شارەشاری شاری کرماشان کە پێشتر دوو جار لە کارەکەی لادرابوو، دوای هاتنەوەی بۆ سەر کار جارێکی دیکەش لابرا.
ڕەزا شەعبانی، شارەداری کرماشان دوای ئەوەی بڕیارنامەی راگیرانی ئیستیزاحەکەی لەلایەن لقی ٤ ی دادگای حقووقیی کرماشانەوە دەرچوو، گەڕاوە سەر کارەکەی، بەڵام نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری ڕاگرتنی ئەو حوکمەش دەرچوو. بەوەش دواه پشتڕاستکردنەوەی ئیستیزاحی شارەدار لەلایەن دەزگای قەزایی، شەعبانی بۆ هەمیشە لە پۆستی شارەداری کرماشان لادرا.
ئەوە سێهەمین جارە کە رەزا شەعبانی لە کارەکەی وەک شارەداری کرماشان لادەبرێ.
شایانی باسە لە ئێستادا بەپێی بڕیارێک کە لە وەزارەتی نێوخۆوە دراوە، ئارەش ڕەزایی وەک شارەداری کرماشان دیاری کراوە.