كرێكارانی كارخانەی قەندی ورمێ پەردەیان لەسەر پێشێلكردنی مافەكانیان لە لایەن ئیدارەی كارهوه هەوڵدایەوە.
بەپێی پەسندكراوی قانوونیی وەزارەتی كار، دەبێ كرێكارانی وەرزیش وەك كرێكارانی دیكە هەموو مافو ئاسانکارییهکان بیانگرێتهوه، بەڵام پاش پەسندكرانو ڕاگەیاندنی ئەم بەخشنامەیە، هیچ هەوڵێك لە لایەن ڕێكخراوەكانی پێوەندیدارهوه بۆ جێبهجێ کردنی نهدراوهو لهو نێوهدا ئهوه تهنیا كرێكارانن که مافهکانیان نەدراوە.
كارخانەی قەندی ورمێ یەكێك لەم شیركەتانەیە كە كرێكارەكانی سەبارەت بە جێبەجێنەكرانی ئەم بەندە ناڕەزایەتییان دەربڕیوه. یەكێك لە كرێكارانی ئەم كارخانەیە دهڵێ پاش پەسندكرانو ڕاگەیاندنی ئەم بەندە هیچ هەوڵێك بۆ پێدانی ئهو مافه به كرێكاران نەدراوە، تا ئەوەی كە بڕیارمان داوە كە لە ساڵی ٩٤ شكایەت بۆ جێبەجێكردنی ئەم بەندە كرا.
ناوبراو هەروەها دەڵێ لە ساڵی ٩٢ ئەم شكایەتنامەیە ئاماده کراو درا به شوێنی خۆی، بەڵام بە نێوبژیوانیی خانەی كرێكارو كارمەندانی ڕێكخراوی كار وهرگیرایهوه، چونکی قەراربوو هەموو مووچەو پارە دواكەوتووەكانیان لە ساڵی ٩٤ بدرێ بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ ئهو بڕیاره هەر لە چوارچێوەی قسەدا ماوهتهوه.
چالاكانی كرێكاری دەڵێن كەمتەرخەمیی ئیدارەی گشتیی كار، تەعاونو خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانی ئەم كرێكارانە زۆر ڕوونو ئاشكرایه.