لە شاری کرماشان بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا.
لەو چالاکییەدا کە لە پارکی شیرینیی شاری کرماشان کراوە، ڕێز لە قوربانیدانی کەبودوەند گیراوەو بە نووسینی دروشمو بڵاوکردنەوەی تڕاکت داوای پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ناوبراو و وڵامدانەوەی دەزگای قەزایی بە داوای کەبودوەند کراوە.
لەو چالاکییەدا کە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە کراوە، گوتراوە کە پشتیوانی لە کەبودوەندو داواکەی ئەرکێکی نیشتمانییە.