منداڵه خۆشه‌ویسته‌کان!
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز!
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مندڵان و هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه وه‌ک دایکان و باوکان, مامۆستایان ، که ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کردن و بارهێنانی منداڵانیان له‌سه‌رشانه، ده‌که‌م و هیواداری ده‌رده‌بڕم که جیهانی منداڵان به‌گشتی له‌سه‌رانسه‌ری دنیا‌و منداڵانی کورد به تایبه‌تی دوربێت له ناخۆشی و شه‌ڕو شوور‌و نا ئه‌منی.
جێ خۆیه‌تی له پێشه‌کیدا سوپاسی یەکیەتی لاوان ویەکیەتی ژنان بکه‌م کە ئه‌و سالیش هیمه‌تیان کردوو بە رێوڕه‌سمه جوانه رێزیان له رۆژی منداڵان گرتوە و به‌وشیوه بزه‌ی خۆشی و شادیان خستۆته سه‌ر لێوی منداڵان.
منداڵه خۆشه‌ویسته‌کان!
جێژنی رۆژی جیهانی منداڵان که هه‌موو ساڵێک لە1ی ژوئه‌ندا به‌ڕیوه ده‌چێ، مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک ژنان له پاریس له ساڵی ١٩٤٩دا که ئه‌و رۆژه‌یان به ناوی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌ی منداڵان راگه‌یاند و له‌و رۆژه به‌دواوه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌تی وڵاتانی به‌ره‌ی سۆسیالیستی ئه‌وکات به به‌ڕیوه‌بردنی رێوڕه‌سم و گرتنی کۆنفڕانس وکۆبوونه‌وه له‌سه‌ر دۆخی منداڵانی جیهان، رێزیان له‌و رۆژه ده‌گرت که ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌و رۆژه واته 1ی ژوئه‌ن ده‌کرێ به جێژن و شادی بۆ منداڵان.
نزیک به 10 ساڵ دواتر لەو ریکەوتە واته ساڵی ١٠٥٠ له‌لایه‌ن کۆڕی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌یاننامه‌ی مافی منداڵان په‌سه‌ندکرا و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه رۆژی٨ی ئوکتۆبر که رۆژی ده‌رچوونی به‌یاننامه‌که‌یه به رۆژی جیهانی منداڵان دیاری کردووە و ٣٠سال دواتر واته له ٢٠ی نوامبری سالی ١٩٨٩ کۆنوانسیونی مافی منداڵان لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان په‌سند کرا که هەتا ئیستا١٩٣ ده‌وڵه‌ت تێیدا ئه‌ندامن .
له پێشه‌کی کۆنوانسیونی مافی منداڵاندا هاتووه:
” منداڵان ده‌بێ له ژینگه‌یه‌کی پڕ له به‌خته‌وه‌ری و خۆشه‌ویستی و ته‌باییدا گه‌وره ببن “.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رسته کورته که له پێشه‌کی کۆنوانسیونی مافی منداڵاندا هاتووه بکه‌ین به بناخه‌ی رێکاری په‌روه‌رده‌ی منداڵان، ئه‌رکێکی قورس ده‌که‌وێته سه‌رشانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و ده‌وڵه‌ته‌کان به‌تایبه‌تی که ده‌بێ سرنجی زیاتر بده‌ن به دۆخی منداڵان چ له بواری ژینگه و چ له بواری په‌روه‌رده‌وه، چونکه منداڵ ئه‌و ئه‌ندامه بچوکه‌یه چ له بنه‌ماڵه و چ له کۆمه‌ڵگادا پاک و بێگه‌رده و له راستیدا خۆی ناتوانێ له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدا و ئه‌وه گه‌وره‌کانن چاره‌نووسی ئه‌و دیاری ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌و منداڵه بچوکه‌ی ئه‌وڕۆ، سبه‌ی گه‌وره ده‌بێ و ئه‌ویش ده‌بێته به‌رپرس له بارهێنان و راهێنانی نه‌سلێکی دیکه، بۆیه ئه‌رکی بارهێنان و په‌روه‌رده کردن و دابین کردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێ گه‌یاندنی نه‌سله‌کانی داهاتووی نیشتمان.
منداڵه‌کان، ئامادە بووانی بەرێز!
له کاتێکدا منداڵانی جیهان و منداڵانی نه‌ته‌وه ئازاد و سه‌ربه‌سته‌کان رۆژی خۆیان جێژن ده‌گرن که منداڵانی کوردستان به‌گشتی و منداڵانی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان یا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئاگایان له‌وه نییه که رۆژێک به‌ناوی رۆژی منداڵان له جیهان دا هه‌یه یا ئه‌گه‌ر بشزانن له‌به‌ر سه‌ختی ژیان و بارودۆخی بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان ناتوانن ئه‌ورۆژه بکه‌ن به جێژن.
له وڵاتانی پێگه‌یشتوو و دێموکراتی دنیادا یاساکان و به‌ها کلتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا خزمه‌ت به په‌روه‌رده و گه‌شه و هه‌ڵدان و پارێزراو بوونی مافی منداڵان ده‌که‌ن، به‌ڵام له ئێڕانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دا ئه‌وه یاساکانن که ژیانێکی تاڵ و کۆڵه مه‌رگییان به‌سه‌ر منداڵاندا سه‌پاندووه.
