له ئه‌ده‌بی جیهاندا، ئه‌ده‌بی منداڵان به هۆی کاریگه‌ریی وشوێندانهرییهکانی به‌سه‌ر ڕاهێنان وپه‌روه‌رده‌ی منداڵانه‌وه جێگه‌وپێگه‌ی تایبه‌تی بۆ خۆی ته‌رخان کردووه.
له کوردستانیش ئه‌م ژانره هونه‌رییه به پشت به‌ستن به ژێرخانی فۆلکلۆرێک رۆژبه‌رۆژ له گه‌شه ئه‌ستاندن دایه و نووسه‌رانی کورد قه‌ڵه‌می خۆیانیان له‌م باره‌وه وه‌گه‌ڕ خستووه.به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته واتا “ئه‌ده‌بیاتی منداڵان وتایبه‌تمه‌ندییه‌کانی” له گه‌ڵ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستێکی رۆژهه‌ڵاتی کاک “کوردڤین رۆژهه‌ڵات” که له‌م باره‌وه خاوه‌ن ئه‌زموون وبه‌رهه‌مه ،وتووێژێکمان رێکخستووه که سه‌رنجتان بۆ خوێندنی ڕاده‌کێشین.
ئاماده‌کار؛عه‌لی له‌یلاخ.
پرسیار: -ئه‌ده‌بی منداڵان چییه‌و چ تایبهتمهندیگی هه‌یه؟
– ئەدەبی مناڵان بەشێکە لە ئەدەبیات و وێژە کە کە تایبەتە بە مناڵان و تایبەتمەندی هەرە گرینگی , جۆری ئاخاوتنەکەیە کە دەبێ مناڵ لێی حاڵی ببێ و چێژی لێ وەر بگرێ .
سادە و ساکار بێت , لەگەڵ ڕۆحی مناڵانەدا بگونجێت , دنیایەکی جوان و پڕ لە شادمانی و بێ غەل و غەشیان پێی بناسرێت و هانبدرێن بۆ ژیانێکی شاد . منداڵ هێشتا گەنجینەی وشەیێ تەواو نییە و لە دنیایەکی بچۆکدا ئەژیت هەر بەو دونیای خۆیەوە دەبێ دونیای پێی بناسرێت.
ئەدەبیانی مناڵان بە هەموو بەشەکانیەوە گرینگن ،گەر منداڵ بە چیرۆک و شێعر و شانۆی مناڵانەوە پەروەردە نەکرێت , ناتوانێت لە داهاتوودا شتێکی بۆ وتن ببێت.
ئەو مناڵانەی زیاتر چیرۆک و شێعری مناڵانەیان بۆ خوێنرابێتەوە , زیاتر مێشکیان گەشەدەکەت و بنەڕەتی پەروەردەکەیان باشتر فورم دەگرێت .
هەست بە بەرپرسیارییەتی لە منداڵییەوە لە مناڵ‌دا جێی دەگرێت , گەر مناڵی کەسەکان خالی بێت لە چیرۆک و زانستی ئاسانی سروشتی و دونیای دەروبەر , لە تەمەنی سەرەوە ناتوانن بە لێهاتوویی ڕابردوو بگوازنەوە بۆ بەرەکانی دیکە و خۆیان تۆشی سەرلێشێواوی دەبن .
کەسایەتی مرۆڤ لە مناڵیدا درووست دەبێت گەر نەتوانین لەو تەمەنە کورتەدا یارمەتی درووست بوونی کەسایەتییان بین , دواجار ڕۆحێکی لاواز و پڕ کێشەیان دەبێت.
2-گرینگی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه له چی دایه؟بۆچی به‌شێک له نووسه‌ران به‌م ژانره‌وه سه‌رقاڵن؟؟
ئەو کەسانەی خۆیان بە ئەدەبیاتی مناڵانەوە سەرقاڵ دەکەن , هەستیان بەمە کردووە کە نابێت پێوەندی مناڵ لە گەڵ دونیای خۆیدا بپچڕێد .
چۆنکە دەورانی مناڵی پلەیێکی ژیانی مرۆڤە و گەر ئەو پلەیە قورس و قایم نەکرێت , لە دەورانی گەنجی و لاوی و دواتر, توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان نامێنێت.بۆ ئەمەیە زۆرێک لە نووسەران خۆیانیان سەرقاڵی ئەم جۆرە ئەدەبیاتە کردووە.
