ئه‌نجومه‌نی جیهانیی قه‌ڵه‌م نیگه‌رانیی قووڵی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سڵامه‌تیی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند ده‌ربڕیوە.
له به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له سه‌ر وێب سایتی خۆی دایناوه، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له بابه‌ت بارودۆخی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌ره کورده، داوای ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری به‌په‌له و خێرا بۆ ناوبراو کراوه.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م پێداگری کردوه که که‌بوودوه‌ند به ده‌ست نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ک نه‌خۆشیی دڵ‌و گورچلیه‌و پرۆتستاته‌وه ده‌ناڵێنێ‌و به هۆی مانگرتن له خواردن، بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌و زۆر شپرزه‌تر بووه.
ئه‌م نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م ڕوو به عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی‌و سادق لاریجانی سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی نووسراوه‌و ده‌قی نامه‌که‌ش بۆ کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نێردراوه.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م رایگه‌یاندوه که‌بوودوه‌ند ئه‌ندامی ئیفتخاریی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئۆتریش، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می سۆئێد، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کاتالا و ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می سیدنی و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نووسی ساڵی بریتانیا له ساڵی ٢٠٠٩ و براوه‌ی خه‌ڵاتی “هێلمه‌ن ” له ساڵی ٢٠٠٨ه.
محه‌ممه‌دسه‌دیق که‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ لە ڕۆژی١٩ی بانه‌مه‌ڕ و له ده‌یه‌مین ساڵی بەندکرانی‌دا مانی له خواردن گرتووه‌و تا ئێستا دوو جار بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
ناوبراو که سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕاگیراوی “پیام مردم”ه، له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٦ به‌ند کراوه‌و تاقه جارێک‌و ئه‌ویش به مه‌به‌ستی چاوپێکه‌وتنی کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی که‌نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، پاش مانگرتن له خواردن مه‌ره‌خه‌سی پێ درا.
که‌بوودوه‌ند به تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ک “هه‌ولدان به دژی ئه‌منیه‌تی میللی” و “پڕ و پاگه‌نده به دژی نیزام” حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو داداگای ئینقلابی تارانیش له په‌روه‌نده‌یه‌کی نوێ‌دا کۆمه‌ڵه تۆمەتێکی دیکه‌ی به‌سه‌ردا ساغ کردۆته‌وه.