ئه‌مڕۆ که منداڵانی ئیران و رۆژهەلاتی کوردستان قوربانی سه‌ره‌کی دیارده‌کانی وه‌ک هه‌ژاری و بێ‌کاری سهرپهرستهکانیانن و شه‌قامه‌کان پڕن له‌و منداڵانه‌ی که بۆ په‌یدا کردنی بژێوی ژیانیان خه‌ریکی ده‌ستگێری و کاری جه‌سته‌یی قورس له کارگه و کارخانهکانن و به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سکورتی بنه‌ماڵه‌کانیان له خوێندن بێبه‌ش و یان له رووی ناچاریه‌وه وازیان له خوێندن هێناوه و به‌هەزاران منداڵ له ته‌مه‌نی جۆراوجۆردا به تاوانی جۆراوجۆر که‌وتوونه‌ته پشتی ده‌رگاکانی زیندانه‌وه و له نێو ئه‌وانه‌شدا که‌م نین ئه‌و منداڵانه‌ی که چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن ته‌مه‌نیان بگاته 18 ساڵ بۆ ئه‌وه سزای ئیعدامیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکرێ که ئه‌و کردارەی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ل هه‌موو قانوون و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ له ناته‌بایی دایه و لەیه‌ک که‌للام دا ده‌توانین بڵێین که هۆکاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی منداڵان له ئێران‌دا قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامین که خولقێنه‌ری کولتورێک و ژینگه‌یه‌که که منداڵی تێدا دهچەوسێتهوه و له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی منداڵی بێ به‌شیان ده‌کا.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز!
منداڵه ئازیزه‌کان!
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان به پشت به‌ستن به پەیام و ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان که یه‌ک له‌وان گرینگی دان به منداڵان و پاراستنی مافه‌کانیان بووه، وه‌ک هه‌میشه خۆی به‌پشتیوانی منداڵان و مافه‌کانیان ده‌زانێ و هیچکات و له هیچ هه‌ل و مه‌رجێکدا له‌و ئه‌رکه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به پێ گه‌یاندن و پهروهردهکرانی منداڵان غافڵ نه‌بووه. بۆ نموونه له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا زمانی کوردی که زمانی زگماکی منداڵانی کورده، کرا به زمانی ره‌سمی خوێندن و نووسین و به قانوون دایک و باوکه‌کانی وه‌زیفه دار کران که ده‌بێ کچ و کوڕه‌کانیان بێ جیاوازی ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌کان بکه‌ن و له سه‌رده‌می شه‌ڕی داسه‌پاو له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌رکی به‌ڕیوه‌بردنی شه‌ڕێكی قورس و گرانی کەوتبوو سه‌رشانی و رۆژنهبوو خوێنی پێشمه‌رگه‌ی دیموکڕات تێکه‌ڵ به خاکی نیشتمان نه‌بێ، به‌وحاڵه‌ش له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان غافڵ نه‌بووه و به کردنه‌وه‌ی خولی مامۆستایانی شۆڕش و چاپی کتێبی کوردی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان، هه‌وڵی داوه منداڵانی کورد له نیعمه‌تی خوێندن بێبه‌ش نه‌بن و ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش که له رووی ناچارییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابڕاوه و بنه‌ماڵه‌ی کادرو پێشمه‌رگه‌کان له نزیک بنکه‌و باره‌گاکانی حیزب نیشته‌جێ بوون، دیسان حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی خۆی که په‌روه‌رده‌کردن و پێ گه‌یاندنی منداڵان بووه بێ خه‌م نه‌بووه و هه‌وڵی داوه به دابین کردنی ئیمکانات و دابین کردنی ژینگه‌یه‌کی سالم و ته‌ناته‌ت پێک هێنانی رێکخراوێک به ناوی رێکخراوی منداڵ پارێزی و ده‌رکردنی دنیا منداڵان ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانی و ئه‌خلاقییه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر منداڵاندا که به‌ڕیوه‌به‌رانی داهاتووی وڵاتن به‌جێ بگه‌یه‌نێ.
منداڵه‌کان!
قسه له‌سه‌ر باردۆخی ناله‌باری منداڵان له ئێران و کوردستان و ئه‌رکی ئێمه وه‌ک حیزب و بنه‌ماڵه‌کان گه‌لێک زۆره به‌ڵام نامهه‌وێ به‌و قسه و باسانه ئێوه‌ی خۆشه‌ویست نیگه‌ران وماندوو بکه‌م، ئه‌وڕۆ رۆژی ئێوه‌یه، پێویسته شادی بکه‌ن و له‌و شادی و خۆشییه‌دا ئێمه گه‌وره‌کانیش به‌شدار بکه‌ن.
بۆ جارێکی دیکه رۆژی یه‌کی ژوئه‌ن له هه‌موو منداڵانی کوردستان پیرۆزبێ و به‌و هیوایه که ئێمه گه‌وره‌کان به ئه‌رک وەخۆگرتن، به‌رپرسایه‌تی خۆمان له ئاست ئێوه منداڵاندا به‌جێ بگه‌یه‌نێن بۆ ئه‌وه بتوانرێ پاشە رۆژێکی باش و دور له ترس و دڵه‌ڕاوکێ و هه‌ژاری و ده‌سکورتی، بۆ ئێوه منداڵان بونیاد بنرێ.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
١ی ژوئەنی ٢٠١٦
١٢ی جۆزردانی ١٣٩٥