پرسیار:له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا دۆخی ئه‌ده‌بیات بۆ منداڵان چۆن ده‌بینن؟به ڕای جنابت شتێکی نوێیه؟یان مێژووی دووری هه‌یه؟
ئەدەبی مناڵان لە کوردی‌دا ئێستا باشە و بەرەو باشتریش دەڕوات.
ئەم جۆره نووسینە بۆ ئەدەبی مناڵان لە کوردی‌دا مێژووی ناگاتە سەد ساڵ بەڵام شێوەی وتاری زارەکی چیرۆکی کوردی مناڵانە تەمەنی دەگاتە تەمەنی درووست بوونی مرۆڤ .
لەوکاتەوە مرۆڤی کورد توانیوویە قسە بکات , چیرۆکی بۆ مناڵان‌یش بە شێوەی زارەکی خوڵقاندووە.
4-به‌رێزت چ بووته هۆکار که له‌م شێوه ئه‌ده‌بیاته خۆتان تاقی بکه‌نه؟
پرسیار: دنیای مناڵانم خۆش ئەوێت دواتریش چۆن هەستم کردووە مناڵان داهاتووی هەر گەلێکن و دەبێ بە زمانی خۆیان پەروەرده بکرێن هەتا پێوەندییان لە گەل زمانی دایکیدا نەپچڕێت و ئامادەی چوونە ناو ژیانی ئاسایی و سەخت بن , منیش بە بەشی خۆم بە ئەرکم زانی بچمە ناو کاری مناڵانەوە. گەر زمانی مناڵانمان لاواز بێت داهاتوویەکی لاواز و بێ پشتیوانمان ئەبێت. بەڵام گەر مناڵان بە زمانی خۆیان پەروەردە بکرێن و بچنه ناو دونیای چیرۆک و شانۆی مناڵانەوە , دواجار ئەبینین لە هیچ بوارێکەوه کورتمان نەهێناوە.
5-تائیستا چه‌ند به‌رهه‌مت له‌م باره‌وه به چاپ گه‌یاندووه؟
تا ئێستا سێ بەرهەمی مناڵانەم بە ناوەکانی :
1- یاسای هاتووچۆ ( شێعر)
2- کەروێشکی زانا( چیرۆک)
3- هیوا و ئارەزوو(چیرۆک)
بەزمانی کوردی لە چاپ داوە.
نزیکەی 8 بەرهەمی دیکەی مناڵانم هەیە کە هێشتا بوار بۆ چاپیان نەڕەخساوە.
پرسیار: چ کێشه‌وگرفتێک له سه‌ر رێ گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵانه مه‌به‌ست نووسین بۆ منداڵانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌بینن؟
گرینگ‌ترین کێشە لە سەر ڕێی ئەدەبیاتی مناڵان لە ڕۆژهەڵات نەخوێندنی زمانی کوردییە لە خوێندنگاکان‌دا و دواتریش دەسکورتی نووسەران و یارمەتی نەدانیان لە لای حکۆمەتەوە بۆ چاپی بەرهەمەکانیان و بێ تەرخەمی و گرینگی پێی نەدانی خەڵکی کورد بە ئەدەب و زمانی خۆیان , گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم ئەدەبی مناڵانە.
سپاس بۆ به‌شداریتان له‌م وتووێژه.
…………………………………
مناڵی کوردستانم
ئەنووسم بە دەستانم
ناوی خاکی پیرۆزم
نیشتمانی پڕ سۆزم
قەت تۆ لە بیر نابەمەو
دەرگا لە تۆ دەکەمەو
بەرەو باخی زوانەکان
باخە فرە جوانەکان
چۆنکە زوانی دایکیمە
گەنجینەی زکماکیمە
بۆ داهاتووی پیرۆزم
بۆ شاهۆ و نەکەرۆزم
بۆ ئاڵا‌و نەخشەی کوردی
فێری ئەبم بە وردی
بۆ چاودێری وڵاتم
دایمە لە ڕێ خەباتم
زمان مافی ڕەوایە
کۆڵەکەی گەلە وایە
وەک چۆن باڵندەکان پاک
ئەدوێن ئازاد و بێ باک
ئێمەش منداڵانی گەل
کوردی دەخوێنین وەک مەل
(کوردڤین)
لە ژماره ٦٨١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه