان بدرێتێ.
هەمان ڕۆژ بەشێک لە کرێکارانی پاکو خاوێنیی شەقامو شوێنە گشتیەکانی سەر بە شارەداریی ناوەندیی کرماشان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی٦مانگ مووچەو حەقدەستەکانیان لە بەردەوام شارەداری لە شەقای غەدیر کۆبوونەوە.
پاش ماوەیەک هێزە ئەمنیەتییەکان ڕژانە نێو ئەو پۆلە لە کرێکارانو بڵاوەیان پێکردن.
کۆمەڵێک لە کارمەندو کرێکارەکانی شیرکەتی ئاو و فازڵاوی شاری کرماشانیش کە ماوەی ٤ مانگە مووچەو حەقدەستەکانیان نەدراوەتێ، لە شوێنی ئەو ئیدارەیە لە بڵواری ژن کۆبوونەوە. ئەوان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی توندی خۆیان داوایان کرد کە لە زووترین کاتدا مووچە دواخراوەکانیان پێبدرێ.
لە ئیلامیش گڕووپێک لە هێزە پەیمانییەکانی ناوەندی فریاگوزارییە پزیشکییەکانی ئیلام سەبارەت بە پێنەدانی سێ مانگ مووچەو مافەکانیان لە شوێنی ئەو ناوەندە لە شەقامی سەعدی کۆبوونەوەو داوای مافەکانیان کرد.