یۆنس قۆیتاسی، ئەندامی شواری شاری مەهاباد ده‌ڵێ له‌لایه‌ن شووڕاو شاره‌دارییه‌وه ٨٥ میلیۆن تمەن وه‌ک یارمەتیی بە یەكێك لە ئەندامانی ئەم شورایه دراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ دامەزراندنه‌کان له شاره‌داری نه‌ک به‌پێی ڕه‌واڵی باوی ئیدارین به‌ڵکوو له رێگه‌ی خزم خزمێنه‌وه‌یه.
یۆنس قۆیتاسی لە بەشێكی دیکه‌ی وتووێژەکه‌ی که لە سایتی ناوچه‌یی “هاژە”دا بڵاو بۆته‌وه، لە پێوەندیی لەگەڵ شێوەی دامەزراندنی هێزی كار لە شارەداریی مەهاباد ده‌ڵێ، نزیك بە سەدی ٨٠ی ئەو كەسانەی لە شارەداری دامەزراون لە ڕێگەی خزم‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌کانیان له شوڕاو شاره‌دارییه‌وه بووه.
ناوبراو پشتڕاستی كردەوە كە ئەم ڕەوتە لە شارەداری‌دا جێی گرتووە.
ئەم ئەندامەی شورا لە درێژەی وتووێژەكەی خۆی ڕایگەیاند كە یەك میلیارد‌و ٢٠٠ میلیون تمەن مووچەی مانگانەی كارمەندانی شارەداری لە گرینگ‌ترین کێشه‌کانی شاره‌دارییه، لە لایەكی دیكەوە شارەداری نزیك بە ٨ میلیارد بە بیمەو چەند میلیارد تمەنیش بە دارایی قەرزدارە‌و، هێشتا حقووقی مانگی خاكەلێوەی کرێکاره‌کانی خۆی نه‌داوه.