١٢٧٥ یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌سکه‌نی مێهر له ئیلام نه فازڵاوی ده‌رکراوه، نه ئاو و برقی بۆ کێشراوه.
سه‌ید که‌ماڵ میرجه‌عفه‌ریان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگا‌و شارسازیی ئیلام ده‌ڵێ ئه‌و ١٢٧٥ خانووه له شاره‌کانی دێهلۆڕان، ده‌ڕه‌شارو ئیلام هه‌ڵکه‌وتوون‌و چاوه‌ڕێن ئاو‌و بڕقیان بۆ بچێ‌و پاشه‌ڕۆیان بۆ ده‌ربکه‌ن، جا به ڕه‌سمی ته‌واوبوونیان ڕابگه‌یه‌ندرێ.
ئه‌و گوتی پڕۆژه‌کانی دیکه‌ی مه‌سکه‌نی مێهری ئیلام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی به‌شه پووڵی داواکاران، یان کشانه‌وه‌یان له‌و پڕۆژانه ڕاگیراوه‌و هێشتا له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بڕیاری کۆتایی نه‌دراوه.
ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو له حاڵێک دایه که پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرا که چوار هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له پڕۆژه‌ی مه‌سکه‌نی مێهر له ئیلام‌و ١٤ هه‌زار یه‌که‌ش له پارێزگای سنه به‌هۆی دابین‌نه‌کردنی بودجه به نیوه‌کاری ماونه‌ته‌وه‌و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان نه‌کراون.
ڕاپۆرته‌کان له ئیلام باس له‌وه ده‌که‌ن که له ١٩ هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌سکه‌نی مێهر، زیاتر له ٤ هه‌زار یه‌که‌یان به نیوه‌کار ماونه‌ته‌وه‌و دوای لادان له کاتی خۆی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌کانیان نه‌کراون.
کێشه‌ی به‌ربڵاوی پڕۆژه‌کانی مه‌سکه‌نی مێهر له ئیلام‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له حاڵێک دایه که قایمقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازی ده‌ڵێ هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و ته‌واونه‌کردنی که‌میی بودجه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ بۆ دابینکردنی ئیمکانات‌و خزمه‌ته ژێرخانییه‌کان‌و هه‌روه‌ها ته‌واوکردن‌و ڕاده‌ستکردنی به خاوه‌نه‌کانیان ٥٦٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته، به‌وه‌ش جارێ ساڵانێکی دیکه‌ش کات پێویسته ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بکرێن.