هەوڵی بێ ئاكامی ئورووپا له پاراستنی بانكەكان بۆ هاوكارییان لهگهڵ ئێراندا
هەوڵی وڵاتانی ئورووپایی بۆ پاراستنی بانكەكانو بنیاته ماڵییەكان لە سزاكانی ئامریكا بە هۆی هاوكاریكردنی ئێران هیچ ئەنجامێكی لێ نەكەوتۆتەوە.
هەواڵدەریی بلۆمبێڕگ ڕایگەیاند كە وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندامی یەكیهتیی ئورووپا كۆتایی مانگی مەی لە وتووێژ لەگەڵ كاربەدەستانی ئامریكایی لە هەوڵ دابوون كە کۆمهڵه ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی بانكەكانو دامەزراوە ماڵییەكان لە هەمبەر هەڕەشەی سزاكانی ئەم وڵاتە بەهۆی هاوكاریكردنی ئێران بدۆزنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
جگە لە ڕێكەوتنی ناوكیی نێوان ئێرانو 6 زلهێزەكەی جیهانو جێبەجێكرانی بەرنامەی گشتگیری هاوبەش، ئێستاش هێندێك لە گەمارۆكان كە پێوەندییان بە بەرنامەی ناوكییەوە نییە له دژی ئێران ماونهتهوه، وهک گهمارۆکان لهسهر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانیكردن لە تیرۆریزمو چالاكییە ناڕوونەكانی مووشەكی.
یەكێك لە كۆسپەكانی بەردەم هاوكاری بانكەكانو دامەزراوە ماڵییە گەورەكانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێرانیش قەدەغەكردنی بەكارهێنانی دۆلار لەساتو سەوداكانی پێوەندیدار بە بانكەكانە لەگەڵ ئەم وڵاتەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بلۆمبێرگ، لە كاتی جێبەجێكردنی بەرجام لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو وڵاتانی ئورووپاییو ئێران چاوەڕانییان هەبوو كە پێوەندی بازرگانیی خۆیان لە ماوەی ٢ ساڵی داهاتوودا بۆ زیاتر له ٢٤ میلیارد دۆلار بەرز بكەنەوە كە بەدیهاتنی ئهوه بە هۆی بەرتەسككرنەوەكانی سات و سەودای دۆلار تووشی گیروگرفی جیددی بووه.
یەكێك لە ڕێككەوتنەكانی ئێرانو ئورووپا كڕینی ١١٨ فڕۆكەی ئایرباس لە فەرانسەیە كە چارەنووسی ئهو گرێبهستهش بە هۆی نیگەرانیی دامەزراوەكانی دابینكردنی سەرچاوەی ماڵی هێشتا ڕوون نەبۆتەوە.