له پارکی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پشتیوانی له محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی به‌ندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که نیزیک به مانگێکه مانی له خواردن گرتوه، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٩ی جۆزه‌ردان به‌به‌شداریی کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی ڕۆژههڵاتو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداران داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان کرد‌و سه‌باره‌ت به دۆخی کهبودوهندو بێ وه‌ڵام مانه‌وه‌ی داواکه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی دوای زیاتر له مانگێک مانگرتن، سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران له حاند چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کوردیان مه‌حکوم کرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامی ڕێکخه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن عه‌لی مه‌حموود، چالاکی مه‌ده‌نیی هه‌ڵسووڕی باشووری کوردستان خوێندرایه‌وه‌و دواتر په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن جیهان بێتووشی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و رێکخراوه‌یه پێشکێش کرا.
له په‌یامه‌که‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا وێڕای دوپاتکردنه‌وه‌ی پشتیوانیی حیزبی دێموکڕات‌و یه‌کیه‌تیی لاوان له داوای کهبودوهندو پشتیوانی له به‌ڕێزیان، داوا لە سەرجەم کەسایەتی‌و کۆڕ‌و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانو هەموو ناوەندو رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ کرابوو ھەنگاوی بە پەلە ھەڵ بگرن‌و ھەموو ھەوڵی خۆیان بۆ فشارخستنه سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کار بێنن بۆ ئەوەی رێز لە داواکانی کەبوودوەند بگرێ‌و نەک ھەر ھەلومەرجێکی باشتری بۆ راگرتنی لە بەندیخانە دا پێک بێنێ، بەڵکوو لە زیندان ئازادی بکا و لەمەش زیاتر چاو بە سەرجەم سزا وبڕیارەکانی خۆی لە پێوەندی لە گەڵ چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بەندکراو دا، بخشێنێتەوە.”
خوێندنه‌وه‌ی پەیامی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر لەلایەن ڕێباز یوسف، پەیامی لاوان‌و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان لەلایەن شیراز نادری، پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کودستان لەلایەن فریاد هیرانی، پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن سالار حوسێنی‌و، خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان له‌لایه‌ن تارا حوسێن چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا ئەیاد کاکەیی بە نوێنەرایەتیی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لقی هەولێر وتارێکی پێشکێش کرد‌و پشتیوانی خۆی‌و سه‌ندیکای لە محه‌ممه‌د سدیق کەبوودوەندو هەموو گیراوانی سیاسیی چوار پارچەی کوردستان دەربڕی.
له بڕگه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا ڕەسوڵ سوڵتانی، شاعیری شێعری به‌رگریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوەیەکی حه‌ماسیی پێشکێش به بهشدارانو خۆڕاگریی کهبودوهندو زیندانیانی سیاسیی کورد کرد.